خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له خه‌ندان یووسف محه‌مه‌د، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌وتارێکیدا که له‌په‌رله‌مانی سوید پێشکه‌شی کرد له‌باره‌ی پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وتی: "ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ی رابردوو سه‌ده‌ی پرسی فه‌ڵه‌ستین بووبێت ئه‌وا ده‌توانین بڵێین له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌بێته یه‌کێک له پرسه گرنگه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".

وتیشی: "ده‌بێت کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و راستیه بزانێت که چاره‌سه‌رێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یه‌کێک ده‌بێت له گرنگترین فاکته‌ره‌کانی به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی و ئارامی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش، بێ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسه کێشه‌و ململانێ و به‌ریه‌ککه‌وتنی خوێناوی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رده‌وام ده‌بێت".

روونیشکرده‌وه: "یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌روونی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که‌هه‌ر میلله‌تێک مافی خۆیه‌تی به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌خوازێت دواڕۆژی خۆی دیاریبکات، خه‌ڵکی کوردستان مافی خۆیانه بتوانن سوود له‌و یاسایه وه‌ربگرن بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانیان".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که ئێستاش له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21دا نه‌ک ههرکاتیهتی، به‌ڵکوو پێویسته پرسیار له خه‌ڵکی کوردستان خۆیان بکرێت ئایا ده‌خوازن له سایه‌ی چی جۆره فه‌رمانڕه‌وایه‌کدا بژین، گونجاوترین شێوازیش ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی کوردستان له‌هه‌موو به‌شه‌کان سه‌رپشک بکرێن لهراپرسییهکی گشتیدا له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بۆئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان پێبدرێت بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.

ناوبراو له‌وه‌شکرد، که "ده‌کرێت له هه‌رێمی کوردستان و ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا ڕێفراندۆم رێکبخرێت، ئه‌گه‌ر ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌نه‌بێت سه‌رپه‌رشتی راپرسیه‌کی له‌و جۆره بکات ئه‌وا خه‌ڵکی کوردستان له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێک خۆی ریفراندۆم رێکده‌خات بۆئه‌وه‌ی بۆی روونببێته‌وه خه‌ڵکی کوردستان چیانده‌وێت."

جه‌ختیشیکرده‌وه، ئه‌و پرسه ئێستا له هه‌رێمی کوردستان پرسی رۆژه و مه‌سه‌له‌یه‌که له‌ناو ئهجێدای سیاسییدایه و جێگایه‌کی گرنگ و تایبه‌تی هه‌یه، هێزه سیاسییه‌کان له‌و بڕوایه‌دان که راپرسی مافی ڕه‌وای خه‌ڵکی کوردستانه.

یووسف محه‌ممه‌د له‌باره‌ی دۆزی کورد له ناوچه کوردستانییه‌کانی تورکیاش وتی: "خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه رووبه‌ڕووی سیاسه‌تێکی توندڕه‌وی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته بوونه‌ته‌وه."

ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ڕایگه‌یاند: "دۆخی سیاسی هه‌رێمی کوردستان زۆر ناجێگیره و یاسای خاوه‌ن هێز باڵاده‌سته، ململانێکه له‌نێوان یاسا و ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ک و خۆسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌کی تره‌وه".

وتیشی: "نابێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌لایه‌ن حزبێکی دیاریکراوه‌وه یان له‌لایه‌ن خێزانێکه‌وه قۆرخبکرێت، ده‌بێت هه‌مووان پابه‌ندی یاسا و ده‌ستاوده‌ستی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات بن، به‌شێوه‌یه‌ک که ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دیاریکراوبێت و سه‌رۆک بۆی نه‌بێت واده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی درێژبکاته‌وه، نابێت سه‌رۆکایه‌تی تامردن له هه‌رێم بوونی هه‌بێت".

کۆدی بابه‌ت: 54910 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۹ | کاتژمێر: 10 : 51

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 19 فروردين 1395 ساعت: 13:38

صفحه بندی