بە پێی هەواڵی کوردپرێس، جەعفەر ئەسکەندەری لە لێدوانێک بۆ پەیوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوەی پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: ئەمساڵ سەندیکاکانی هەناردەی بەشی کانگا و کۆمپانیا هەناردەکارەکانی بەشی پیشەسازی لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دادەمەزرێن.
ئەسکەندەری وێڕای ئاماژە بەوەی کە دەوڵەت هەر لە سەرەتای کاری خۆیەوە لەسەر گەشەی چالاکییە ئابوورییەکان جەختی کردووە، وتی: لەم بوارەدا ئابووری خۆڕاگرانەی ڕێبەری باڵای شوڕشی ئیسلامی ڕێگەچارەیەکی تەواو و هەمەلایەنەیە و چونکە ڕێگای چالاکییە ئابوورییەکانی وڵات ڕوون دەکاتەوە، هەموو بەرپرسان لەسەریانە بۆ جێبەجێ کردنی هەوڵ بدەن.
وتیشی: بە ئاوڕدانەوە لە ڕاگەیێندراوی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ گەشەی چالاکی لە بواری کانگا و هەروەها بە لەبەرچاو گرتنی دەوری کانگاکان لە گەشەی ئابووری پارێزگا و وڵات، لە بەرنامەی شەشەمی گەشەدا ئەم دەڤەرە ئاوڕێکی تایبەتی لێدراوەتەوە.
ئەسکەندەری لە چالاک کردنەوەی ١٠ هەزار یەکەی بەرهەمهێنانی ناچالاک و وەستاو لە وڵاتدا هەواڵی دا و دەریخست: بە دابین کردنی سەرچاوی ماڵی، یەکە بەرهەمهێنەرییە داخراوەکانی پارێزگا چالاک دەکرێنەوە و دەست بەکار دەبنەوە.
ناوبراو ئاشکرایشیکرد: بەهۆی گرینگایەتی کانگاکان، ئەمساڵ کۆڕی نێونەتەەویی دەرفەتەکانی سەرمایەدانەری لە بەشی کانگای پارێزگا لە ورمێدا بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وێڕای جەخت لەسەر ئاسان کردنەوەی سپاردەکردنی کانگاکان بۆ سەرمایەدانەری لەو بەشەدا زیادی کرد: ئەگەر ژێرخانەکانی ئەم بوارە دابین بکرێت و زانیاری و ناسیاریی پێویست لەم دۆخەی ئێستا وەدەست بێت دەرەنجامی باش و سەرکەوتووی بەدواوە دەبێت.
ئەسکەندەری وتی: ساڵی ڕابردوو کاری توێژینەوەی ژێئوفیزیکی ئاسمانی لە پارێزگادا وەستایەوە، بەڵام ئەمساڵ بە شوێنگرییەکی پێداگرانەوە و بە خێرایی ئەنجام دەدرێت.
برچسب:
نویسنده: استخدام کار