بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لە بەڕێوەبردنی یەکەم خەڵاتی کورتە چیرۆکی کوردی "حەسەن قزڵجی" هەواڵی دا.
لەم ڕاگهیێندراوەدا زانیاری و مەرجەکانی بەشداری کردن لەم خەڵاتەدا بە گوێرەی خوارەوە دەستنیشیان کراوە:
١- هەر نووسەرێکی کورد له هەر کوێی دونیا دەتوانێ بەشداریی خەڵات بکا.
٢- چیرۆکەکان پێویسته به شێوەزاری سۆرانی بنێردرێن، ئەمەش نەک لە بەر بایەخ دان بەم شێوەزاره، بەڵکوو لەبەر تواناکانی خوێندنەوه و لێکدانەوه و داوەرییه.
٣- چیرۆکەکان نابێ له 6 هەزار وشه تێپەڕن و پێوسته به فۆنتی یونیکورد و له سایزی 14 تەنیا له رێگەی ئیمەیلی دیاریکراوەوە بەڕێ کرێن.
٤- هەر نووسەرێک دەتوانێ تەنیا به یەک چیرۆک بەشداریی خەڵات بکات.
٥- چیرۆکەکان نابێ پێشتر له هیچ کتێب یان گۆڤارێک بڵاو کرابێتنەوه.
٦- پێوێسته ناو و شۆرەت، ناونیشان و ژومارە تەلەفۆن له لاپەڕەیەکی جیاوازدا له گەڵ چیرۆکەکان بەڕێ کرێ.
٧- چیرۆکەکان دەبێ تا رێکەوتی 15ی جۆزەردانی ئەمساڵی هەتاوی (1395)/ 4ی جوونی 2016 بەڕێ کرێن. چیرۆکه هەڵبژاردەکان تا 15 رۆژ دوای ئەم رێکەوته رادەگەیێندرێن و پەیوەندی به نووسەرەکانیانەوە دەگیرێ بۆ وەرگرتنی خەڵات.
8- سێ چیرۆکی هەڵبژارده لە لایەن لێژنەی داوەری جیا له بەخشینی خەڵاتی ماڵی و رێزلێنان، لە لایەن لێژنەی داوەری ڕەخنه و لێکدانەوەیان له سەر دەنووسرێ و لەگەڵ لێکدانەوەکان بڵاو دەکرێنەوە.
٩- ده چیرۆک له لایەن لێژنەی داوەری بۆ بڵاوکردنەوه هەڵدەبژێردرێن.
١٠- لێژنەی داوەری یەکەم خەڵاتی کورته چیرۆکی حەسەن قزڵجی بریتین له: "رەحیم عەبدولڕەحیم زادە، بریا کاکەسووری و ئەمجەد غوڵامی" کە ئەرکی هەڵسەنگاندنی کارەکانیان له ئەستۆ گرتووه.
١١- هەرکات بۆ دەستەی بەڕێوەبەر یان لێژنەی داوەری ئاشکرا بێ نووسەرێک هەرکام له مەرجەکانی ڕەچاو نەکردووه مافی ئەوەیان هەیه چیرۆکەکه له خەڵات بێننه دەرێ.
ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان لە کۆتایی ئەم ڕاگەیێندراوە وێرای بڵاوکردنەوەی ئادرەسی ئیمەیلی خەڵاتەکە ([email protected]) هیوای خواستووە کە بتوانێت هەموو ساڵێک ئەم خەڵاتە بەڕێوە ببات.
کۆدی بابهت: 55019 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۲۲ | کاتژمێر: 2 : 37
برچسب:
نویسنده: استخدام کار