بەپێی هەواڵی کورپرێس، وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕووسیا و ئازەربایجان رۆژی ڕابردوو ڕاگەیێندراوێکی رۆژنامەوانی پەسەندکراوی کۆبوونەوەی سی قۆڵی هەر سێ لایەنیان لە باکۆ بڵاوکردەوە.
لەم ڕاگەیێندراوەدا کە لە لایەن هەواڵدەریی فەرمی دەوڵەت ئیرنا بڵاو کرایەوە جەختیان لەسەر گرنگی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی و ڕۆڵی لە پەرەپێدانی وتووێژ و پەیوەندی وڵاتان سەبارەت بە پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە.
جەخت کردنەوە لەسەر پابەندبوون بە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان و بنەما جیهانگیرەکانی یاسای نێودەوڵەتی و گرنگی زۆرترکردنی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییە نوێکان دژ بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی و دەربڕینی ئامادەیی بۆ پەیوەندی نزیکتر لە پێناو بەگژداچوونەوەی تیرۆریزم، تیژئاژۆیی، تاوانی ڕێکخراوی سەروو نەتەوەیی، قاچاخی مادەی هۆشبەر بڕگەکانی دیکەی ڕاگەیێندراوە رۆژنامەوانیە سێ قۆڵییەکەی باکۆی پێکدەهێنا.
ئەمە لە کاتێک دایە کە وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ وڵات بۆ پەرەپێدانی هاوکاری سێ قۆڵی لە بواری ئابووری، وزە، گواستنەوە و گەیاندن و ژێرخانەکان، فەرهەنگ، گەشتیاری، بازرگانی و هەروەها بابەتی کۆنسولی و گومرگ ڕێککەوتن.
پێویستی هاندان و پەرەپێدانی هاوکاری ئابووری- بازرگانی بەپێی بنەماکانی یەکسانی و بەرژەوەندی دوو لایەنە و درێژەدان بە هەوڵە هەمەلایەنەکان بە مەبەستی پاراستنی دەریای خەزەر وەکوو دەریای ئاشتی و برایەتی و ئاسایش و هاوکاری و جەخت کردنەوە لەسەر یەکلاکردنەوەی کۆنوانسیۆنی رژێمی یاسایی دەریای خەزەر لە نزیکترین کاتدا، لە بڕگە نووسراوەکانی دیکە ناو ئەم ڕاگەیێندراوە رۆژنامەوانییەن.
بەپێی هەواڵی ئیرنا، هەر سێ لایەن لەم کۆبوونەوەدا جەختیان لەسەر رێگای ئەمن و رێک کە جێگای پشتبەستن بن بۆ گواستنەوە و گەیاندن بە مەبەستی بەهێزکردن و دروست کردنی دەرفەت نوێی گەشەسەندنی ناوچەکە و یارمەتیدانی پێشەکەوتنی هاووڵاتیان هەر سێ وڵات، زۆرتر کردنی رێگاکانی جادە، شەمەندەفەر و دەریا و هەروەها شێوازەکانی دابەشکردنی کەلوپەل بەپێی پێوەرەکانی ئابووری بازاڕ، ململانێی ئازاد و بەرژەوەندی دوو لایەنە کردەوە.
زەریف، لاورۆڤ و مەمەد یارۆڤ لەم کۆبوونەوەدا هەروەها جەختیان لە گرنگی بەهێزترکردنی و پشتگیری زۆرتر لە پرۆژەکانی پەیوەست بە پەرەپێدانی کۆریدۆری گواستنەوە و گەیاندنی باکوور- باشوور کردەوە.
درێژەدان بەم پرس و بابەتانەی سەرەوە لە رێگای دەزگاکانی پەیوەندیداری ناوخۆی هەر سێ وڵات و وتووێژ بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵی سەرۆکی هەر سێ وڵاتیش بڕگەیەکی دیکە لە ڕاگەیێندراوە رۆژنامەوانیەکەی کۆبوونەوە سێ قۆڵیەکەی باکۆ پیکدهێنێت.
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان رۆژی ڕابردوو لە باکۆ پێتەختی ئازەربایجان بەڕێوەچوو. وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئازەربایجان پێش کۆبوونەوەکە لە ڕامسەریشدا کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵیان لەگەڵ مەولقود چاۆش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەیی تورکیا ئەنجامدا کە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە واژۆکردنی دوو بەڵگەنامە بوو.
برچسب:
نویسنده: استخدام کار