کوردپرێس: مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی 1393، ساڵێک پاش سه‌رکه‌وتنی میانه‌ڕه‌وه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری و ده‌ستبه‌کاربوونی ده‌وڵه‌تی ته‌گبیر و ئومێد، گۆڕانکاری له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رانی بۆکان به گۆڕانی فه‌رمانداری ئه‌و شاره ده‌ستی پێ‌کرد.
له جۆزه‌ردانی ساڵی 1393، ئه‌رکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانداریی شاری بۆکان خرایه ئه‌ستۆی "جه‌ماڵ خوسره‌وی" و به‌م شێوه‌یه، شه‌مه‌نده‌فه‌ری گۆڕانکاری له نێوان به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌بەری بۆکانی جووڵانه‌وه‌ی خۆی ده‌ست پێ‌کرد و ڕاوه‌ستانی ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره له 10 وێستگه‌ی گۆڕانکاری، گۆڕانی 10 به‌ڕێوه‌به‌ری له ماوه‌ی یه‌کساڵدا به‌دواوه بوو تا ساڵی 93 له بۆکان ببێته ساڵی له‌سه‌رکارلابردن و دانان.
ئه‌م له‌سه‌رکارلابردن و دانانانه، ئومێدێکی خسته دڵی شارۆمه‌ندانی بۆکانی تا به‌ڵکوو له ساڵی 94 گۆڕانکارییه‌ک له بارودۆخی پڕۆژەکانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی بۆکان دروست ببێت که چه‌نها ساڵ بوو تۆزی مانه‌وه له‌سه‌ریان نیشتبوو. به‌رپرسانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به‌ڵێنیان دابوو هه‌ندێک له پڕۆژەکانی بۆکان به‌تایبه‌ت سێ پڕۆژەی "په‌ره‌پێدانی نه‌خۆشخانه"، "ڕێگای لاته‌کی" و "ستادیۆمی پێنج هه‌زار که‌سی خاته‌مولئه‌نبیا"ی ئه‌م شاره له ساڵی 94دا بگاته قۆناغی جێبه‌جێکردنه‌وه و له ده‌ستپێکردنی گه‌ڵاڵه و پڕۆژە نوێکان هه‌واڵیان دا.
به‌ڵێنی یه‌که‌م: که‌ڵکوه‌رگرتن له په‌ره‌پێدانی نه‌خۆشخانه‌ی بۆکان
"گه‌ڵاڵه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌خۆشخانه‌ی بۆکان" له 96 قه‌ره‌وێڵه بۆ 250 قه‌ره‌وێڵه که له ساڵی 88 ده‌ستی پێ‌کرد، یه‌کێک له‌و پرۆژانه‌ی بوو که به‌رپرسان به‌ڵێنی جێبه‌جێکردنی ئه‌م پڕۆژەیان له ساڵی 94 دا.
له وه‌رزی هاوینی ساڵی ڕابردوو "محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر عه‌لیزاده"، جێگری وه‌زیری ڕێگا و شارسازی له کاروباری خانووبه‌ره و باڵه‌خانه ده‌وڵه‌تییه‌کان له ڕه‌وتی چاوپێکه‌وتنی پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌خۆشخانه‌ی بۆکان ڕایگه‌یاند که ئه‌م پڕۆژەیه له مانگی گه‌ڵاڕێزانی ساڵی 94دا ده‌که‌وێته قۆناغی جێبه‌جێکردنه‌وه.
له مانگی سه‌رماوه‌زی هه‌مان ساڵدا "محه‌مه‌د مه‌قسه‌د حه‌ق" به‌ڕێوه‌به‌ری که‌رتی ته‌ندروستی و ده‌رمانی بۆکان ڕایگه‌یاند که ته‌نیا پڕۆژەی په‌ره‌پێدانی نه‌خۆشخانه‌ی بۆکان له ده‌یه‌ی فه‌جری ساڵی 94 ده‌گاته قۆناغی جێبه‌جێکردنه‌وه.
به‌ڵێنه‌کانی ئه‌م دوو به‌رپرسه له ساڵی ڕابردوو له حاڵێکدا نه‌گه‌یشتنه قۆناغی جێبه‌جێکردنه‌وه که نه‌خۆشخانه‌ی بۆکان ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه که له که‌مبوونی بەرچاوی قه‌ره‌وێڵه ده‌ناڵێنێت و له زستانی ڕابردوودا هه‌ندێک وێنه له به‌شی فریاکه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی بۆکان بڵاوکرایه‌وه که له‌م وێنانه‌دا، قه‌ره‌باڵغی جه‌ماوه‌ر، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که سورومیان لێدرابوو و له‌سه‌ر ویلچێردا خەوێندرابوون، خەوێندرانی نه‌خۆشه‌کان له‌سه‌ر میزی ئیداری، خەواندنی هاوکاتی 3 منداڵی نه‌خۆش له‌سه‌ر یه‌ک قه‌ره‌وێڵه و هتد نیشان درابوون.
به‌ڵێنی دووهه‌م؛ که‌ڵکوه‌رگرتن له ڕێگای لاته‌کی بۆکان
"ڕێگای لاته‌کی بۆکان" پڕۆژەیهکی دیکه بوو که به‌ڵێنی به‌ڕێوه‌چوونی به‌شی یه‌که‌می ئه‌م پڕۆژەیه له ساڵی ڕابردوودا درابوو.
"عه‌لی نه‌وزاد" جێگری وه‌زیری ڕێگاوبان و شارسازی و به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای دروستکردن و په‌ره‌پێدانی ژێرخانه‌کانی هاتووچۆ و گواستنه‌وه‌ی وڵات له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو و له ڕەوتی چاوپێکه‌وتنی ئه‌م پڕۆژەیه ڕایگه‌یاند: 10 کیلۆمه‌تر له قۆناغی یه‌که‌می ڕێگای لاته‌کی بۆکان ئاماده‌ی که‌ڵک وه‌رگرتنه و له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، هاوکات له‌گه‌ڵ حه‌وته‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌گاته قۆناغی جێبه‌جێکردن.
به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ئه‌م به‌ڵێنه له حاڵێکدا ڕووی دا که پڕۆژەی ڕێگای لاته‌کی بۆکان، له پڕۆژە نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و گرینگییه‌کی تایبه‌تی له بواری هاتوچۆ هه‌یه و ده‌بێته هۆی ئاسانکاری له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیدانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی ڕؤژئاوا و باشووری وڵات.
به‌ڵێنی سێهه‌م؛ دروستکردنی ناوچه‌یه‌کی تایبه‌تی ئابووری
مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی 94، "جه‌ماڵ خوسره‌وی" فه‌رمانداری شاری بۆکان ڕایگه‌یاند: ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووریی هاوبه‌شی بۆکان، میاندواو و سایین قه‌ڵا به پانتایی 670 دۆنم له خاڵی هاوبه‌شی 3 شاری بۆکان، میاندواو و سایین قه‌ڵا دروست ده‌کرێت.
پێش ئه‌مه‌ش، " غوڵامڕه‌زا بابایی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نووسینگه‌ی هاوئاهه‌نگی کاروباری ئابووری و نێونه‌ته‌وه‌یی پارێزگاریی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاندبوو که ئه‌م ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابوورییه له ناوچه‌ی "گامێش گوڵی" هه‌ڵکه‌وتوو له مه‌ودای حه‌وت کیلۆمه‌تری شاری میاندواو له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌ی ماکه‌کانی ناو ده‌ریاچه‌ی ورمێ دروست ده‌کرێت.
ساڵی 94یش کۆتایی هات، به‌ڵام هیچ کارێکی پراکتیکی بۆ دروستکردنی ئه‌م ناوچه تایبه‌ته ئابوورییه ئه‌نجام نه‌دراوه.
به‌ڵێنی چواره‌م؛ دروستکردنی شارۆچکه‌ی پێترۆکیمیایی له بۆکان
مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 94، "محه‌مه‌د قه‌سیم عوسمانی" نوێنه‌ری خه‌ڵکی بۆکان له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگه‌یاند؛ وه‌زیری نه‌وت ڕه‌زامه‌ندی خۆی سه‌باره‌ت به دروستکردنی شارۆچکه‌ی پیشه‌یی پێترۆکیمیایی له‌م شاره‌دا ڕاگه‌یاندووه و له ئێستادا به‌رنامه‌ی لێکۆڵینه‌وه بۆ شوێندۆزینهوهی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له حاڵی به‌ڕێوه‌چووندایه.
ناوبراو ئه‌م به‌ڵێنه‌ی که له ساڵی ڕابردوو به‌ڕێوه‌نه‌چوو، یه‌که‌م جار له ساڵی 93 هێنایه ئاراوه و له‌و کاته‌دا به ئیرنای ڕاگه‌یاند: له ئێستادا گه‌ڵاڵه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆ شوێندۆزینهوهی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له حاڵی به‌ڕێوه‌چووندایه.
به‌ڵێنی پێنجه‌م؛ ڕێکخستنی ناوه‌ندی خوێندنی باڵای ده‌وڵه‌تی له بۆکان
زستانی 93 "ڕه‌حیم حوب نه‌قی" سه‌رۆکی زانستگای ورمێ له سه‌فه‌رێکدا بۆ بۆکان وتی: ناوه‌ندی خوێندنی باڵای بۆکان وه‌کوو یه‌کێک له یه‌که‌کانی زانستگای ده‌وڵه‌تی ورمێ، له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 94 له سێ به‌شدا خوێندکار وه‌رده‌گرێت.
هاتنه ئارای وه‌ها به‌ڵێنێک له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌گرێت که له نامیلکه‌ی به‌شی ئه‌زموونی سه‌رانسه‌ری ساڵی 94دا هیچ ناوێک له‌م ناوه‌نده نه‌براوه و هیچ به‌شێکی بۆ ته‌رخان نه‌کراوه.
به‌ڵێنی شه‌شه‌م؛ ڕێکخستنی هاوکاتی سێ ئامێری وێنه‌هه‌ڵگرتنی پزیشکی له نه‌خۆشخانه‌ی بۆکان
له کاتێکدا که زۆرتر له 18 مانگ له خراپبوونی ته‌نیا ده‌زگای سی تی سکه‌نی بۆکان و هه‌ڵوه‌دابوونی نه‌خۆشه‌کانی ئه‌م شاره بۆ شاره دراوسێکان تێده‌په‌ڕێت، زستانی ساڵی 94 "محه‌مه‌د مه‌قسه‌د حه‌ق" سه‌رۆکی که‌رتی ته‌ندروستی و ده‌رمانی بۆکان وتی: بۆکان تاکه شاری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایه که له وه‌رگرتنی سێ ئامێری پێشکه‌وتووی MRI، CTscan و مامۆگرافی سەرکه‌وتوو بووه که به‌م زووانه دێنه نێو نه‌خۆشخانه‌ی بۆکان.
ناوبراو له‌و کاته‌دا ڕایگه‌یاند که به دامه‌زراندنی ئه‌م ئامرازانه، بۆکان ده‌بێته جه‌مسه‌رێکی ده‌رمانی له که‌رتی پشکنینی پزیشکی له ناوچه‌که‌دا.
له‌و جێگایه‌وه که شوێنی دامه‌زراندنی ئه‌م ئامرازانه که به‌هۆی دابینکردنی بودجه‌ی 300 میلیۆن تمه‌نی ئاماده نه‌کراوه، به‌ڵێنی دامه‌زراندنی ئه‌م ئامرازانه جێبه‌جێ نه‌کراوه.
به‌ڵێنی حه‌وته‌م: ده‌ستپێکردنی قۆناغی دروستکردنی مووزه‌خانه‌ی بۆکان
له یه‌که‌مین دانیشتنی کومیته‌ی به‌رنامه‌ڕێژیی شاری بۆکان له ساڵی 94 که به ئاماده‌بوونی "جه‌لیل جه‌باری" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی میراتی فەرهەنگی و گه‌شتیاریی پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌چوو، دروستکردنی مووزه‌خانه له بۆکان هاته ئارا و په‌سه‌ند کرا که ئه‌م پڕۆژە به ته‌رخانکردنی زه‌وی له‌لایه‌ن شاره‌وانیی بۆکانه‌وه دروست بکرێت.
له یه‌که‌مین ڕۆژانی ده‌یه‌ی فه‌جری پاره‌که‌دا، جه‌باری ڕایگه‌یاند که ئۆپراسیۆنی دروستکردنی پڕۆژەی مووزه‌خانه‌ی بۆکان له ڕۆژانی ده‌یه‌ی فه‌جری پاره‌که‌دا هاته قۆناغی جێبه‌جێکردن، کارێک که قه‌د سه‌ری نه‌گرت.
شۆرای شاری بۆکان؛ خاوه‌نداری بێ ڕکابه‌ره له به‌ڵێنه ئه‌نجام نه‌دراوه‌کان
دیزاین و به‌ڕێوه‌بردنی چوارڕێیانی ناهاوئاستی مه‌یدانه‌کانی موعه‌لیم، وه‌حده‌ت، ناوه‌ندی بازرگانی- خزمه‌تگوزاریی مه‌یدانی فه‌رمانداری و پارکینگی گشتی، دروستکردنی ناوه‌ندی بازرگانی- خزمه‌تگوزاری له شوێنی ناوه‌ندی ئاگرکوژاندنه‌وه و پارکینگی گشتی، دروستکردنی باڵه‌خانه‌ی ئیداری شۆرای ئیسلامی شار، دروستکردنی باڵه‌خانه‌ی ئیداری شاره‌وانیی بۆکان، دروستکردنی باڵه‌خانه‌ی هه‌تاهه‌تایی پیشانگای ماشینه‌کان، به‌شێک له به‌ڵێنه‌کانی شۆرای شاری بۆکانه که له سه‌ره‌تای وه‌رزی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو هێنرایه ئاراوه.
به کۆتاییهاتنی ساڵی 94 و ده‌ستپێکردنی وه‌رزی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ساڵی 95، هیچکام له‌م پرۆژانه به ئاکام نه‌گه‌یشتن و ته‌نیا پڕۆژەی پردی بان ڕێڕه‌وی مه‌یدانی وه‌حده‌ت، خوار ڕێڕه‌وی مه‌یدانی موعەلیم و ناوه‌ندی تیجاری خرانه قۆناغی ده‌ستپێکردن.
به‌ڵێنێک که گه‌یشته قۆناغی وەبەرهێنان
ستادیۆمی خاته‌مولئه‌نبیای شاری بۆکان، ته‌نیا پڕۆژەی به‌رچاوە که که له ساڵی ڕابردوودا له بۆکان گه‌یشته قۆناغی وەبەرهێنان.
ئه‌م پڕۆژەیه له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی 94دا وه‌کوو چواره‌مین ستادیۆمی 5 هه‌زار که‌سی وڵات، له حاڵێک به ئاماده‌بوونی وه‌زیزی وه‌رزش و لاوان گه‌یشته قۆناغی وەبەرهێنان که له پرۆژێکتۆر و سکۆربۆرد بێبه‌ش بوو.
ساڵی 94 له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه ئهنجامنهدراوهکانی به‌رپرسان، ساڵی به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕبه‌نده‌کان و هه‌روه‌ها میواندارێتی کێبه‌رکێ وه‌رزشییه‌کانی وڵات بوو.
له‌م ساڵه‌دا کۆڕبه‌ندی خێرخوازانی دروستکه‌ری قوتابخانه‌کان، کۆڕبه‌ندی زانستیی تاوتوێکردن و شیکاری وێژه‌ی منداڵان و مێرمنداڵانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای وڵات، کۆڕبه‌ندی کتێبدارانی کتێبخانه‌ی گونده‌کانی ڕۆژئاوای وڵات، کۆڕبه‌ندی گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی بۆکان، کۆڕبه‌ندی سه‌ردار عه‌زیزخانی موکری و کۆڕبه‌ندی ڕێزلێنان له خێرخوازانی شاری بۆکان به‌ڕێوه‌چوو.
کۆڕبه‌ندی گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی شاری بۆکان، گرینگترینی ئه‌م کۆڕبهندانهیه که به هه‌وڵ و تێکۆشانی فه‌رمانداریی بۆکان بۆ ماوه‌ی 1 ڕۆژ و به خوێندنه‌وه‌ی وتار و وته‌دان له‌لایه‌ن 10 مامۆستای زانستگاکانی سه‌رانسه‌ری وڵات له هۆڵی سیمورغی ئه‌م شاره به‌ڕێوه‌چوو.
کۆڕبه‌ندی دوو ڕۆژی "سه‌ردار عه‌زیز خانی موکری" دووه‌مین کۆڕبه‌ندی گرینگه که له سالی 94 له بۆکان به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م کۆڕبه‌نده دوو ڕۆژییه به ئاماده‌بوونی ده‌یان که‌سایه‌تی زانستی، هونه‌ری له شاره‌کانی بۆکان، مه‌هاباد، سه‌رده‌شت و شاره‌کانی پارێزگای کوردستان له هۆڵی سیمورغ به پێشکەش کردنی 22 وتاری زانستی به‌ڕێوه‌چوو.
بیست و حهوتهمین خولی مێهره‌جانی شانۆی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به ئاماده‌بوونی 8 گرووپی شانۆ به مێوانداری شاری بۆکان، یه‌کێک له ڕووداوه گرینگه فەرهەنگییهکانی ساڵی ڕابردوو له بۆکان بوو.
ئاماده‌بوونی یانه‌ی تۆپی پێی سه‌ردار له لیگی ده‌سته دووی وڵات، میوانداری کێبه‌رکێکانی پاڵه‌وانیی باسکیڵ سواریی مێرمنداڵانی وڵات، کێبه‌رکێکانی پاڵه‌وانێتی سامبۆی لاوان و گه‌وره‌ساڵانی وڵات و کێبه‌رکێکانی ڕه‌نکینگی به‌دمینتۆنی وڵات، گرینگ‌ترین ڕووداوه وه‌رزشییه‌کانی بۆکان له ساڵی 94 بوو.
برچسب:
نویسنده: استخدام کار