خرید بک لینک

کوردپرێس: خاڵی گرینگ ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر توانایی ڕه‌خساندنی هه‌لی کاری یاسایی له ناوچه سنوورییه‌کانی وڵات بڕه‌خسێت، هێزی کاری ئه‌م کرێکارانه له به‌شی به‌رهه‌مهێناندا خه‌رج ده‌بێت. هه‌ر له‌م پەیوەندییەدا دوکتۆر "ئه‌ره‌ستوو یاری حسار"، مامۆستای زانکۆ و توێژه‌ری خه‌ڵکی سه‌قز له زانستگای موحه‌قیقی ئه‌رده‌بیلی، ڕێگه‌چاره‌ی جێگره‌وه‌ی بۆ کۆڵبه‌ری بە گوێرەی خوارەوە ئاراستە دەکات:

* ئایا پرۆژه ئاماده‌کراوه‌کان، باری کێشه‌کان له‌سه‌ر شانی کۆڵبه‌ران لادەبات؟

ـ نه‌بوونی سیسته‌مێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕێکخراو و په‌سه‌ندکراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، بوو به هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی کۆڵبه‌ری. گه‌شه‌ی ئه‌م چالاکییانه، ئاکامی خه‌مساردی له بواری به‌کارهێنانی ده‌فرایه‌تییه‌کانی سنووره‌کانه.

زۆربه‌ی دانیشتووانی سنووره‌کانی ئێران له حالێک‌دا به‌رده‌وام خه‌ریکی دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆیان له ڕێگای کۆڵبه‌ری و کێشه‌کانی تایبه‌ت به‌م کاره‌ن که پرۆژه‌ی ڕێکخستنی کاروباری ئه‌وان که له چه‌ن ساڵی ڕابردوودا په‌سه‌ند کراوه، هێشتا به ته‌واوی و به درووستی به‌ڕێوه نه‌چووه و ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که هه‌تا ئێستا وه‌ها شتێک نه‌گه‌یشتووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێکردنه‌وه.

* گه‌ڵاڵه‌ی بازرگانیی جانتایی و کارتی زیره‌ک چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟

ـ بازرگانیی جانتایی له ڕاستیدا بۆ هاتووچۆی کۆڵبه‌ران و خه‌ڵکی سنوورنشین له هه‌ردوو لای سنووره‌کانه‌وه به دانانی چاودێری، ڕه‌وتێکی یاسایی به‌خۆیه‌وه بینی. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، بازاڕچه‌کانی سه‌رسنوور چالاک ده‌بن و کارتگهلێک به ڕیژه‌ی یه‌ک هه‌تا چه‌ن میلیۆن تمه‌ن بۆ خه‌ڵکی سه‌رسنوور ده‌رکرا تا بتوانن له هه‌ر مانگدا یه‌ک یان دوو جار له‌و سنوورانه‌ی که بازاڕچه‌ی چالاکی سهرسنوورییان هه‌یه، هاتووچۆ بکه‌ن و ده‌ست به دابینکردنی پێداویستییه‌کانی خۆیان له ڕێگای هه‌نارده و هاورده‌ی شتوومه‌ک بکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌بۆنه‌ی چالاکنه‌بوونی زۆرێک له بازاڕچه سنوورییه‌کان، له ڕاستیدا نه‌یتوانی زۆر سه‌رکه‌وتوو بێت.

* ئه‌و شته‌ی که له ڕاستیدا یارمه‌تیده‌ری بارودۆخی ژیانی دانیشتووانی سه‌رسنوور و که‌مبوونه‌وه‌ی کۆڵبه‌رییه، چییه؟

ـ گرینگ‌ترین ڕێگه‌چاره‌ی جێگره‌وه‌ی کۆڵبه‌ری، دروستکردنه‌وه‌ی بازاڕچهگەلی سه‌ر سنووره. به‌ڕێوه‌چوونی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی جیا له‌و ده‌رفه‌ته به‌ربڵاوانه‌ی که بۆ گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ناوچه‌که ده‌ڕه‌خسێنێت، ده‌توانێت لانیکه‌م شێوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی داهات له ڕێگای کۆڵبه‌رییه‌وه لا ببات و بازاڕی کار بۆ ئه‌و هاووڵاتیانە دروست بکات که سه‌رچاوه‌یه‌کیان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان نییه. به پراکتیزه‌کردنی ئه‌م شێوه‌گه‌له، وێڕای کۆنتڕۆڵی قاچاخی شتوومه‌که‌کان، هێمنایه‌تی سنووره‌کانیش دابین ده‌کرێت.

کۆدی بابه‌ت: 54909 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۹ | کاتژمێر: 11 : 37

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 19 فروردين 1395 ساعت: 14:40

صفحه بندی