خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی ڕابردوو دەستەی وەرزشە پاڵەوانی و زۆرخانەییەکانی پارێزگای کوردستان، لە چوارچێوەی، دەستەی سەرۆکایەتی، سەرۆکی شارۆچکەکان، یاریزانانی خانەنشین، قارەمانان و وەرزشوانانی ئەم بەشە لەگەڵ بەڕێز مامۆستا سەیید محەمەد حسێن شاهرودی نوێنەری وەلی فەقێ لە ناوچەکەدا دیداریان کرد.

بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و گەنجانی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای پەیوەندییەکان، بەڕێوەبەری گشتی تەرمیناڵ و گواستنەوە و گەیاندنی جادەکانی پارێزگا، بەڕێوەبەری گشتی پاس و تاکسی سنە و چەندین بەڕێوەبەری پارێزگا و شارەکانی دیکە کە لە پشتیوانانی ئەم وەرزشە لە پارێزگا کوردستاندان، لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادە بوون.

لەم دیدارەدا دوکتۆر حەسەن بابایی سەرۆکی دەستەی وەرزشە پاڵەوانی و زۆرخانەییەکانی کوردستان لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: وەرزشی کۆن وەرزشێکی فەرهەنگی و خاوەن تایبەتمەندی جیاواز و تایبەتە کە نموونەی ئەم شتە لە وەرزشەکانی دیکەدا نابینین.

بابایی وتیشی: بەرزکردنەوەی ئاستی بابەتە مەعنەوییەکان لەگەڵ پەروەردەکردنی جەستە و توانای لەش لە هەموو کۆمەڵگادا تایبەتمەندی سەرەکی ئەم وەرزشە پێکدەهێنێت.

ئەو تیشکی خستەسەر ئەوەی کە: ڕاکێشانی پتر لە هەزار منداڵ و میرمنداڵ لە هەموو شارەکانی ئەم پارێزگایەدا لە چوارچێوەی پرۆژەی دۆزینەوەی بەهرەمەندی وەرزشە زۆرخانەییەکان و کردنەوەی یاریگای زۆرخانەی پێشکەوتوو لە شاری قوروە و دێولان و کردنەوەی ماڵپەڕی وەرزشە قارەمانییەکان لە هەموو شارەکانی پارێزگای کوردستان بەشێک لە هەنگاوەکانی ئەم دەستەیە لە ماوەی ڕابردوودا.

سەرۆکی دەستەی وەرزشە پاڵەوانی و زۆرخانەییکانی کوردستان لە بەڕێوەچوونی پێشبڕکێی نێونەتەوەیی زۆرخانەیی بەبۆنەی ساڵوەگەری سەردانی رێبەری مەزنی شۆڕش بۆ پارێزگای کوردستان وەکوو یەکەمین خولی جامی نێونەتەوەیی ویلایەت هەواڵی دا و زیادیشی کرد: ئەم یاریانە بە بەشداری ٥ وڵاتی بیانی کە بریتین لە جۆرجیا، پاکستان، ئەفغانستان، ئەرمینیا و بیلۆڕووس و هەڵبژاردەیەک لە ئێران و هەڵبژاردەیەک لە کوردستان لە رێکەوتی ٢٢ و ٢٣ مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

بابایی هەروەها کردنەوەی چەندین زۆرخانەی ستاندارد لە شارەکانی سەوڵاوا، کامێران و شارەدێکانی سرێش ئاوا و حەسەن ئاوا، یاسوکەند و مووچەش وەکوو بەرنامەی دیکەی دەستەی وەرزشە پاڵەوانی و زۆرخانەییەکانی کوردستان لە ساڵوەگەری هاتنی رێبەری مەزن بۆ کوردستان ڕاگەیاند و وتی: لە ساڵی ڕابردوو ئەم دەستەیە وەکوو دەستەی زۆر باشی وڵات و هەروەها بەڕێوەبەرەکەی وەکوو بەڕێوەبەری وەرزشی زۆر باش هەڵبژێردراون و ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ وەرزشی پارێزگا لە ساڵی ڕابردوودا.

بابایی لە کۆتاییدا وتی: بەدەستهێنانی ٩٠ میداڵیا لەسەر ئاستی وڵات، بەدەستهێنانی پلەی دوویەم لە پێشبڕکێکانی منداڵانی وڵات بە بەدەستهێنانی ١٤ میداڵیا، بەدەستهێنانی ٩ میداڵیا لە پێشبڕکێکانی منداڵانی وڵات، بەدەستهێنانی ١٩ میداڵیا لە لایەن میرمنداڵان و پلەی سێیەمی وڵات و بەدەستهێنانی ١٧ میداڵیا لە بەشی گەنجان و پلەی دوویەم لەسەر ئاستی وڵات و هەروەها بەدەستهێنانی میداڵیای زێڕ و بۆرۆنزی پێشبڕکێکانی وەرزشە پاڵەوانییەکانی بەسیجی وڵات بەشێکن لە شانازی و چالاکییەکانی ئێمە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا.

کۆدی بابهت: 54913 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۹ | کاتژمێر: 11 : 46

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 19 فروردين 1395 ساعت: 14:40

صفحه بندی