بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنەکانی سەرۆک کۆمار، دوکتور حەسەن ڕۆحانی لەو ڕێوڕەسمەدا بە بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کۆماری ئیسلامی لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز و بە تایبەت شەهیدانی ناڤۆکی ڕایگەیاند: شەهیدانی مەزنی ناڤۆکی بۆ سەربەرزی و شکۆمەندی وڵات لە ژیانیان گوزەران و شانازی زانستی و تەکنۆلۆژیان لەم وڵاتەدا هەمیشەیی کرد.
سەرۆک کۆمار ساڵی ٩٤ی هەتاوی بە ساڵی ڕوونوێنی لە هێز و دەسەڵاتی نەرمی ئێران و مێژوویی لە بواری دیپلۆماسی جیهاندا وەسف کرد و وتی: لە ساڵی ٩٤دا بە خەڵکی جیهانمان سەلماند کە دەبێ زیاتر ئاوڕ لە هێزی نەرم بدرێتەوە تا هێز و دەسەڵاتی ڕەق و هەموو خەڵکانی جیهان بینیان کە لۆژیک و میزی دانوستان بە سەر هیزی ڕەق و گوشار و هەڕەشەدا سەردەکەوێت.
دوکتور ڕۆحانی بەرجامی بە دەرفەتێکی مێژوویی و گەورە بۆ جێبەجێ کردنی خێراتری ئابووری خۆڕاگرانە زانی و وتی: میانەڕۆیی پێمان دەڵێت کە نە لە هەموو شوێنێکدا متمانە بە کەسانی دیکە بکەن و نە لە هەموو شوێنێکیشدا پێیان ڕەشبین بن و نە هەموو پرسەکان تەنیا بە دانوستان چارەسەر دەکرێن و هەڵبەتە واش نییە کە بە دانوستان نەتوانین هیچکام لە پرسە گرینگەکانی وڵات بگەیێنینە ئەنجام.
سەرۆک کۆمار بە جەخت کردن لە سەر ئەمە کە توندئاژۆیی بە تایبەت لە هزر و بیرکردنەوەدا گەورەتین مەترسی بۆ کۆمەڵگا دروست دەکات، زیادی کرد: ڕێبەری باڵای شۆڕش هەمیشە و لە هەموو شوێنێک ڕێنوێن و پشتیوانی تەگبیر و ئومێدبەخشی بووە بە هەمان شێوە کە فەرموویەتی سەردەمی ئێمە سەردەمی هەموو شتێکە و ئێمە دەبێ لە هەموو ئامراز و کەرەستەکان بە باشترین شێوە کەڵک وەربگرین.
دوکتور ڕۆحانی، ئاراستەی حکوومەتی تەگبیر و ئومێدی بە شکست پێهێنان بە سیاسەتی ئێران تۆقێنی وەسف کرد و وتی: خەبات و تێکۆشانی حکوومەتی تەگبیر و ئومێد لە سەرەتای گەیشتنی بە دەسەڵات، لە سەر ئەو بنەمایە بووە کە شکست بە پڕۆژەی ئێران تۆقێنی بێنێت.
سەرۆک کۆمار بە جەخت کردن لە سەر ئەوە کە "ئاسایشی ناوچە و دراوسێکانمان بە ئاسایشی خۆمان دەزانین" ڕایگەیاند: ئێرانی ئیسلامی هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچکام لە وڵاتان و ئاسایشی درواسێکانی بە ئاسایشی خۆی دەزانێت. لە ماوەی ٣٧ ساڵی دوای شۆڕشی ئیسلامییەوە نە هیرشمان کردووەتە سەر هیچ وڵاتێک و نە هەڕەشەشمان لە هیچ وڵاتێک کردووە. تەنها کاتێک هێرشمان کرایە سەر پارێزگاریمان لە خۆمان کرد.
دوکتور ڕۆحانی بە ئاماژە بە دەسکەوتەکانی ساڵی ٩٤، لە بوارەکانی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی و هونەرنواندن لە گۆڕەپانی تەکنۆلۆژیای دیپلۆماسی وڵات زیادی کرد: گەلی ئێمە لە ساڵی ٩٢دا دەنگی دا بە حکوومەتێک کە خاوەن ڕوانگەی سازان لە گەڵ جیهان بوو. ئەگەر ئەم ڕوانگەیە نەبایە ئێمە نەدەگەیشتین بە بەرجام، گەل دەنگی بە حکوومەتێک دا کە بیر و ڕامانی لە دانوستانەکانی لە گەڵ جیهان بیری بردنەوە-بردنەوە بوو و ئەمەش بنەماکانی سەرکەوتنی ئێمەن.
دوکتور ڕۆحانی جەختیشی کرد: ڕێبەرایەتی لێهاتوو و زانای ئێمە کە لە هەموو شوێنەکان ڕینوێنی ئێمە بوو؛ ئەو ڕێگای بۆ دەنگەکانی خەڵک خۆش کرد. لە دانوستانەکانی ناڤۆکیشدا هەر ئەو چارە و پشتیوان و ڕێنوێنمان بوو.
سەرۆک کۆمار ساڵی ٩٤ی بە ساڵی دروست کردنی دەرفەت وەسف کرد و وتی: ئەو دەرفەتەی کە بەرجام بۆ یەکێتی، پێشکەوتن و سازان خولقاندی، هەمیشەیی نابێت و نییە. لە ئێستادا بەرجام دەرفەتێکی گەورەی بۆ گەلەکەمان لە بواری ڕاکێشانی تەکنۆلۆژیا، بابەت و پرسە ئابوورییەکان، سازان و پێکەوەژیان لە گەڵ جیهان، ڕاکێشانی سەرمایە و لە هەموان گرینگتر تۆکمەکردنی یەکێتی و یەکڕیزی و تەبایی لە ناوخۆی وڵاتە.
ناوبراو لە درێژەدا بە جەخت کردن لە سەر ئەم بابەتە کە سەردەمی پاش بەرجامیش بۆ تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی وڵات دەرفەتێک لە ئەژمار دێت، وتی: ئەمڕۆ دەرفەتێکمان بە دەست هێنا و uf6 دەفرۆشین و کیکی زرەد دەکڕین، ئاوی قورس دەفرۆشن و میلەی سوتەمەنی دروست دەکەن و بە هاوکاری وڵاتانی دیکەی وەکوو وڵاتانی ١+٥ دەتوانین لە وەبەرهێنانی سووتەمەنی ڕاکتۆری هێزیشدا لە سەر پێی خۆمان بوەستین.
سەرۆک کۆمار وتیشی: دەبێ لە ساڵێکدا کە ساڵی ئابووری خۆڕاگرانە و کردەوەیە، هەر وەکوو پارەکە هاودڵی و هاوزمانی درێژە پێبدەین و بێ گومان دەتوانین شایەدی ئاوەدانی زیاتری ئێرانی ئازیزمان، گەشەی خەڵکی خۆشەوست و پێشکەوتنی وڵات لە بوارە مادی و مەعنەوەیەکاندا بین.
برچسب:
نویسنده: استخدام کار