خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌م کۆڕبه‌نده‌دا که به بۆنه‌ی "ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاگاداربوونه‌وه له مین و پاڵپشتی هه‌نگاوه‌کانی دژ به مین" جێبه‌جێ کرا، سه‌رۆکی زانستگای په‌یام نوور- ناوه‌ندی سه‌قز به ئاماژه به‌وه‌ی که ئامانج له داڕشتنی یاسا و ڕێساکانی یارمه‌تیدانی ئاسایش و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی مرۆڤه، وتی: له ناوچه سنوورییه‌کان له‌وان سه‌قز به‌هۆی بوونی مینه به‌جێماوه‌کان له سه‌رده‌می شه‌ڕی سه‌پێندراوی ئێران و عێراق و بارودۆخی جوگرافیایی تایبه‌ت، پاشهاته‌ی نه‌رێنی زۆرێکی به‌دوادا بووه، هه‌ر بۆیه پێویسته هه‌وڵ و یاسا و ڕێسایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه و گرفتانه دابڕژێت و جێبه‌جێ بکرێت.

دوکتۆر عه‌لیڕه‌زا شه‌ریفی، زیادی کرد: ئه‌م کۆڕبه‌نده له بواره جۆراوجۆره‌کان به لێکدانه‌وه‌ی زانستی بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان به مین، لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونناسی قوربانیانی مین، به‌راوردکردنی یاسا و ڕێسا ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پاشهاتی نه‌شیاو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، فێرکاری مه‌ترسییه‌کانی مین و ... له 4 به‌شی پسپۆڕی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، که هیوادارین ڕێکاره گونجاوه‌کان بۆ داڕشتنی یاسا و ڕێسا و جێبه‌جێ کردنی باشتری ئه‌وه به مه‌به‌ستی دابه‌زینی خه‌ساره به‌رکه‌وتووه‌کان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، بخاته‌ڕوو.

له درێژه‌دا جێگری پارێزگار و فه‌رمانداری تایبه‌تی شاری سه‌قز به ڕێزگرتن له جێبه‌جێکارانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆڕبه‌نده، ئاماژه‌ی به پاشهاتی ئه‌رێنی کاره فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان بۆ دابه‌زینی خه‌ساره‌کانی مین و یارمه‌تی ئەندێشەیی جێبه‌جێکاران کرد و وتی: بوونی مین له پارێزگای کوردستان به دوو هۆکاری نائه‌منی سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامی و هه‌روه‌ها شه‌ڕی سه‌پێندراوی ئێران و عێراق بووه و ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ره‌ڤانی له شوێنه هه‌ستۆک و سه‌ربازییه‌کان، سه‌ربه‌خۆیی و یه‌کپارچه‌یی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنان، ناچار کراوه له‌م شوێنانه مین دابنن.

ئه‌ندازیار عه‌لی ئه‌کبه‌ر وه‌رمه‌قانی به ئاماژه به‌وه‌ی که زیاتر له 4 میلیۆن دۆنم زه‌وینی مین ڕێژکراو له ئێران بوونی هه‌یه، وتی: پشکی پارێزگای کوردستان له‌م پیسبوون به مینه له‌سه‌دا 3 بووه، به‌ڵام خه‌ساره‌کانی زیاتر له‌م ڕێژه‌یه. له نێوان شاره‌کانی پارێزگا، بیجاڕ و قوروه ئالووده به مین نین، دیوانده‌ره، سنه و کامیاران که‌متر ئالووده به مینن، به‌ڵام سه‌قز، بانه، مه‌ریوان و سهوڵئاوا، ڕێژه‌ی ئالووده‌بوون به مینیان زۆره.

وه‌رمه‌قانی به ئاماژه به‌وه‌ی که سه‌قز تا ئێستا 360 بنکه‌ی خاوێن کراو و 317 دۆنمی دیکه‌ش بۆ پاککردنی ته‌واوی دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌وڵی پێویست له‌م قۆناغه‌دا ئه‌نجام دراوه، زیادی کرد: له تاوتوێ کردنی دۆسیه‌ی خهساربهرکهوتووهکان، یارمه‌تییه پێویسته‌کان ئه‌نجام دراوه و خولی فێرکاریی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌چووه؛ به‌ڵام به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م هه‌وڵانه و دابه‌زینی خه‌ساره‌کانی مین، پێویستی بە پشتیوانی، هاوکاری و هاوڕایی کردنی پێکهاته مه‌ده‌نییه‌کان، فێرکاری زیاتر و فه‌رهه‌نگ سازیه له نێوان چینه جۆراوجۆره‌کان و ....

پاشان سه‌رۆکی ده‌بیرخانه‌ی کۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤدۆستانه‌ی کۆمه‌ڵی مانگی سووری ئێران له لێدوانێکدا، جێگیربوونی ئاسایش و هێمنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستی مافی که‌سایه‌تی و گشتی به پێویستی زاڵبوونی یاسا و ڕێساکان زانی و زیادی کرد: به پێکهاتنی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌ت و ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌م یاسا و ڕێسایه ده‌گۆڕدرێت و ڕوانگه‌ی مرۆڤدۆستانه به‌خۆ ده‌گرێت.

له درێژه‌دا سه‌رۆکی لقی ڕۆژئاوای ئه‌نجومه‌نی ئێرانی توێژینه‌وه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، له سه‌ره‌تادا ئامانج و چالاکییه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی نێوان بلیمه‌تان و شارۆمه‌ندان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی لێکدایه‌وه و وتیشی: یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دانانی یاسا و ڕێساکان له بواری به‌ربڵاوکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێونهتهوەییه.

دوکتۆر ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان ڕوونیشی کرده‌وه: هه‌رچی ئه‌م یاسا و ڕێسایانه به‌هێزتر بێته‌وه و ئاشتی جێگیر بێت، شه‌ڕ که‌متر و له ئاکامدا پاشهاتی نه‌رێنیی وەک مین، که‌متر ده‌بێته‌وه.

له درێژه‌ی ئه‌م کۆڕبه‌نده‌دا چه‌ندین پەنێلی زانستی به به‌شداریی مامۆستایان و لێزانان ده‌ستیپێکرد. پەنێلی یه‌که‌م له ژێر ناوی "پێویستییه زانستییه‌کان و بابه‌ته‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به مین" و به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جه‌بار ئه‌سڵانی، خوێندکاری دوکتورای مافی نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی تاران، پێشکه‌ش کرا.

پەنێلی دووهه‌م له ژێر ناوی "به‌راوردکردنی یاسا و ڕێسا ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پاشهاتی نه‌شیاو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین" به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دوکتۆر ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان، به‌ڕێوه‌چوو.

پەنێلی سێهه‌م له ژێر بابه‌تی "تاوتوێ کردنی لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تی و دهروونناسییەکانی قوربانییانی مین" به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دوکتۆر حسێن محه‌مه‌دزاده، مامۆستای کۆمه‌ڵناسی زانکۆی په‌یام نووری پارێزگای کوردستان ته‌رخان درابوو. دوکتۆر ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان، سه‌رۆکی لقی ڕۆژئاوای ئه‌نجومه‌نی ئێرانی توێژینه‌وه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌م پەنێلهدا "ڕۆڵی کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه‌کان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ساره‌کانی مین"ی ڕوونکرده‌وه.

پەنێلی چواره‌م له ژێر بابه‌تی "فێرکاریی مه‌ترسییه‌کانی مین" و به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بێهنام سادقی، یه‌کێک له چالاکوانانی پووچه‌ڵ کردنی مین به‌ڕێوه‌چوو. له‌م پەنێلهدا سومه‌یه برسان، به‌رپرسی پڕۆژه‌ی ئاگادارکردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی مین "چالاکییه‌کانی مانگی سووری پارێزگای کوردستان هاوپه‌یوه‌ند به فێرکاری و ئاگادارکردنی مه‌ترسییه‌کانی مین"ی لێکدایه‌وه و جه‌بار ته‌هماسبی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی "ماف" له ژێر بابه‌تی "پێویستی و ڕێکاره‌کانی بهرهنگاربوونەوەی خه‌ساره‌کانی مین" بۆ ئامادەبووان دوا.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 22 فروردين 1395 ساعت: 6:43

صفحه بندی