بە پێی هەواڵی کوردپرێس بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی جوانکارییەکانی شارەداری سنە لە دیاری کردنی شوێنی جۆراوجۆر بۆ بانگەشەی پاڵێوراوانی خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکان هەواڵی دا و وتی: شوێنە مۆڵەت دراوەکانی بانگەشەی پاڵێوراوان بۆ خولی دووهەمی هەڵبژاردن دیاری کران.
هەتاو فەرەیدوونی زیادی کرد: بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە هەڵبژاردنەکانی دەیەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە بازگەی سنە، کامیاران و دیواندەرە کێشراوەتە خولی دووهەم، ئەم ڕێکخراوەیە بە پێی ئەرکی خۆی پێویستییەکانی بانگەشەی ئەم خولەی دابین کردووە.
فەرەیدوونی ڕایگەیاند: چەند ڕۆژی ڕابردوو چەندین کۆبوونەوەی جۆراوجۆر لەگەڵ نوێنەرانی هەردوو پاڵێوراو سەبارەت بە جۆری بانگەشە و دیاری کردنی شوێنی بانگەشە بەڕێوەچووە.
ناوبراو لە دیاری کردنی ٨٥ شوێنی ئاستی شاری سنە بۆ بانگەشەی پاڵێوراوان هەواڵی دا و وتی: پاڵێوراوان تەنیا مافی ئەوەیان هەیە لەو شوێنانە بەنێر بلکێنن.
وتیشی: ٢٠ شوێنی دیاری کراو لە ناوچە جوداکانی شار (نایسەر، نەنەلە و حەسەن ئاوا) و ٦٥ شوێنیش لە ئاستی شاردا بۆ بانگەشەی هەردوو پاڵێوراو لەبەرچاو گیراوە.
لە درێژەشدا وتی: هەندێک لە ستراکچێرە بانگەشەییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە بۆ لکاندنی بەنێری پاڵێوراوان لەبەرچاو گیراوە و لەو شوێنانەشدا کە ستراکچێرمان نەبێت داربەست بەرپا دەکەین.
بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی جوانکارییەکانی شارەداری جەختی کرد: نووسینی دروشم لەسەر دیوارەکان و لکاندنی پۆستێر لە بوارگە و شەقامەکانی ئاستی شار قەدەغەیە و فەرمانبەرانی ئەو ڕێکخراوەیە بانگەشە بێمۆڵەتەکان کۆدەکەنەوە.
ناوبراو لە کۆتاییشدا وتی: بە ئامانجی پێشگری لە ئاڵۆزی بەرژەوەندی بوارگەکان هیوادارین لایەنگرانی هەردوو پاڵێوراو بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ فەرمانبەرانی ئەم ڕێکخراوەیە هاوکاری بکەن.
کۆدی بابهت: 55581 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۲ | کاتژمێر: 9 : 16
برچسب:
نویسنده: استخدام کار