بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سەرابی ڕوانسەر، هەندێک کەس تەنانەت لە ناوی ماریش دەترسن و بە جۆرێک بۆ زۆربەی خەڵک مار مەترسیدار و ترسناکە بەڵام لە گوندی فیرووزەی سەر بە شاری ڕوانسەری پارێزگای کرماشان بنەماڵەیەک دەژین کە ساڵەهایە بوونەتە هاونشینی مار.
مروەتی لە لێدوانێک دەریخست: نازانم چ هێز و توانایەک لە مندا هەبوو کە بۆ یەکەم جار کاتێ لە منداڵیدا لەگەڵ مار ڕووبەڕوو بوومەوە لەگەڵی ڕاهاتم و ئەویش هەروەها. ئەم شێوە لە هەڵسوکەوتە لەگەڵ مار کەم کەم بۆم ئاسایی بوویەوە و ترسم لە مار شکا و وەکوو دۆستێک مارم قبووڵ کرد.
.png)
ناوبراو لە درێژەدا وتی: حیکمەتی ئەم کارە تەنیا خودا دەیزانێت و بەس، چونکە بۆ زۆربەی خەڵکی دوان لە ماریش مەترسیدارە جا چ بگاتە ئەوەی شەو لە پەنای بخەوی.
مروەتی تەنیا کێشەی ژیان لەگەڵ مارەکانی دوور کەوتنەوەی خزم و کەس لە ماڵیان و کەم بوونەوەی هاتووچۆی نێوانیان بە هۆی ترسانی ئەوان لە مار دەزانێ و دەڵێت: بۆ ئەوەی میوانێک بێتە ماڵمان دەبێ سوێند و قورئانی بدەین.

مارەکان منداڵەکانم دەخافڵێنن
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئێستا پاش ٣٦ ساڵ لە تەمەنم وە بیرم نایەت مار یەک جاریش دابێتی پێمانەوە و تەنانەت ئێستا چەند جۆر ماری ئەفعیشمان لە ماڵ هەیە کە منداڵەکان کایەی پێدەکەن.
مروەتی بیری هێنایەوە: هەندێک مارمان لە ماڵ هەیە کە زیاتر لە پێنج ساڵە لەوێ دەژین و بە جۆرێک بوونەتە کرێنشینمان. بەڵام زیاتر کچەکەم لەگەڵیانە و کوڕەکەم و ژنەکەم زۆر ئاوڕیان لێنادەنەوە و جار جاریش ترسێک لە دڵیاندا هەیە.

برچسب:
نویسنده: استخدام کار