خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی ئیدارەی ژیانی وەحشیی ئیدارەی گشتیی پاراستنی ژینگەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئیرنا وتی: فەرمانبەرانی ئەو ئیدارەیە خەریکی گەڕان و کۆنترۆڵی شوێنە جۆراوجۆرەکانی پارکی نەتەوەیی دەریاچەی ورمێ لە ناوچەی سوڵدووز بوون کە چاویان بە فلامینگۆیەکی بریندار کەوت.

ئومێد یووسفی ڕایگەیاند: فلامینگۆکە لەلایەن ڕاوچییەکانەوە لێدرابوو و لاقی برینێکی ناسووری هەڵگرتبوو.

ناوبراو وتی: لێکۆڵینەوەی پێویست ئەنجام درا و بە پێی ئاڵقەی سەر لاقی باڵندەکە دەرکەوەت هەر لە پارکی نەتەوەیی دەریاچەی ورمێ و لە ساڵی ٦٧ لەدایک بووە کە ساڵێکی پڕئاوی دەریاچەکە و گەشەی ئامادەبوونی فلامینگۆکان لە دەریاچەکەدا بوو.

یووسفی دەریبڕی: باڵندەکە ئێستا لە کلینیکی ئاژەڵپزیشکییە و نەشتەرگەری لەسەر ئەنجام دەدرێت و تا چابوونەوەی تەواو بەخێو دەکرێت.

وتیشی: زیندوو مانی ئەم باڵندەیە پیشاندەری ئەوەیە کاتی خۆی لەم ناوچەیە کۆچی کردووە، چونکە لە دەیەی حەفتادا هەندێک لە باڵندەکان بەتایبەت فلامینگۆکان بەهۆی گیرکەوتن لە بلووری خوێی دەریاچە تووشی کێشە هاتن و تەنانەت مردنیش.

سەرۆکی ئیدارەی ژیانی وەحشی ئیدارەی گشتیی پاراستنی ژینگەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: بۆ پاراستنی باڵندەکان و ژینگەکەیان و بەرگری لە ڕاوی مۆڵەتنەدراو ڕادەی گەشتەکان، کۆنترۆڵ و چاودێڕی ژینگەوانان و پاسگاکان زیاتر بووە تا جێگایەکی هێمن بۆ جووچک هێنانی ئەو باڵندانە وەدی بێت.

بە پێی هەواڵی ئیرنا، ساڵانی پێش لە قەیرانی کەم ئاوی لە دەریاچەی ورمێ، ئەو ژینگەیە شوێنێکی هێمن بۆ ئامادەبوونی فلامینگۆکان و هەموو جۆرە باڵندەیەکی ئاوژی و کەنارئاوژی لە وڵات و تەنانەت لە ڕۆژهەڵاتی ناڤێنیش دەهاتە هەژمار.

پێش لە قەیرانی ئاو لە دەریاچەی ورمێ، ساڵانە ١٠٠ تا ٢٠٠ هەزار فلامینگۆ لە پارکی نەتەوەیی دەریاچەی ورمێ بۆ ڕابواردنی زستان و تەنانەت لە بەهاریشدا بۆ جووچک هێنان دەنیشتنەوە.

فلامینگۆکان لە پاییزدا لە بەرەکانی باکووری جوگرافیایی وەکوو سیبەری بەرەو باشوور کۆچ دەکەن و بۆ ژیان و بواردنی زستان ناوچەیەکی گونجاو هەڵدەبژێرن کە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و پەنگاوەکانی ئەو پارێزگایە لەسەر ڕێگای کۆچی باڵندەکانە و باشترین شوێنە بۆ مانەوەیان لە زستاندا.

بە ئاوڕدانەوە لە دابەزینی ڕۆژانی بەستڵەک لە ساڵی ٩٣، ڕادەی فلامینگۆ و باڵندە سۆنەئاساکان لە پارێزگادا زیاد بوویەوە.

هەروەها بە ئاوڕدانەوە لە گونجاوبوونی کەش و هەوا، لە پارەکەوە ئەو دەستە لە فلامینگۆکان کە دێنە ناو پارێزگاوە، هێلانەش چێ دەکەن و جووچکیش دێنن.

فلامینگۆ باڵندەیەکی لاق درێژە و دندووکێکی چەماوە و گەردنێکی بڵیند و خواری هەیە، ئاولەوەڕە و لەشی کێشراوەیە و پەل و پۆیەکی سپی و چێرەیی هەیە.

فلامینگۆکان لەسەرخۆ بەڕێوە دەڕۆن و سەر و دندووکی خۆیان دەکەنە ژێر ئاوە کەم قووڵاییەکانەوە و شت دەخۆن.

باڵای ئەم باڵندەیە ٩٠ سانتیمەتر تا یەک مەتر و نیو بەرزە و زۆرتر لە شەیتانۆکە و گیای ئاوی دەخوات و بە کۆمەڵ و لە دەستەی چەند هەزار دانەیی ژیان و کۆچ دەکات.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: جمعه 20 فروردين 1395 ساعت: 2:21

صفحه بندی