خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس حوجەتولئیسلام ڕەحیم جەعفەری زیادی کرد: بەڕێوەچوونی حەوتەی قورئان و عیترەت لە سەرەتاکانی ساڵی ڕابردوو وەکوو پەسەندکراوی ئەنجومەنی جێگرانی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی بۆ حەوت پارێزگای وڵات دیاری کرد بەڵام پارەکە تەنها سێ پارێزگا توانیان ئەم مێهرەجانە بەڕێوە ببەن، بەڵام ئەمساڵ لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی هەشت پارێزگای وڵات بۆ بەڕێوەچوونی حەوتەی قورئان و عیترەت هەڵبژێردراون کە پارێزگای کوردستانیش یەکێە لەو پارێزگایانە.

جەعفەری زیادیشی کرد: یەکەم حەوتەی قورئان و عیترەت لە پارێزگای کوردستانیش ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوە بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیری ئیڕشاد لە سنە دەست پیدەکات و تا ڕۆژی ٢٦ی خاکەلێوە بەردەوام دەبێت و بە هۆی ئامادەبوونی جێگری وەزیری فەرهەنگ و ئیڕشاد لە کوردستان، ڕێوڕەسمی کرانەوەی حەوتەی قورئان و عیترەت لە ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە لە سینەما بەهمەنی سنە بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: مەبەستی سەرەکی حەوتەکانی قورئان و عیترەت، دەفرایەتی ناسی و تواناناسی قورئانی پارێزگاکانە بۆ ئەوەی خاوەن بەهرەی قورئانییەکان بە تایبەت لە بواری بەرهەمی قورئانی بناسێندرێن و ناویان لە وڵاتدا دەرکەوێت.

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە پلانەکانی ئەم حەوتەیە لە چەند بەشدا بەڕێوە دەچێت، ڕایگەیاند: بەڕێوەچوونی شەش مێهرەجانی جۆراوجۆری قورئانی، ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی قورئانی و بنەماڵەی شەهیدانی پارێزگای کوردستان، ڕێکخستنی پێشانگای قورئانی، بەڕێوە بردنی کۆڕ و کۆبوونەوەی ئاشنابوون لە گەڵ قورئانی پیرۆز، نمایشی فیلمی قورئانی، نمایش کردنی شانۆی قورئانی و ... لە بەرنامەکانی ئەم حەوتوویە دەبن.

جەعفەری وتیشی: پارێزگای کوردستان بە هۆی پێشینەی مێژوویی یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە لە بواری قورئان خاوەن توانا و بەرهەرەی زۆرە و بێ گومان بە بەڕێوەبردنی ئەم حەوتە قورئانیە، بەهرە، توانا و پوتانسیەڵەکانی ئەم پارێزگایە لەم بوارەدا دەناسێندرێن و دەردەکەون.

ناوبراو کاتی بەڕێوەچوونی ئەم مێهرەجانە قورئانیەی لە ماوەی ٢١ تا ٢٦ی مانگی خاکەلێوە ڕاگەیاند و زیادیشی کرد: ٤٠ بەرنامە لە چوارچێوەی کۆڕ و کۆبوونەوە، پێشبڕکێی ڕێزگرتن لە هەڵبژاردەکان، کۆڕە قورئانییەکان، کرانەوەی پێشانگا، نمایشی فیلم، نمایشی سەرشەقام و بەرنامەی جۆراوجۆری فەرهەنگی قورئانی بۆ ئەم حەوتەیە لە سەر ئاستی پارێزگا و شارەکانی سەر بەم پارێزگایە پێشبینی کراوە.

ناوبراو بەڕێوەچوونی بەرنامەکانی لە سێ بەشدا ڕاگەیاند و وتی: بەشی یەکەم مێهرەجانەکان، بابەت و پایاننامەکان، هونەرەکانی شێوەکاری و شانۆ، شێعر و ئەدەبی قورئانی، پیشەی دەستی و مێهرەجانی فیلم و هونەری سینەما لە خۆ دەگرێت.

ئەم بەرپرسە بەشی دووهەمی مێهرەجانەکەی بە بەشی کێبەرکێکان وەسف کرد و وتی: کێبەرکێکانی لەبەر کردن و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و سروود و ئاوازی ئایینی لەم بەشەدا هاتووە.

ناوبراو ڕێکخستنی پێشانگای قورئانی بە بەشی سێیەمی حەوتەی قورئان ڕاگەیاند و وتی: لەم بەشەدا لە هۆڵی سوورەی سینەما بەهمەنی سنە و گەلێری نیگارخانەی ئیڕشادی سنە پێشانگایەک لە دەسکەوت و بەرهەمی فەرهەنگی قورئانی هونەرمەندانی پارێزگا دەکرێتەوە کە لەو ماوەیەدا میوانداری لە هەموو هۆگرانی دەکات.

کۆدی بابهت: 54918 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۹ | کاتژمێر: 13 : 33

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 19 فروردين 1395 ساعت: 17:02

صفحه بندی