خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو رۆژ پێش ئێستا لە کاتی سەفەری جێگری سیاسی- کۆمەڵایەتی فەرمانداریی مەهاباد و شاندی هاوڕێی کە بریتی بوون لە شارەوانی و شورای ئیسلامی شاری شاری مەهاباد و جێگری پلاندانانی ژووری بازرگانی و سەندیکاکان و سەرۆکی ژووری سەندیکاکانی پارێزگا و بەشێک لە بازرگانان و بەرهەمهێنەران بۆ شاری سەردەشت، ڕێککەوتننامەیەک سەبارەت بە دروست کردن و هاوبەشی کردن لە بازاڕی سەرسنوور و هەناردە و هاوردە لەگەڵ فەرمانداریی شاری سەردەشت و بازرگانانی ئەم شارە واژۆ کرا.

هەر لەم بارەیەوە "ئیرەج شوجاعی" جێگری سیاسی- کۆمەڵایەتی فەرمانداریی شاری مەهاباد لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێس وتی: ئەم ڕێککەوتنە هەنگاویکی کاریگەر دەبێت بۆ جێبەجێ کردنی بنەماکانی ئابووری خۆڕاگرانە لە دروشمەوە بۆ کردار و لە بنەڕەتدا سەبارەت بە دروست کردنی بازاڕی سەرسنوور، هەناردە و هاوردە لە نێوان هەر دوو شاری مەهاباد و سەردەشتدا بووە.

شوجاعی لەبارەی ئەمانجەکانی ئەم ڕێککەوتنە ڕایگەیاند: مەبەست لەم ڕێککەوتنە ڕەوانەکردنی ڕاستەوخۆ و بێ مانەوەی شمەک و کاڵا لە سنووری سەردەشتەوە (کێلە و رێڕەوە سنوورییەکان) بۆ مەهابادە. هەروەها ئەم شوێنە ئەو دەرفەتە بۆ بازرگان و خاوەن سەرمایەکانی سەردەشت دەستەبەر دەکات تا بە هاوکاری بازرگان و کاسپکارانی مەهابادییەوە کەلوپەلەکان لە شوێنی دەستپێک تا مەبەست (سەردەشت بۆ مەهاباد) بگوازنەوە. لە لایەکی دیکەوە هەناردەکردنی کەلوپەلی بەرهەمهێنراو لە رێڕەوە سنوورییەکانی سەردەشتەوە بۆ وڵاتی عێراق و تورکیا لە دۆخێکی یەکسان لەگەڵ شارەکانیxadتردا ئەنجام دەدرێت ئەگەرچی یەکەمایەتی بە شاری مەهاباد دراوە.

ناوبراو وتیشی: باج و پیتاک بە شێوازی یاسایی جێبەجێ دەکرێت و ئەو ڕیڕەوە سنووریانە کە لە بەردەستی شاری سەردەشتدان ئەم ئاسانکاریانە دەیانگرێتەوە.

جێگری سیاسی و کۆمەڵایەتی فەرمانداریی شاری مەهاباد زیادی کرد: ئەم رێککەوتنە لە دوو لیژنەی هاوبەش لە ژێر ناونیشانی لیژنەی هاوبەشی وەبەرهێنان لە نێوان مەهاباد و سەردەشت و لیژنەی هاوبەشی بازرگانی و بازاڕی سەرسنوور پێکدێت.

شوجاعی تیشکی خستەسەر ئەوەی کە: جادە و رێگاکان یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی کاری بازرگانین هەر بەم هۆیەوە لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا کە جادەی نێوان مەهاباد و سەردەشت بە پلانی فەرمانداریی هەر دوو شارەکە پان، رێک و نۆژەن بکرێتەوە. ئەگەرچی دابین کردنی بودجە بۆ ئەم پرسە گرنگە لە یەکەمایەتییەکانی سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ مەهاباد دەبێت.

لە کۆتاییدا جیگری سیاسی و کۆمەڵایەتی فەرمانداریی شاری مەهاباد وتی: داڕشتنی ئەم ڕێککەوتننامەیە بە هاوبەشی لە لایەن فەرمانداریی مەهاباد و سەردەشت بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی سەرسنوور و یەکەمایەتیی هەناردە کردنی کاڵا بووە. بەهۆی بوونی ژێرخانی ئابووری، کارگێری، بازرگانی، کانزایی لە شاری مەهاباد، ئەمە دەبێتە هۆی گەشەسەندنی بازرگانی لە شاری سەردەشت و ڕاکێشانی زۆرتری گەشتیار بۆ دوو شارەکە.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 21 فروردين 1395 ساعت: 6:28

صفحه بندی