خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارێزگای ئیلام له ئێستادا بارودۆخێکی شیاوی له بواری جێگه و ئاسانکارییه‌کانی خوێندنی باڵا هه‌یه، به شێوه‌یه‌ک که له ئێستادا زانستگاکانی ئیلام، زانستگاکانی ئازادی ئیسلامیی پارێزگا، زانستگای زانسته پزیشکییه‌کان و چه‌ندین زانستگای ناده‌وڵه‌تی له ده‌فرایه‌تییه‌کی باش له‌م بواره‌دا که‌ڵک وه‌رده‌گرن و له ساڵانی ڕابردووه‌وه ئاماده‌یی خۆی بۆ وه‌رگرتنی خوێندکاری بیانی ده‌ربڕیوه.

دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ عێراق و هاوبه‌شیی فەرهەنگی، هه‌لێکی باش بۆ وه‌رگرتنی خوێندکاری عێراقی له ئیلام

به‌بێ شک، یه‌کێک له گرینگ‌ترین هه‌له‌کانی پارێزگای ئیلام بۆ وه‌رگرتنی خوێندکاری بیانی، دراوسێیه‌تی ئه‌م پارێزگایه له‌گه‌ڵ وڵاتی عێراق و هه‌روه‌ها هاوبه‌شیی گرینگی فەرهەنگی و زمانیی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌یه. پارێزگای ئیلام به هه‌بوونی زۆرتر له 430 کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق، زۆرترین سنووری هاوبه‌شی له نێو پارێزگا سنووری و ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته هه‌یه و له ئێستادا ئه‌م پارێزگایه له‌گه‌ڵ 3 پارێزگای عێراق، خاوه‌نی سنووری هاوبه‌شه.

هه‌روه‌ها دانیشتووانی پارێزگا هاوسنووره‌کانی عێراق و ته‌نانه‌ت به‌غدا وه‌کوو پایته‌ختی عێراق له‌گه‌ڵ پارێزگای ئیلام، خاوه‌نی خاڵی هاوبه‌شی زمانی و فەرهەنگی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عێراقدان که خوێندنی ئه‌م خوێنده‌وارانه له ئیلام‌دا ئاسانتر ده‌کاته‌وه.

په‌یوه‌ندی له بواری پزیشکی و ده‌رمانیی ئیلام و پارێزگا جۆراوجۆره‌کانی عێراق

یه‌کێک له گرینگ‌ترین بواره‌کانی په‌یوه‌ندیده‌ری خه‌ڵکی عێراق له‌گه‌ڵ پارێزگای ئیلام له ساڵانی ڕابردوودا، په‌یوه‌ندیی پزیشکی و ده‌رمانی بوو، به شێوه‌یه‌ک که له ئێستادا زۆربه‌ی خه‌ڵکی پارێزگا جۆراوجۆره‌کانی عێراق بۆ کاروباری ده‌رمانی و پزیشکی سه‌ردانی ئه‌م پارێزگایه ده‌که‌ن و له که‌ره‌سه و ده‌فرایه‌تییه‌کانی پزیشکی و ده‌رمانی له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌کان و نه‌خۆشخانه‌کانی ئیلام که‌ڵک وه‌رده‌گرن.

وه‌رگرتنی خوێندکاری بیانی له هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندن له زانستگای ئیلام

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رۆکی زانستگای ئیلام له ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی ئاماده‌یی زانستگای ئیلام بۆ وه‌رگرتنی خوێندکارانی بیانی له‌م زانستگایه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئیرنا وتی: بۆ یه‌که‌م جار ئه‌م پارێزگایه له هه‌موو به‌شه‌کان له هه‌موو قۆناغی کارزانی، کارناسی و کارناسی باڵا و دوکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو خوێندکاری بیانی وه‌رده‌گرێت.

محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌کبه‌ری به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که که‌سانێک که خوازیارن، ده‌توانن هه‌تا ڕێکه‌وتی 15ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ بۆ تۆمارکردنی ناوی خۆیان، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ئه‌م زانستگایه بکه‌ن، ڕایگه‌یاند: قۆناغی تاوتوێکردنی دۆسیه‌کان و وه‌رگرتنی کاتی له زانستگای ئیلام، ئه‌نجام دراوه و بۆ پشتڕاستکردنه‌وه له قۆناغی کۆتایی، بۆ وه‌زاره‌تی زانست ده‌نێردرێت.

ناوبراو زیادی کرد: پاش پشتڕاستکرانه‌وه له قۆناغی کۆتایی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی زانست، بۆ خوێندکارانی بیانی پۆلی فێرکاری زمانی فارسی به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌و خوێندکارانه له‌گه‌ڵ خوێندکاره ئێرانییه‌کان له پۆله‌کانی خوێندنی نوێی زانستگا به‌شداری ده‌که‌ن.

عه‌لی ئه‌کبه‌ری، به‌ڵگه‌کانی پێویست بۆ تۆمارکردنی ناو له به‌شه‌کانی مه‌به‌ستی خوێندکارانی بە کارنامه‌ی خوێندن، خشته‌ی نمره‌کان، به‌ڵگه‌ی ته‌ندروستی له‌ش و وێنه ناوبرد و بیری هێنایه‌وه: ئه‌م به‌ڵگانه ده‌بێت له باڵوێزخانه‌کانی ئێران له وڵاتانی خوێندکاران پشتڕاست بکرێنه‌وه.

ناونووسی له ڕێگای دووره‌وه له خوێندکارانی بیانی له پارێزگای ئیلام

سه‌رۆکی زانستگای ئیلام ڕایگه‌یاند: قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی ناونووسی له ڕێگای تۆڕی ئینته‌رنێت و پۆسته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و پێویستییه‌ک به ئاماده‌بوونی خوازیاران نییه، به‌ڵام له قۆناغه‌کانی دواتر بۆ هاتن بۆ ئێران، پێویستی به پاسپۆرت هه‌یه.

عه‌لی ئه‌کبه‌ری وتی: له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی خوێندکار له قۆناغی کۆتاییدا، بۆ خوێندکاران پاسپۆرتی خوێندکاری له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌رده‌کرێت که ده‌بێت بۆ هه‌ر خولێکی خوێندکاری، ماوه‌که‌ی درێژ بکرێته‌وه.

ناوبراو زیادی کرد: ئیمکاناتی خه‌وتنگه‌ی شیاو، بیمه‌ی ده‌رمانی و به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌ی زیاره‌تی و گه‌شتیارییه‌کان، له ئاسانکارییه‌کانی زانستگای ئیلام بۆ خوێندکاره بیانییه‌کانه.

وه‌به‌رایه‌تی وه‌رگرتنی خوێندکاره بیانییه‌کان بۆ خوێندکاره عێراقییه‌کانه

سه‌رۆکی زانستگای ئیلام به جه‌ختکردنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تێچووی خوێندن له‌م زانستگایه بۆ خوێندکاره بیانییه‌کان زۆر که‌م له‌به‌رچاو گیراوه و لانیکه‌م یه‌ک له‌سه‌ر سێی تێچووی زانستگاکانی ناوچه‌که‌یه، زیادی کرد: بۆ هه‌ر خولی خوێندن له‌م خوێندنگه‌یه به‌پێی به‌ش و قۆناغی خوێندن له نێوان 650 تا 700 دۆلار بۆ خوێندکارانی بیانییه.

عه‌لی ئه‌کبه‌ری ڕایگه‌یاند: خشته‌ی به‌شه‌کانی وهرگیردراوی ئه‌م پارێزگایه، مه‌رج و به‌ڵگه‌ی پێویست و هه‌روه‌ها تێچووی به‌شه جۆراوجۆره‌کان له ماڵپه‌ڕی زانستگای ئیلام به زمانی عه‌ره‌بی دانراوه. ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ته‌رکیزی وه‌رگرتنی خوێندکار بۆ ئه‌م زانستگایه له‌سه‌ر وڵاتی عێراقه، وتی: نزیکی به وڵاتی عێراق و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی فەرهەنگی و خزمایه‌تی له‌نێوان خه‌ڵکی ئیلام و شاره جۆراوجۆره‌کانی عێراق، هه‌لی بۆ وه‌رگرتنی خوێندکارانی عێراقی ڕه‌خساندووه.

ناوبراو زیادی کرد: چاوپێکه‌وتنی دوو قۆڵی له‌نێوان به‌رپرسانی زانستگاکانی ئیلام و شاره‌کانی دراوسێی عێراق ئه‌نجام دراوه و خوازیارانێکی زۆر بۆ خوێندن له ئیلام له‌م وڵاته‌دا هه‌ن که ده‌بێت به ڕاگه‌یاندنی شیاو، هه‌وڵ بۆ ڕاکێشانی ئه‌وان ئه‌نجام بدرێت.

هیچ به‌ربه‌ستێک بۆ وه‌رگرتنی خوێندکاری بیانی له ئیلام‌دا نییه

سه‌رۆکی زانستگای ئیلام به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که له ئێشتادا هیچ به‌ربه‌ستێک له ژماره‌ی وه‌رگرتنی خوێندکاره بیانییه‌کان له‌به‌رچاو نه‌گیردراوه و به‌ربه‌ستێکی تایبه‌تیش له‌م بواره‌دا بوونی نییه‌م وتی؛ ماوه‌ی ناونووسین له حاڵه‌تی پێویستدا درێژ ده‌کرێته‌وه.

عه‌لی ئه‌کبه‌ری ڕاگه‌یاند: له به‌رنامه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م زانستگایه له داهاتوودا، دروستکردنی به‌شه پێویسته‌کان و خوازراو له‌لایه‌ن خوێندکاره عێراقییه‌کانه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی زانست، لێکۆلینه‌وه و ته‌کنۆلۆژیاش مۆڵه‌تی پێویست دراوه، به‌ڵام پێویستی به لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زۆرتر هه‌یه.

نابراو زیادی کرد: خوازیاران ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زۆرتر و ناونوسین، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی زانستگای ئیلام به ناونیشانی a href='http://www.ilam.ac.ir' target=_blank >www.ilam.ac.ir</a> بکه‌ن.

له ئێستادا زۆرتر له 6 هه‌زار خوێندکار له 82 به‌شی خوێندکاری له به‌شی کارزانی هه‌تا دوکتۆرا له زانستگای ئیلام سەرقاڵی خوێندنن.

وه‌رگێڕان بۆ کوردی: سه‌یید محه‌مه‌د حسێنی

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 22 فروردين 1395 ساعت: 6:43

صفحه بندی