به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی شۆرای نیگابان ڕۆژی ڕابردوو (25ی مانگی خاکه‌لێوه) ڕاپۆرتی دا که ئه‌م شۆرایه به‌پێی نامه‌یه‌ک به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ڕایگه‌یاند: به له‌به‌رچاوگرتنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین خولی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له ڕێکه‌وتی 07/12/1394 و به ئاماژه به ماده‌ی 73ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی "ماکوو، پۆلده‌شت، چاڵدوران و شووت" به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵا و بڕیاری ئه‌م شۆرا بۆ دووباره ژماردنه‌وه‌ی هه‌موو سندوقه‌کانی ده‌نگدان له‌و بازگه‌یه، دۆسیه‌که دوای دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له ڕێکه‌وتی 25/01/1395ی شۆرای نیگابان ئاراسته و هه‌ڵبژێردراوی یه‌که‌م له قۆناغی یه‌که‌م ڕۆیشته مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی.
شیاوی ئاماژه‌یه که به پشتڕاستکردنه‌وه‌ی دروستی هه‌ڵبژاردنه‌کان له "ماکوو، پۆلده‌شت، چاڵدوران، شووت"، "عه‌ینوڵڵا شه‌ریف پوور" وه‌کوو هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک له ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ناسێندرا.
ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا 9 بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی هه‌یه که به گشتی 12 نوێنه‌ر له‌خۆ ده‌گرێته‌وه.
دروست بوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له مه‌هاباد، بۆکان، سه‌رده‌شت و پیرانشار، ورمێ، میاندوئاو و شاهین دژ، تێکاب، خووی و چایپاره، نه‌غه‌ده و شنۆ و سه‌لماس پشتڕاست کرابووه‌وه و ته‌نیا دروست بوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له "ماکوو، پۆلده‌شت، چاڵدوران، شووت" به بۆنه‌ی هه‌ندێ سکاڵا و ناڕه‌زایه‌تی پشتڕاست نه‌کرابووه‌وه.
هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته ڕۆژی ڕابردوو ئیرنا ڕاپۆرتی دا که "محه‌مه‌دحسێن موقیمی" جێگری سیاسی وه‌زیری ناوخۆی ئێران له میانه‌ی سه‌فه‌ری بۆ ورمێ و له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که هه‌موو سندوقه‌کانی بازگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ماکوو، شووت، پۆلده‌شت و چاڵدوران ژمێردراوهتهوه، وتی: پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن له بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ماکوو، شووت، پۆلده‌شت و چاڵدوران، براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن که ته‌نیا به جیاوازی 25 ده‌نگ نه‌یتوانیبوو له‌سه‌دا 25ی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر بکات و له خولی یه‌که‌م سه‌ربکه‌وێت، ناڕه‌زایه‌تی خۆی ئاڕاسته‌ی شۆرای نیگابان کرد که له‌سه‌دا 10ی سندوقه‌کانی ده‌نگدان ژمێردرایهوه.
جێگری سیاسی وه‌زیری ناوخۆی ئێران وتیشی: به دوای ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ژماردنه‌وه‌ی له‌سه‌دا 10ی سندوقی ده‌نگدان، ئه‌م جاره‌ش براوه‌ی دووهه‌می ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ماکوو، شووت، پۆلده‌شت و چاڵدوران به ده‌ره‌نجامه‌که ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی که به دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ش له‌سه‌دا 10ی سندوقه‌کانی دیکه‌ی ده‌نگدان ژمێردرایهوه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که شۆرای نیگابان به دوای دووباره ژماردنه‌وه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگ له بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ماکوو، شووت، پۆلده‌شت و چاڵدوران، سه‌رجه‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدانی ئه‌م بازگه‌یه‌ی دووباره ژماردووهتهوه، زیادیشی کرد: ڕۆژی ڕابردوو ژماردنی دووباره‌ی هه‌موو سندوقه‌کانی ده‌نگدانی بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ماکوو، شووت، پولده‌شت و چاڵدوران کۆتایی پێهات و به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ده‌رئه‌نجامی ژماردنه‌کان تاکوو ڕۆژانی داهاتوو له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له شۆرای نیگابان ڕابگه‌یێندرێت.
له خولی یه‌که‌می ده‌یه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا یه‌ک میلیۆن و 505 هه‌زار و 486 که‌س چوونه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان.
ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵکی ئه‌م پارێزگا له‌م هه‌ڵبژاردنه له‌سه‌دا 65.5 بوو.
12 که‌س له ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له 9 بازگه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌چنه مه‌جلیس که له‌م نێوانه‌دا شه‌ش کاندیدی هه‌ڵبژاردن له خولی یه‌که‌م براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بوونه و 12 که‌سی دیکه‌ش بۆ وه‌ده‌ست هێنانی 6 کورسی دیکه‌ی مه‌جلیس له خولی دووهه‌م پێکه‌وه ڕکابه‌ری ده‌که‌ن.
له‌م پارێزگایه‌دا هه‌ڵبژاردنه‌کانی بازگه‌ی ورمێ به دوو نوێنه‌ر و چوار کاندیدا، بازگه‌ی سه‌لماس به دوو کاندیدا و نوێنه‌رێک، بازگه‌ی میاندوئاو، شاهین دژ و تێکاب به دوو نوێنه‌ر و چوار کاندیدا گه‌یشتۆته خولی دووهه‌م.
کۆدی بابه‌ت: 55248 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۲۶ | کاتژمێر: 11 : 16
برچسب:
نویسنده: استخدام کار