به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی له پارێزگای کوردستان، ئایه‌توڵڵا سه‌ییدمحه‌مه‌د حسێنی شاهڕوودی له سێهه‌مین مێهره‌جانی سه‌مبۆلی خۆڕاگری و تاقه‌ت، به ڕێزگرتن و سپاس له به‌شداری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و گیانبه‌ختکارانی شه‌ڕی سه‌پێندراوی ئێران و عێراق و چینه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵک له‌م مێهره‌جانه ڕێزی گرت له به‌ڕێوه‌به‌رانی سێهه‌مین مێهره‌جانی سه‌مبۆله‌کانی تاقه‌ت هێنان و خۆڕاگری.
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی له پارێزگای کوردستان به ئاماژه به وته‌کانی قورئان ڕوونیشی کرده‌وه: خوای گه‌وره هه‌میشه له که‌سانێک که له به‌ر ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و شه‌ڕ ده‌که‌ن به گه‌وره‌یی ناو ده‌بات و بایه‌خی تایبه‌ت به‌وان دەدات.
ناوبراو زیادیشی کرد: دوژمنان هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆمه‌ڵگای ئێمه به لاڕێ و گه‌نده‌ڵی ببه‌ن و له‌م ڕێگایه‌وه زاڵ ببه‌نه سه‌ر ئێمه و له‌م شه‌ڕ و پێکدادانه له نێوان حه‌ق و باتڵ، هه‌موو ژنان و پیاوان ده‌بێ خۆڕاگری بکه‌ن و دوژمنان شکست بده‌ن.
ئایه‌توڵڵا حسێنی شاهڕوودی جه‌ختیشی کرد: دوژمنان ده‌بێ به‌دوای دووبه‌ره‌کی نانه‌وه، شه‌ڕ و که‌لێن له وڵاتانی ئیسلامین، به‌ڵام ئێران به به‌ره‌که‌تی بوونی خه‌ڵک و ڕێبه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی له ئاسایشی ته‌واو دان.
ئایه‌توڵڵا حسێنی شاهڕوودی ئاماژه‌ی به ناونانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و زیادی کرد: ئێمه له بابه‌تی ئابووری ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک هەڵسوکەوت بکەین که ئابووری خۆڕاگرانه له هه‌موو به‌شه جۆراوجۆره‌کان جێبه‌جێ بکرێت و به قۆناغێک بگه‌یێن که هه‌موو کاڵا بهرکارهێنراوهکان خۆماڵی و به‌رهه‌می ناوخۆ بێت.
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی له پارێزگای کوردستان درێژه‌ی دا: فه‌رهه‌نگی هه‌روه‌زی و هاوکاری ده‌بێ زیاتر بڕهوبدرێت، به شێوه‌یه‌ک که ئابووری خۆڕاگرانه به‌دیبێت.
ناوبراو وتیشی: پارێزگای کوردستان خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی توانای زۆره که سه‌رچاوه مرۆییه تواناکان، گه‌نجانی خولقێنه‌ر و توانا یه‌کێک له سه‌رمایه مرۆییه‌کانی پارێزگا دێنه‌ئه‌ژمار که ده‌بێ به به‌رنامه‌ڕێژی به‌ئامانج بواری به‌شداریی کردنی ژنان و پیاوان بڕه‌خسێندرێت.
کۆدی بابه‌ت: 54924 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۹ | کاتژمێر: 13 : 12
برچسب:
نویسنده: استخدام کار