به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌گێڕانه‌وه له ده‌یلی سه‌باح، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، وتی: پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) به بنبه‌ست گه‌یشتووه، چونکه خه‌ڵکی سڤیل ده‌کاته ئامانج و هه‌روه‌ها وتی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) له ڕژێمی به‌عس ئه‌سته‌م تره. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه/ 17ی ئه‌یپڕیڵ ڕۆژنامه‌ی تورکیا ڕاپۆرتی دا که بارزانی له هه‌ولێر پێته‌ختی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌س له نوێنه‌رانی پارتی دادوگه‌شه (AKP) دیداری کرد و له‌م دیداره‌دا به توندی ڕه‌خنه‌ی گرت له PKK و PYD.
بارزانی وتیشی: "PKK پاش ئه‌وه‌ی که شاره‌کانی کرده گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و خه‌ڵکی سڤیلی کورد کرده ئامانج، گه‌یشته بنبه‌ست. PYDش زۆر ستەمگەرانەتر له ڕژێمی به‌عس دەجووڵێتەوە".
ناوبراو وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ وه‌رگرتنی مافی خۆی چه‌ندین ده‌یه دژی ڕژێمی عێراق شه‌ڕیان کردووه، وتی به‌م بۆنه‌وه هیچ کات ژێرخانه ئابوورییه‌کان و خه‌ڵکی سڤیلیمان نه‌کردووه‌ته ئامانج.
وتیشی: "باوکم له ماوه‌ی شه‌ڕ و پێکدادانی 50 ساڵه‌ی خۆی دژی ڕژێم، هیچ کات ڕێگای نه‌دا خه‌ڵکی سڤیل خه‌ساریان به‌رکه‌وێت. ئێمه هیچ کات قوتابخانه، جادده یان هێزگهکانمان نه‌ڕووخاندووه".
هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌رکرده کورده سه‌باره‌ت به ستەمگەریی PYD وتی: "هه‌ندێ له سه‌رکرده عه‌شیره‌کان که بە هۆی ستەمی PYD هه‌ڵهاتوون، په‌نایان به ئێمه هێناوه. ئێمه هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بووین که ده ساڵ چاوه‌ڕوانی ئاشتی، باشتر و به‌بایه‌خ تر له ڕۆژێک شه‌ڕه".
بارزانی جارێکی دیکه جه‌ختی کرده‌سه‌ر ڕوانگه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی PKK و PYD و وتی: PKK و PYD یه‌کێکن. هه‌روه‌ها وتیشی: "هه‌ر جۆره پشتیوانی کردنێک له PYD پشتیوانی له PKKیه، چونکه ئه‌م دووانه یه‌کێکن". و له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: به ئاوڕدانەوە له چالاکییه‌کانی PYD، تێدەگەین کە ئەو شێوازه دیموکراسییه‌ی ئه‌و باسی لێده‌کات، ڕاست دوورە لە ڕاستی.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی کورده‌کانی سووریاش وتی: "هیچ یه‌ک له لایه‌نه‌کان، مافی کورده‌کان به فه‌رمی ناناسن".
کۆدی بابه‌ت: 55465 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۳۱ | کاتژمێر: 11 : 42
برچسب:
نویسنده: استخدام کار