به‌شی کرماشان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگاوبانی پارێزگای کرماشان وتی: پرۆژه‌ی داخستنی به‌ته‌واوه‌تی سنووره‌کانی ئه‌م پارێزگایه له به‌شی ڕێگه‌کان 3 ساڵێ داهاتوو کۆتایی پێ دێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا به‌هادۆری به ئاماژه به فه‌رمانی ده‌رکراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی داخستنی ته‌واوی سنووره‌کان زیادی کرد: ئه‌م ئه‌رکه گرینگه له 3 به‌شی کێشانی ڕێگا، دروستکردنی تاوێری چاودێری و کۆنتڕۆڵی ئێلێکترۆنیکی سنووره‌کان به‌ڕێوه چووه که هه‌ڵبه‌ت ڕۆڵی کرماشان به هه‌بوونی 410 کیلۆمه‌تر ڕێگای سنووری له‌م پرۆژه گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌دا زۆر به‌رچاوه.
ناوبراو زیادی کرد: ئیداره‌ی گشتیی ڕێگاوبانی پارێزگای کرماشان له پێناو به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه و ته‌واوکردنی ژێرخانه‌کانی سنوورنشینان و پاشان، سه‌قامگیرکردنی هێمنایه‌تیی به‌رده‌وام له وڵات، هه‌موو کاره‌کان له پاوه له به‌شی هه‌ورامانه‌وه ده‌ستپێده‌کات و تا کۆتاییه‌کانی بازگه‌ی پاراستنی پارێزگای کرماشان به‌ره‌و مێهران له پارێزگای ئیلام به درێژی 410 کیلۆمه‌تر ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگاوبانی پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند: له به‌شی باکووری ڕۆژئاوای پارێزگا (له ڕێگای نه‌وسوو-دواو-مه‌رخیل-شێخ سله) به درێژی 116 کیلۆمه‌تره که کاری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م پرۆژه‌یه زۆرتر له 25 کیلۆمه‌تر ئه‌نجام دراوه یان له حاڵی ئه‌نجامداندایه و پاسماوه‌ی ڕێگاکه به شێوه‌ی ڕێگای شوستهیه که به‌مه‌به‌ستی چاککردنه‌وه و قیرکردنی ئه‌م ڕێگایه، پێویستیمان به 950 ملیار ڕیاڵ بودجه هه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕه پاره‌یه دابین بکرێت، له ماوه‌ی 3 ساڵدا پرۆژه‌ی داخستنی سنووره‌کان له پارێزگای کرماشان له به‌شی ڕێگاکان به درێژی زۆرتر له 450کیلۆمه‌تر کۆتایی پێ دێت.
کۆدی بابه‌ت: 55142 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۲۴ | کاتژمێر: 11 : 36
برچسب:
نویسنده: استخدام کار