بە پێی هەواڵی کوردپرێس لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ هەزاران کەس لە ئەندامانی سەندیکای ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی قوتابیانی ئێران، ڕایانگەیاند: بەرەی بەرانبەر بە سیستەمی ئیسلامی هەوڵ دەدات بۆ گۆڕاندنی شوناسی ئایینی و شۆڕشی گەنجانی ئێرانی و گرتنەوەی هیوا،خۆشی و ئەنگێزەیان و تەنیا ڕێکاری بەرەوڕووبوونەوەیان ڕاهێنانی گەنجانی "دیندار، شۆڕشی، پاکداوێن، خۆڕاگر، هۆشیار،خاوەن ورە، هیوامەند، دلێر و لەگیان بردووە" وەک "ئەفسەرانی شەڕی نەرم".
ئایەتوڵڵا خامنەیی، پاشان بە ئاماژە بە هەندێ گۆڕەپانی شەڕی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ بەرەی ئیستکبار و چەوسێنەری بە سەرکردایەتی ئەمریکا و زایۆنیزم، وتیان: "سەربەخۆیی وڵات لەوانە سەربەخۆیی سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی یەکێکە لەو بوارانە چونکە دەسەڵاتەکان لەگەڵ هەر وڵاتێک کە بیەوێت لە بەرانبەر دزە و خۆسەپاندنی بیانییەکان بوەستێت و سەربەخۆییەکەی بپارێزێت و هەوڵ بدات بۆ پێشکەوتن بەرەنگاریی دەکەن".
ڕێبەری شۆڕش یەکێک لە سەرەکیترین ئەنگێزەکانی دەسەڵاتە چەوسێنەرەکان بۆ بەرەنگاریی ئێرانی بە دەستپێڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە زانستی ناڤۆکی وەسف کرد و وتیشیان: ئەگەر لە بەرانبەر ئەم هێزانە تەسلیم بین، بێ گومان دژایەتییەکەیان بۆ پێشکەوتنمان لە بوارە زانستییەکانی دیکەش پەرەپێدەدەن. چونکە ئەوان نایانەوێت ئێرانی ئیسلامی هیچ چەشنە پێشکەوتنێکی زانستی، ئابووری و ... بێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی، "ئامادەیی بەهێزی ئێران لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و جیهان، بابەتی فەلەستین، بابەتی بەرخۆدان و شێوازی ژیانی ئیڕانی ئیسلامی وەک دیکەی بوارەکانی شەڕی نێوان بەرەی ئیستکبار و نیزامی ئیسلام زانی.
جەختیان لەوەش کردەوە کە لە شەڕ دژی دوژمنان، شەڕی نەرم مەترسیدارتر لە شەڕی سەختە، لەبەر ئەوەی کە دوژمن لە شەڕی سەختدا تەنیا غەڵەتی زیادە دەکات و هەندێ جار هەڕەشەی بۆردومان لە ئێران دەکات، لە ڕاستیدا ورەی کاری وای نییە و ئەگەریش دەست بۆ ئەم بژاردانە ببات، بە ناو دەمیدا دەدرێت.
بەڕێزیان ئاماژەی دا کە ئێستا شەڕی نەرم دژی نیزامی ئیسلام لە ئارادایە و ئێمە لە بری ئەوەی تەنیا بەرگری بکەین دەبێ هێرشیش ببەین و بۆ سەرکەوتن لەم مەبەستە دەبێ ئەفسەرانی دیندار، شۆڕشی، پاکداوێن، خۆڕاگر، هۆشیار، خاوەن ورە، هیوامەند، دلێر و لەگیان بردوومان ببێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی، بە ئاماژە بەوەی کە پاش 37 ساڵ، بەرەی ئیستکبار نەیانتوانیوە کۆماری ئیسلامی ئێران لەناو ببەن یان ڕێگری بکەن لە گەشە و هێزی لە ناوچەکە، وتیان: سەرەڕای هەڕەشە کردەییەکان و پڕۆپاگەندەی زۆر، ئەمڕۆ حیزبوڵڵای لوبنان ڕواڵەتی بە هەیبەتی خۆی لە جیهانی ئیسلام نیشان دەدات و دژایەتی کردنی لە لایەن دەوڵەتێکی گەندەڵ، نۆکەر و پڕوپووچ هیچ بایەخێکی نییە.
رێبەری بالای شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە شکستی ڕژیمی زایۆنیستی لە شەڕی ٣٣ رۆژە لە حیزبوڵڵای لوبنان و هەڵسەنگاندنی ئەو سەرکەوتنە لە گەڵ شکستی سێ سوپای گەورەی وڵاتنای عەرەبی لەو ڕژیمە، جەختیان لەوە کردەوە: حیزبوڵڵا و گەنجانی بە ئیمانی وەک خۆر دەدرەوشێنەوە و مایەی شانازی جیهانی ئیسلامن.
کۆدی بابهت: 55571 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۱ | کاتژمێر: 23 : 58
برچسب:
نویسنده: استخدام کار