به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس بەئامادەبوونی ژمارەیەک پسپۆڕی ئابووری و رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و ئەندامانی لیژنەی پێشمەرگە و نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە، رێکخراوی گەشەپێدانی ئابووریی کوردستان سیمینارێکی لەسەر کێشەکانی پێشمەرگە و چۆنێتیی چارەسەرکردنی لە شاری سلێمانی رێکخست.
دلێر ماوەتی جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که یەکێتی و پارتی ڕێگرن لە بەنیشتیمانیکردنی هێزی پێشمەرگە ڕاشیگه‌یاند:، ئەو دو حزبە بە هیچ جۆرێک رێگەنادەن ئەو هێزانەیان لە ژێردەست دەربهێنرێت و بکرێته هێزێکی نیشتمانی.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که 65 له‌سه‌دی ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەی لەشەڕی دژی داعش شەهیدبوون بەهۆی ناڕێکخراوی و هەڵەی سەربازییەوە بووه، نەک لە شەڕی راستەوخۆدا، ئه‌وه‌شی خسته روو: " 432 هەزار کەس لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن، بەڵام تەنها 30 هەزار پێشمەرگە لەبەرەکانی شەڕدان.
وتیشی: سەرباری ئەمانە تائێستا پێشمەرگە کەمترین مووچەی هەیە و جیاوازی لە پێدانی پلە و مووچە و چەک و تەقەمەنیش لەنێوان هێزەکاندا دەکرێت.
حسام بەرزنجی بەڕێوەبەری رێکخراوی گەشەپێدانی ئابووریی کوردستان له‌و سمیناره‌دا وتی: سەرجەم کێشە و چارەسەرەکان لەڕێگای پرۆژەیەکی تایبەتەوە ئاڕاستەی وەزارەتی پێشمەرگە و پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران دەکەین.
شیاوی باسه ماوەی چەند ساڵێکە کار بۆ یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و دەرهێنانی ئه‌و هێزه له‌ده‌ستی حیزبه‌کان دەکرێت، بەڵام دوای 6 ساڵ کارکردن تەنها 16 لیوا لەژێر دەستی وەزارەتی پێشمەرگە یەکخراوەتەوە و تائێستا هێزەکانی 70 لەلایەن یەکێتی و هێزەکانی 80 لەلایەن پارتییەوە بەڕێوەدەبرێن.
هه‌رله‌م په‌یوه‌ندییه‌دا پێشتر ئاری هه‌رسین له په‌یامێکدا بۆ مه‌سعوود بارزانی که له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاوی کردبوه‌وه وتبووی: "ماوه‌یه‌که قسه‌مان گێڕاوه‌ته‌وه و، له‌به‌ر باری ئه‌منی کوردستان هه‌ندێک مه‌سه‌له‌مان به ئاشکرا ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵام له ئێستادا باری گوزه‌رانی لیوا هاوبه‌شه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به جۆرێکه، که ئیتر ته‌حه‌مول نه‌ماوه. ناوبراو له په‌یامه‌که‌یدا زیادیشی کردووه: "هه‌رچه‌نده باری دارایی حکوومه‌ت خراپیش بێت، نابێت ڕه‌زیلی له نه‌سریه‌ی ئه‌م لیوایانه‌دا بکرێت. ئاخر چۆن ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له لایه‌ن دهوڵهمهنێکهوه خێری پێ بکرێت؟... یان له ماڵه‌وه خواردن له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێت بۆ جه‌بهه؟"
له‌به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتووه: "به‌ڵێ ڕاسته هه‌ندێک ئه‌فسه‌ری نه‌فس نزم دزی له نهسریهدا ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه خه‌تای حکومه‌ته که توانای ڕێکخستنی ئیش و کاری خۆی نیه. جه‌نابت هه موو ژیانت پێشمه‌رگه بوویت، چۆن قوبوڵ ده‌که‌یت ئه‌مه حاڵی پێشمه‌رگه بێت؟"
کۆدی بابه‌ت: 54989 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۲۱ | کاتژمێر: 13 : 48
برچسب:
نویسنده: استخدام کار