خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بوونی هه‌زاران دۆنم زه‌وینی کشتوکاڵی له‌م شاره که زیاتریش له ڕێگای سیسته‌می ئاودێری جیاجیا له کهرهخهوه ئاودێری ده‌کرێن، شاری دێلۆرانی کردووه‌ته جه‌مسه‌رێکی کشتوکاڵی پارێزگای ئیلام.

گرینگی کشتوکاڵی شاری دیڵۆران له ئاستێک دایه که له ساڵانی ڕابردوو جگه له خه‌ڵکی ئه‌م شاره، ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی دیکه‌ی پارێزگاکان و به‌تایبه‌ت پارێزگای ئیسفه‌هان، زه‌وینه کشتوکاڵییه‌کانی ئه‌م شاره‌ی به‌کرێ گرتووه و خه‌ریکی چاندنی به‌رهه‌مه جۆراوجۆره کشتوکاڵییه‌کان بوون.

گه‌نم و ته‌ڕه‌بار گرینگ‌ترین به‌رهه‌می کشتوکاڵی دێلۆران

به‌وه‌شه‌وه که له شاری دێلۆران به‌رهه‌می کشتوکاڵی زۆر و جۆراجۆرێک، به‌رهه‌م دێت به‌ڵام گرینگ‌ترین به‌رهه‌می چێندراو له‌م ناوچه‌یه گه‌نم بووه.

به‌پێی ئاماره‌کان ساڵانه زیاتر له 45 هه‌زار دۆنم له زه‌وینه کشتوکاڵییه‌کانی ئه‌م شاره، بۆ به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم ته‌رخان ده‌درێت که زۆربه‌شی کێڵگه‌ی گه‌نمی ئاوی بووه که ساڵانه له‌م ڕێژه زه‌وینه کشتوکاڵییه هه‌زاران تۆن گه‌نم به‌رهه‌م دێت و له بازاڕ ده‌فرۆشرێت.

یه‌کێک له گرینگ‌ترین ناوچه کشتوکاڵییه‌کانی دێلۆران ده‌شت عه‌باسه که زۆربه‌ی زه‌وینه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش به شیوه‌ی مودیڕن ئاودێری ده‌کرێت و به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه به‌رهه‌مهێنراوه‌کان له زه‌وینه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش پشکێکی گرینگی له ئابووری و بژێوی ژیانی خه‌ڵکی شاری دێلۆران هه‌یه.

خه‌سارلێکه‌وتنی 16 هه‌زار دۆنم زه‌وی کشتوکاڵی دیلۆڕان به‌هۆی هاتنی لافاو

به‌گوێره‌ی ئاماره‌کان زیاتر له 45 هه‌زار دۆنم له زه‌وینه کشتوکاڵییه‌کانی دێلۆران بۆ وه‌شاندنی گه‌نم ته‌رخان دراوه که له ڕووداوی لافاوی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو زیاتری یه‌ک له‌سه‌ر سێ ئه‌م ڕێژه‌یه، له‌ناوچووه یان خه‌سارێکی زۆریان لێکه‌وتووه. به‌وه‌شه‌وه که به‌شێکی زۆر له زه‌وینه‌کانی تایبه‌تی وه‌شاندنی گه‌نم له دێلۆران، ئاوی بووه، به‌ڵام له لافای ئه‌مدواییانه به‌رهه‌می دهیم و ئاوی ئه‌م ناوچانه خه‌ساری زۆریان به‌رکه‌وتووه.

به‌ڕێوه‌به‌ری جه‌هادی کشتوکاڵی دێلۆران هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران، ڕێژه‌ی خه‌ساری کشتوکاڵی دێلۆرانی به‌هۆی هاتنی لافاوی ئه‌مدواییانه‌ی زیاتر له 360 میلیارد ڕیاڵ ڕاگه‌یاند.

تووره‌ج که‌ره‌می زیادیشی کرد: نزیک به 16 هه‌زار دۆنم له زه‌وینه کشتوکاڵییه‌کانی ئه‌م شاره له لافاو، خه‌ساری جیدیان به‌رکه‌وتووه که زۆربه‌ی ئه‌م خه‌سارانه، گه‌نم و جۆ بووه.

گه‌نم، جۆ، چۆنه‌ر، کولزا گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه خهسارلێکهوتهکانی دێلۆران

ناوبراو زیادی کرد: به‌گشتی 45 هه‌زار دۆنم کێڵگه‌ی گه‌نمی دهیم و ئاوی له‌م شاره زیاتر له 16 هه‌زار دۆنم له‌ناوچووه، وێڕای ئه‌وه‌ی که یه‌ک هه‌زار دۆنم له زه‌وینه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کولزاش خه‌ساری به‌رکه‌وتووه.

که‌ره‌می به ئاماژه به‌وه‌ی که یه‌ک هه‌زار دۆنم له زه‌وینی ته‌رخان دراو بۆ به‌رهه‌مهێنانی تڕهبار له شاری دێلۆران، خه‌ساری زۆری لێکه‌وتووه، زیادیشی کرد: 120 دۆنم له زه‌وینه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی چۆنه‌ر، خه‌ساری زۆری لێکه‌وتووه.

ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ڕێژه‌ی وردی به‌راوردی خه‌ساره‌کانی به‌شی کشتوکاڵی دێلۆران له حاڵی تاوتوێ کردن دایه، جه‌ختی کرد: لافاو هه‌روه‌ها خه‌ساری داوه له ڕێگای نێوان زه‌وینه‌کان و که‌ناڵی ئاوگه‌یاندنی زه‌وینه کشتوکاڵییه‌کان و هه‌روه‌ها 100 کیلۆمه‌تر له جادده‌کانی نێوان زه‌وینه کشتوکاڵییه‌کانی، له‌ناوبردووه.

به‌ڕێوه‌به‌ری جه‌هادی کشتوکاڵی شاری دێلۆران داوای له‌و جووتیارانه کرد که پێشتر به‌رهه‌می کشتوکاڵی خۆیانیان له سندۆقی بیمه‌ی به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان بیمه کردووه، بۆ تۆمارکردنی دۆسیه به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خه‌ساره‌کان سه‌ردانی نووسینگه‌ی سندۆقی بیمه بکه‌ن.

ناوبراو هه‌روه‌ها داوای له‌و جووتیارانه که کشتوکاڵی خۆیان بیمه نه‌کردووه‌ته‌وه، کرد بۆ تۆمار کردنی دۆسیه و سه‌ردانی مه‌یدانی کارناسان له زه‌وینه کشتوکاڵییه‌کانی ئه‌وان و دابین کردنی ڕێژه‌ی خه‌ساره‌کان بچنه لای به‌ڕێوه‌به‌ری جه‌هادی کشتوکاڵ یان ناوه‌نده خزمه‌تگوزارییه‌کانی جه‌هادی دێلۆران.

لافاوێک که له خراپترین کاتی ساڵ ڕووی دا

به‌وه‌شه‌وه که کێشه‌ی لافاو به‌رده‌وام وه‌کوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ جووتیاران بوونی هه‌یه به‌ڵام جووتیارانی دێلۆران له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که خه‌ساره‌کانی ئه‌مساڵ زۆر خراپ و به‌ربڵاو بووه.

یه‌کێک له جووتیارانی دێلۆرانی له‌مباره‌وه بۆ کوردپرێسی وت: لافاوی ئه‌مساڵ له خراپترین کاتی ساڵ ڕووی داوه و له‌و کاته‌ی که جووتیارانی ئه‌م شاره بۆ چنینی به‌رهه‌م ئاماده ده‌بوون له‌ناکاو لافاو هه‌موو به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانی ئه‌وانی له‌ناوبرد.

م. ڕه‌زایی وتیشی: له ساڵانی ڕابردوو یه‌کێک له گرینگ‌ترین کێشه و گرفتی جووتیارانی ئه‌م شاره وشکه‌ساڵی بوو و له حاڵێکدا که ئه‌مساڵ خه‌ڵک به بارینی زۆری باران هیوداربوون، ساڵێکی پڕبه‌رهه‌میان بێت، به‌ڵام لافاو خه‌سارێکی زیاتر له وشکه‌ساڵی له‌م شاره داوه.

ئه‌ڵبه‌ت خه‌ساره‌کانی لافاو له شاره‌کانی دێلۆران و پارێزگای ئیلام ته‌نیا له بواری کشتوکاڵ نه‌بووه، به‌ڵکوو ئه‌م ڕووداوه خه‌ساری زۆری داوه له جادده‌کان، دامه‌زراوه‌کانی ئاو و کاره‌با و دیکه‌ی دامه‌زراوه‌کانی ئه‌م پارێزگا.

وه‌رگێڕان له فارسیه‌وه: شیلان محه‌مه‌دی

کۆدی بابه‌ت: 55445 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۳۰ | کاتژمێر: 15 : 40

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 30 فروردين 1395 ساعت: 20:28

صفحه بندی