خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ مارینا کاڵجوراند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستۆنی که ورده‌کاری ئه‌م دانیشتنه له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی ئیرنا بڵاو کرایه‌وه، له کاردانه‌وه به وته‌کانی به‌رپرسانی ئه‌مریکی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به تواناییه‌کانی به‌رگری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند: وته‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌تا ڕاده‌یه‌ک بێ بنه‌ما بووه که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش ڕه‌تی کرده‌وه و ئیدعای کرد که وه‌ها وته‌یه‌ک نه‌دراوه.

زه‌ریف وتی: هه‌م جان کێری و هه‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌زانن که باسی مه‌سه‌له‌ی مووشه‌کی و توانامهندییهکانی به‌رگری کۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌وه‌ری دانوستانه‌کان نییه.

سه‌رۆکی ده‌زگای دیپلۆماسی ڕوونی کرده‌وه: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به باشی ده‌زانێت که بابه‌تی به‌رگری، مه‌سه‌له‌ی دانوستان نییه و به‌رجامێک بۆ پرسی به‌رگری له ئارادا نییه. به پێچه‌وانه‌وه، مه‌سه‌له‌ی به‌رگری به ڕوونی له به‌رجام وه‌لا نراوه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش چه‌ندین جار ئه‌م بابه‌ته‌ی ڕاگه‌یاندووه.

زه‌ریف وتی: مه‌ترسی تیرۆریزم و توندوتیژی که وه‌کوو مه‌ترسییه‌کی سه‌ره‌کی ناوچه‌که ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، هۆکاری بوون و داگیرکردن له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌که که پێش هێرش بۆ سه‌ر عێراق، پێشxadبینیمان کردبوو و به فه‌رمی ڕامانگه‌یاند که داگیرکردنی عێراق ده‌بێته هۆی توندوتیژی و تیرۆریزم له ناوچه‌که‌دا.

ئیدانه‌کردنی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خه‌ڵکی تورکیا

ناوبراو ڕوونی کرده‌وه: ناوچه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی توندوتیژی و تیرۆریزم ڕووبه‌ڕووه و هه‌ر ڕۆژ نموونه‌ی زۆر تۆقێنه‌ری ئه‌م بارودۆخه ده‌بینین که دوایین که‌یسی ئه‌م توندوتیژییه، له‌م ڕۆژانه‌دا له تورکیا ڕووی دا.

زه‌ریف وتی: ئێمه دیسانه‌وه ئه‌م کاره به دژی خه‌ڵکی وڵاتی برا و دۆستی خۆمان، واته تورکیا ئیدانه ده‌که‌ین و ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و کێشانه‌یه که پێویستی به هاوئاهه‌نگی هه‌یه و به دڵنیاییه‌وه ناوچه‌ی ئێمه پێویستی به قه‌یرانی نوێ نییه.

ناوبراو هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گفتوگۆکانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مارینا کاڵجۆراند ڕایگه‌یاند: له‌م گفتوگۆدا له بواره‌کانی جۆراوجۆری هاوکاری وتووێژمان کرد. هاوکاری دوو وڵات ده‌توانێت له بواره‌کانی سیاسی، په‌رله‌مانی، فه‌رهه‌نگی، زانستی و ئابووری بێت.

ناوبراو به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دوو وڵات چه‌ندین میلیۆن دۆلاره، ڕایگه‌یاند: توانای په‌ره‌پێدانی ئه ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕییه له داهاتوودا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له ئارادایه و ئێمه له یه‌که‌مین سه‌فه‌ردا، ده‌ستمان به تاوتوێکردنی ئه‌گه‌ره‌کانی جۆراوجۆری په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کان کرد.

کۆدی بابه‌ت: 55055 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۲۲ | کاتژمێر: 15 : 59

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 22 فروردين 1395 ساعت: 19:40

صفحه بندی