خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، لە شاری قامیشلوو لەسەر سنووری ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا و سووریا، شەڕی نێوان هێزەکانی سەر بە پەکەکە و سوپای تورکیا لە ١٤ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و تا ئەمڕۆش درێژەی هەیە. مەودای نێوان دوو شاری قامیشلوو و نوسەیبین لەسەر هێڵی سنووری تورکیا و سووریا چەند کیلۆمەترە و بێ کەرەستەی تایبەتی دووربینینیش گرژی و پێکدادانەکانی ناو ئەو شارە دەبینرێت. دەنگی تەقینەوەکان هێندە بەرزە هەر چەند خولەک جارێک دەنگ دانەوەیان لەناو شار دێتە گوێوە و شار لە دووکەڵی ڕەش و جارجارەش دووکەڵی سپی دادەپۆشرێت.

پێکدادانەکان زیاتر لە یەک مانگە لەناو بێدەنگی هەواڵدەری و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی جیهان درێژەی هەیە و بە وتەی فەرماندەیەکی یەکینەکانی پاراستنی گەل، کەڵک وەرگرتنی سوپای تورکیا لە کەرەستەگەلێکی سەربازی وەکوو تانک، تۆپی ١٢٠، تۆپی ٦٠، تۆپی ئەبویس، خومپارە، کاتیووشا و کوپتەر دژ بە هێزە کوردەکان ڕوون و ئاشکرایە.

ئەم فەرماندە سەربازییە کە ویستی ناوێکی لێ نەهێنرێت بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: هێزە ڕاهاتووەکانی پەکەکە لەژێر ناوی هێزەکانی پاراستنی سڤیل (YPS) و هێزەکانی پاراستنی سڤیلی ژن لەگەڵ گرووپێک لە لاوانی ئەو شارە زیاتر لە مانگێکە شەڕێکی سەخڵەتیان لەگەڵ سوپای تورکیا دەست پێکردووە و هەر ڕۆژە پێکدادانەکان بەتەوەژمتر دەبێت.

وتیشی: تا ئێستا ژمارێکی زۆر لە هەردوو لایەن گیانی خۆیان لەدەست داوە و ئەگەر شەڕەکە کۆتایی پێ نەیەت کارەساتێکی ئینسانی لەو شارەدا دەخولقێت.

کەنداڵ دیرۆکی ڕۆژنامەوانی خەڵکی قامیشلوو، وێڕای شرۆڤەی دۆخی مەیدانیی شار لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری کوردپرێس، وتی: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە گەڕەکەکانی فورات، دێجلا، کۆچەرا، چەق چەق، کانکا، شەرعای، حەڕات شیرین، قەمریا، عەبدولقادر پاشا و عەلی کا درێژەی هەیە و هێزەکانی YPS بە دروست کردنی سەنگەر و شەڕی پارتیزانی و بە چەکی کڵاشینکۆف و بۆمبی دەستی زیان بە سوپای تورکیا و ناوچە سەربازییەکانیان دەگەیێنن.

ناوبراو زیادی کرد: دۆخی ئاسوودەیی گشتی شار زۆر خەماوەر و ناخۆشە و ئاو و کارەبا لە زۆربەی ساتەکانی ڕۆژدا بڕاوەیە.

ئەم ڕۆژنامەوانە ڕایگەیاند: ئەو هێزانەی لەناو شاردا شەڕ دەکەن لەلایەن پەکەکەوە ڕاهاتوون و بە شێوازی ئەوان شەڕ دەکەن.

موراد باهۆز یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی YPG بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند: تا کاتێک هەردوو لایەن نەگەڕێنەوە ناو ڕەوتی ئاشتی و دانوستانەکان دەست پێنەکەنەوە، ناکۆکی و پێکدادانەکان کۆتایی پێنایەت.

ئەم فەرماندە سەربازییە لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری کوردپرێس سەبارەت بەوەی کە ئەگەری دەستێوەردانی هێزەکانی YPG لە توندوتیژییەکاندا هەیە، وتی: ئەمە بابەتێکی ناوخۆی تورکیایە و پەیوەندییەکی بە ناوچەی کوردستانی سووریاوە نییە.

نابراو وتیشی: لە بابەتی بیر و ڕاوە ئێمەش بیرۆکەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکەمان قەبووڵە و لە سیستەمی ناوچەی باکووری سووریا کەڵکی لێ وەردەگرین. بەڵام لە بواری ڕێکخراوەدا لەژێر دەسەڵاتی پەکەکە و هێزەکانی سەر بەوان نین. ناوچەی باکووری سووریا هێزی سەربازی و سوپای تایبەت بە خۆی هەیە و تێکەڵ بەم ناکۆکییانە نابێت. ئەمە پرس و کێشەیەکی ناوخۆییە و پێویستە لایەنەکان چارەسەری بکەن.

ئەم فەرماندە سەربازییە وێڕای ڕەخنەی توند لە ئەردوغان و سوپای تورکیا خوازیاری کۆتایی هێنان بە توند و تیژییەکان و کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل بوو و جەختی کرد: هەموو ڕۆژێک کوژرانی ڕادەیەکی زۆر لە خەڵک بەدەستی سوپای تورکیا دەبینین و هەست بەوە دەکرێت کە دەوڵەتی داد و گەشە هیچ جیاوازییەک لە نێوان هێزە سەربازییەکان و خەڵکی ئاسایی دانانێت و بە بۆردومان و خاپوورکردنی خانووەکان، کوێرانە، شوێنێک دەکاتە ئامانجی خۆی کە هێزێکی سەربازی تێدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردپرێس، لە خاڵی سفری سەر سنوور، ئاگر و دووکەڵی تەقینەوەکان زیاتر لە مانگێکە دەبینرێت و هێشتا هێزە ناوچەیی و جیهانییەکان نەیانتوانیوە بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژییەکان هەوڵێک بدەن.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: جمعه 3 ارديبهشت 1395 ساعت: 4:08

صفحه بندی