خرید بک لینک

بهپێی ههواڵی کوردپرێس سهردار عهزیز شرۆڤهکارێکی کورد له یاداشتێکدا که له ئن ئارتی بڵاو بۆتهوه نووسیوویهتی: "دوا سەردانی جۆن کری بۆ بەغدا، سەردانێک بو بە ئەجیندایەکی سەرقاڵەوە، که له هەموکات زیاتر پێویستی دەکرد سەردانی هەولێر بکات، بەڵام ئامادەنەبوو بێت، بەڵکوو شاندی هەرێم چوو بۆ بەغدا بۆلای."

لێرەدا هەردوو نەهاتن بۆ هەولێر و بانگهێشتکردنی شاندی کورد بۆ بەغدا، ئاماژەی دیپلۆماسی زۆر لە خۆی دەگرێت و خوێندنهوهی زۆری لێدهکرێت.

کری، کە بەوە ناسراوە که ماندونابێت لە سەفەر ، دەبوو بێتە هەولێر بۆ ئەوەی باس لە شەڕی داعش و گرتنەوەی مووسڵ و گۆڕانکاری حکوومەت له بەغدا و قەیرانی ئابووری بکات، که هەموو کورد ڕاستەوخۆ پێوە پەیوەستن، بەڵام نەهات.

لێرەدا دەبێت خوێندنەوەیەکی ورد بکەین:

یەکەم، پەیامی ئەمریکیەکان لە ڕێگای برێت مەکگوێرکەوە گەیەندار بە مەسعوود بارزانی، نەهاتنی بەرپرسانی باڵا و مامەڵەکردن لە گەڵ مەسعوود بارزانی تەنها لە ڕێگای مەکگوێرکەوە، نیشانەی ئەوەیە که پۆستی سەرۆکی هەرێم قەیرانی تێیدایە.

بینینی مەکگوێرک که نێردەی ئۆبامایە بۆ شەڕی داعش، جەختکردنەوەیە له بینینی کورد تەنها وەک شەڕکەرێک له شەڕی داعشدا. وەک دەزانین کە سیاسەتی ئۆباما بریتیه له پێنەنانە سەر زەوی. ئەوەی پێدەنێتە سەر زەوی پێشمەرگەیە.

ئێستا سنوورداربونی پەیوەندی تەنها له بواری شەڕی دژە تیرۆردا نیشانەی ئەوەیە کە کورد وەک ئامراز مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت نەک وەک پارتنەر یان هاوپەیمان.

دووەم، بانگهێشکردنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ناردنی پەیامێکە که هەرێم سەر بە بەغدایە. ئەمە دووپاتکردنەوەی ئەمریکایە بۆ دژایەتی خۆی بەرامبەر بە دەنگۆی ڕاگهیاندنی دەوڵەتی سهربهخۆی کوردی.

بینینی کێری بۆ شاندی هەرێم له بەغدا پێدانی پەیامێکە کە ئێوە سەر بە بەغدان و ئێمە لێرەوە دەتانبینین.

لاوازی کورد بۆ ناچاربوونی بۆ چوون بۆ بەغدا، دەرئەنجامی نەبوونی هیچ سەربەخۆییەکی ئابووری، نەبوونی هیچ سیستەمێکی ئابووری کە لە توانایدا هەبێت چرکەیەک خۆی بگرێت، بە تەنها نیشانەی ئەوەیە که ههوڵدان بۆ دەوڵەت دروستکردن بە هیچ شێوەیەک بوونی نیە.

سێیەم، مەسەلەی پارە. دەمێکە باس لەوەیە کە قەرز بە بەغدا بدرێت له ڕێگای بانکی نێودەوڵەتی و ئای ئێم ئێفەوە، پاشان لە ڕێگای بەغداوە قەرز بە هەرێم بدرێت.

ئەم پێکەوەلکانەی هەرێم و بەغدا لە مەسەلەی پارە و قەرزدا ڕێگایەکی ڕوونە بۆ فشارکردنی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی له ڕێگای ئابووریەوە.

لای کەس نهێنی نیە که بانکی نێودەوڵەتی و ئای ئێم ئێفIMF دوو ئامرازی کاریگەری دەستی ئەمریکان بۆ سەپاندنی ئەجیندای سیاسی و ئابووری بەسەر وڵاتاندا لە ڕێگای پارە و داڕشتنی سیستەمی ئابووری نیولیبرال بۆ وڵاتان.

ئێستا ئەمریکا له ڕێگای قەرزەوە هەرێم گرێدەدات بە بەغداوە، که پەیامێکی ترە بۆ سیاسەتی ئەمریکی کە جەخت لە سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکاتەوە.

دیارە ئەمە مانای ئەوەنیە که سیاسەتی ئەمریکی ڕەوایە یان گونجاوە، بەڵام شکستی هەرێم لەوەدایە که نازانێت چۆن هێز بۆ خۆی بونیادبنێت. ئەمڕۆ هەرێم ڕێگایەکی خۆکوژیانەی گرتوەتە بەر.

له دۆخێکدایە کە هەموو هێزێک هەموو شتێکی بەسەردا دەسەپێنێت.

ئەمەش دەرئەنجامی ئەو پەرتەوازەیی و گەندەڵی و ناشەرعیەت و نادیموکراسی و بێ دەزگایەیە که کوردستان بە دەستیەوە دەناڵێنێت.

ئەگەر ئەمڕۆ ئەمریکا بۆ شەڕی داعش پێویستی بە پێشمەرگەیە بە رێگای نەرم فشار دەکات، سبەینێ کە شەڕی داعش تەواودەبێت ڕێگای تر دەگرێتە بەر.

کۆدی بابهت: 55113 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۲۳ | کاتژمێر: 15 : 0

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 23 فروردين 1395 ساعت: 17:51

صفحه بندی