خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس لە شاری قامیشلوو، پێکدادانی نێوان هێزە کوردەکان و هێزەکانی دەوڵەتی سووریا کە لە رۆژێ پێشترەوە دەستی پێکردبوو و تا کاتژمێر ٩ی سەرلە بەیانی رۆژی پێنج شەممە درێژەی هەبوو، پاش وەستانێکی سێ کاتژمێری هەمدیسان دەستی پێکردەوە.

پێکدادانەکان لە ناوچەی ناسراو بە چوارگۆشی ئەمنیەتی لە ناوەندی شاری قامیشلو ڕووی داوە و تا ئێستا زیندانی ناوەندی قامیشلوو و نانەوایی گەورەی ئەو شارە کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی هێزە دەوڵەتییەکان بوو، کەوتۆتە دەستی کوردەکانەوە.

بە گوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ئەو شارە، لە کاتی کۆنترۆڵی زیندانی ناوەندی شار، ١٤ کەس لە هێزەکانی ناوبراو بە (بەرگری نیشتمانی) خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کردووە.

توندوتیژییەکانی ئەوڕۆکە لە کاتێکدا دەستی پێکرد کە بڕیار وابوو گفتوگۆی سیاسی نێوان دوو لایەنەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی تەقەکردنی هێزە دەوڵەتییەکانەوە دانووستانەکە قەتیس مایەوە.

دەنگە بیسراوەکان نیشاندەری ئەوەن کە هەردوو لایەن لە چەکی قورس دژ بە یەکتر بەهرە دەبەن.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی ناوچەیی قامیشلوو، لە ناو فڕۆکەخانەی ئەو شارەوە بەرەو مۆڵگەی هێزە کوردەکان قومپارە تەقێندراوە، بەڵام تا ئێستا خەساری گیانی بەدواوە نەبووە.

بە گوێرەی دواهەمین ئامارەکان، لە شەڕەکەدا ٢١ کەس لە هێزە دەوڵەتییەکان و ٤ کەسیش لە هێزە کوردەکان گیانی خۆیان لەدەست داوە و هەروەها ٢٠ کەسی سڤیلیش بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوو کیلۆمەتر لەولاوەتر لە شاری نوسەیبینی وڵاتی تورکیا، دەنگی تەقینەوەی سامناک دەبیسرێت و بە وتەی شاهیدان، دەوڵەتی تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێزە کوردەکان تانک و تۆپ بەکار دەبات.

لە ئێستادا ٦٧ سەرباز لە هێزە دەوڵەتییەکانی سووریا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کراون و زیندانی ناوەندی شار بە تەواوی لە کۆنترۆڵیاندایە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەوشەویش شەڕەکە درێژەی هەبێت.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: جمعه 3 ارديبهشت 1395 ساعت: 4:08

صفحه بندی