خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌گێڕانه‌وه له ڕێکخراوی ڕێگاوبان و گواستنه‌وه و گه‌یاندنی جادده‌یی، داوود کشاوهرزیان له سه‌ردانکردنی شێوازی دابین کردنی سووته‌مه‌نی سیسته‌می تڕانزیتی و شێوازه‌کانی هاتووچۆی لۆرییه‌کان له سنووری گوربڵاخ- بازرگان که بە هاوڕێی وه‌فدێک له به‌رپرسانی گومڕۆکی وڵاتی تورکیا ئه‌نجام درا، به ئاماژه به‌وه‌ی که ده‌روازه سنوورییه‌کانی بازرگان گرینگ‌ترین و کۆنترین سنووری زه‌وینی ئێران و ده‌روازه‌ی چوون بۆ ئه‌ورووپا دێته‌ئه‌ژمار، وتی: ده‌بێ کێشه و گرفته‌کانی په‌یوه‌ندیدار به هاتووچۆ له ده‌روازه‌ی سنووری بازرگان له لایه‌ن هه‌ر دوو وڵات ئاوڕی جیدی لێ بدرێته‌وه و بۆ پێوشوێنگری و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌وانه هه‌وڵی سه‌ره‌کی ئه‌نجام ببێت و له زووترین کاتدا جێبه‌جێ بکرێت.

ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که نابێت شۆفێران و موسافیران له ده‌روازه‌ی سنووری بازرگان ڕابوه‌ستێت، زیادی کرد: وڵاتی تورکیا ده‌بێ له‌مباره‌وه ڕێگەچاره‌ی پێویست دابڕێژێت و بۆ ئاسانکاری ڕه‌وتی هاتووچۆوه‌کان هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت و له‌م نێوانه‌دا به‌رپرسیارێتی پێوشوێنگری و پراکتیزەکردنی رێگەچارە گونجاوه‌کان بۆ ڕه‌وانکردنی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌م سنووره و ڕێگری له به‌فێڕۆدانی کاتی شۆفێران و موسافیران له ئه‌ستۆی به‌رپرسانی پارێزگایه.

ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌و جادانه که ده‌گاته ده‌روازه سنوورییه‌کان ده‌بێ ستانداردی جیهانی بێت، زیادی کرد: ده‌روازه‌ی سنوورییه‌کانی بازرگان یه‌کێک له گرینگ‌ترین ڕێگا تڕانزیتییهکان دێته‌ئه‌ژمار که به‌رچاوی زۆربه‌یه‌ک له بازرگانان و خاوه‌نانی کاڵایه، هه‌ر بۆیه دروست کردن و پان کردنه‌وه‌ی جادده‌ی که ده‌گاته ئه‌وه پێویسته و له ده‌ستووری کار دایه.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته له میانه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جێگری وه‌زیر و به‌رپرسی ڕێکخراوی ڕێگاوبانی جادده‌یی و پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا دیدار و گفتوگۆیان کرد.

داوود کشاوهرزیان به جه‌خت له‌سه‌ر دابین کردنی ئاسایشی سنووره‌کان وه‌کوو یه‌کێک له گرینگ‌ترین پێوه‌ره‌کانی گه‌شه‌ی ئه‌م ده‌روازه هاتووچۆوه، ڕایگه‌یاند: دامه‌زراندنی ئاسایشی ته‌واو و پشتبه‌ست کراو له سنووره‌کان، مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆ ئاسانکاری هاتووچۆ دێته‌ئه‌ژمار که به‌خته‌وه‌رانه ئه‌م بابه‌ته له هه‌موو سنووره‌کانی ئێران دامه‌زراوه‌یه.

ناوبراو سنووره‌کانی به بازنه‌ی په‌یوه‌ندی وڵاته‌کان زانی و ڕوونیشی کرده‌وه: ئاسانکاری ڕه‌وتی هاتووچۆ بێ گومان پێویستی هاوکاری وڵاته‌کانی به‌رانبه‌ری سنووره‌کانه که ئه‌م بابه‌ته‌ش به لکاندنی ئه‌وان بۆ زۆربوونی ئاڵوگۆڕی ئابووری، فه‌رهه‌نگی و بازرگانی و گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان، کاریگه‌ری زۆری هه‌یه.

هه‌روه‌ها پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌م دیداره‌دا جه‌ختی کرده‌سه‌ر کێشه و گرفته سنوورییه‌کان بۆ ڕه‌وان کردنی هاتووچۆی سیستمی تڕانزیتی ڕایگه‌یاند: وڵات پێویستی به زۆربوونی هه‌نارده‌کردن له پێناو گه‌شه‌ی ئابووری و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار هه‌یه و چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته سنوورییه‌کان مه‌رجێکی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کی بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م کاره‌یه.

ناوبراو زیادیشی کرد: گه‌شه‌ی ده‌روازه‌ی سنوورییه‌کانی بازرگان و داڕشتنی به‌رنامه به‌کارهێنراوه‌کان بۆ ئاسانکاری له ڕه‌وتی هاتووچۆش پێویستی به هاوکاری زیاتر له پێش له نێوان دوو وڵاتی ئێران و تورکیا و ئاوڕدان به ڕێچاره پێشنیارییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی وه‌ستاندی سیسته‌مه‌که‌یه.

شیاوی ئاماژه‌یه؛ له‌م سه‌فه‌ره‌دا به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی نووسینگه‌ی تڕانزیتی و ده‌روازه سنوورییه‌کان، ته‌کنیکی و کاروباری په‌یمانه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ده‌روازه سنوورییه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، ئه‌ندازیار داوود کشاوهرزیان، هاوڕایی کرد.

کۆدی بابه‌ت: 55156 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۲۴ | کاتژمێر: 14 : 13

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 24 فروردين 1395 ساعت: 17:07

صفحه بندی