بە پێی هەواڵی کوردپرێس، "ئەسکەندەر زەند" جێگری وەزیری جەهادی کەشاوەرزی و سەرۆکی ڕێکخراوی توێژینەوەی کشتوکاڵی ڕۆژی چوارشەممە (٦ی ڕەشەمە) لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەم کەرتە بەرهەمهێنەرەدا وتی: دامەزراوەی واکسێن و دەواسازی ڕازی کە نەودەمین ساڵی تەمەنی بەرهەمهێنەری خۆی تێپەڕاند، گەیشتووەتە لوتکەی وەبەرهێنان و هەر لە سەر ئەم بنەمایەش لە میانی پلانە داڕژاوەکانی دامەزراوەکەدا هەوڵی ئەوە دراوە کە بەرهەمەکانی لە لایەن کەرتی تایبەتەوە بڵاو بکرێتەوە.
ناوبراو زیادیشی کرد: هەر بەو پێیەش ژمارەیەکی دیکەی ئەم بەرهەمانەی دامەزراوەی ڕازی و زانستی پاشەکەوت کراوی ئەم دامەزراوە لەم بوارەدا ڕادەستی کەرتی تایبەت دەکرێت.
زەند وتی: کۆمپانیای ڕوناکی مەهاباد بۆ وەبەرهێنانی واکسێن و فیچقە، پێویستی بە پاڵپشتی و تۆکمەکردنی ژێرخانەکانی هەیە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئامانجە درێژخایەنەکانی ئەم بەشە، بۆ وەڵامدانەوەی پێداوستیە ناوخۆیی و تەنانەت دەرەکییەکانیش، بێنە دی.
خەلەج وتیشی: تێکەڵ کردنی زانستی تەکنیکی کۆمپانیای ڕووناک و سەرمایەدانەری دامەزراوەی ڕازی بووتە هۆی بەرهەمهێنانی سالمی واکسێنی تەبەق و ئەم کەرتە پیشەسازییەی بۆ وەبەرهێنانی ٤٠ میلیۆن دۆز واکسێن لە سەر ئاستی وڵات ئامادە کردووە. لە ڕاستیدا کۆمپانیای وەبەرهێنانی ڕووناک یەکەم کۆمپانیای کەرتی تایبەتی وڵاتە کە لە بواری وەبەرهێنانی ئەم جۆرە واکسێنە لە گەڵ دامەزراوەی ڕازی هاوکاری دەکات و بەلەبەر چاو گرتنی دەفرایەتییەکی باشی کە هەیەتی داهاتوویەکی ڕوون چاوەڕێی دەکات.
"جەلال شەڵماشی" بەڕێوەبەری کۆمپانیای واکسێنی ڕووناکی مەهاباد وتی: بە لەبەر چاو گرتنی کەرەستەی تۆکمەی کۆمپانیای ڕووناک، چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت بە وەبەرهێنانی گونجاو لە ئاستی ستانداردە جیهانییەکان بتوانین وەکوو باڵی یارمەتیدەری ڕێکخراوی پزیشکی ئاژەڵی وڵات ئیش بکەین و ناوچەکە لە بواری وەبەرهێنانی واکسێنی تەبەق بێ نیاز بکەین.
لەم ڕێوڕەسمەدا "جێگری وەزیری جەهادی کەشاوەرزی و سەرۆکی ڕێکخراوی توێژینەوەی کشتوکاڵ"، "سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی ئاژەڵی وڵات"، "قایمقامی دامەزراوەی واکسێن و درزی سازی ڕازی"، "جێگری سیاسی- کۆمەڵایەتی قایمقامی مەهاباد"، "پێشنوێژی هەینی شاری مەهاباد" و کۆمەڵێکی دیکە لە بەرپرسانی ئیداری شار بە مەبەستی سەردانکردن و ڕێکخستنی سەرلەنوێی ئەم کەرتە بەرهەمهێنەرە ئامادەبوون.
کارگەی واکسێن سازی تەبەقی مەهاباد کە وەکوو گەورەترین کارگەی واکسێن سازی تەبەقی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سێیەم کارگەی جیهان لە جۆری خۆیدا ناسێندراوە، لە لایەن حکومەتی پێشووترەوە لە ٢٠ی مانگی پوشپەڕی ساڵ ٩٠ دامەزرا، بەڵام ئەم کەرتە بەرهەمهێنەرە تەنیا دوای چەند ڕۆژ لە دەسپێکی چالاکیەکەی داخرا تا ئەو کاتەی کە بە تێپەڕبوونی چوار ساڵ لە ڕێککەوتن بۆ دامەزرانەوەی، توانی ژیانێکی نوێ دەست پێبکاتەوە.
ئەم کارگەیە دەتوانێ ساڵانە بڕی ١٠٠ میلیۆن دۆز واکسێنی تەبەق هەناردەی بازاڕەکان بکات.
بۆ دامەزرانی ئەم کارگەیە ١٢٠ ملیارد ڕیاڵ سەرمایە دانراوە کە لەم ڕێژەیە ٥١ لە سەدی لە لایەن کەرتی تایبەت و ئەوەی دیکەشی لە لایەن ڕێکخراوی نۆژەن کردنەوە و پەرەپێدانی پیشەسازی ئێران دابین کراوە.
ئەم کارگەیە لە کیلۆمەتری ٤ی ڕێگای مەهاباد-میاندواو هەڵکەوتووە و هەلی کار بۆ ١٢٠ کەس دەخولقێنێت.
کۆدی بابهت: 53496 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۷ | کاتژمێر: 15 : 38
- - , .
برچسب:
نویسنده: استخدام کار