خرید بک لینک

به پێی راپۆڕتی هەواڵنێری کوردپرێس لە شاری قامیشلوو، له نزیکی سنووری تورکیا و سووریا، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ی گوڵان ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له ناوه‌ندی شاری نوسەیبین ده‌که‌وته به‌ر گوێ. ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌کان به ڕاده‌یه‌ک بوو که خه‌ڵکی گه‌ڕه‌که‌کانی نزیک هێڵی سه‌رسنوور له شاری قامیشلوو له ماڵه‌کانی خۆیان هاتنه ده‌ره‌وه.

هه‌واڵه‌کان له ناو جه‌رگه‌ی شاری نوسەیبین ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که هێزه‌کانی (YPS) له ئۆپراسیۆنێکدا که نزیک به کاتژمێره‌کانی سه‌ر له به‌یانی ئه‌نجامیان دابوو، زیانیان به بنکەی هێزه‌کانی سوپای تورکیا گه‌یاندبوو و له وەڵامدا تۆپخانه‌ی سوپای تورکیا به تۆپ و تانک هێرشی کردووەتە سەر شوێنی جێگیربوونی ئه‌وان.

له ئێستادا هێزه‌کانی (YPS) له گه‌ڕه‌که‌کانی ناوه‌ندی شاره‌که‌دا سه‌نگه‌ریان گرتووه و سه‌ربازه‌کانی سوپای تورکیا گه‌مارۆیان داون.

ئه‌و شه‌ڕ و تێهەڵچوونانه له حاڵێکدا ڕوو ده‌دات که خه‌ڵکی له ماڵه‌کانی خۆیان ئاواره بوونه و بێجگه له هێزه‌کانی چه‌کداری دوو لایه‌ن هیچ که‌سێکی دیکه له شاره‌که‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه.

شەڕەڤانێکی یەکەی سنووریی شاری قامیشلوو لە وەڵامی پرسیاری هه‌واڵنێری کوردپرێس له بارودۆخه‌که و جووڵه‌ی هێزه‌کان له شاری نوسەیبین، وتی: سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌سته‌یه‌ک له هێزه‌کانی سوپای تورکیا ده‌یانه‌ویست بچنه ناو خاکی سووریا و دوای گەمارۆدانی هێزه چه‌کدارییه‌کانی (YPS)، هێرش بکه‌نه سه‌ر ئێمه و ئێمە دوای ئاگاداربوونەوە به فه‌رمانی ئاگرهاوێژی نه‌مانهێشت هێزه‌کانی سوپای تورکیا بێنه ناو خاکی سووریاوه.

ئه‌م شەڕەڤانەی سه‌ر به هێزه‌کانی کانتۆنی جزیره، ڕاشیگه‌یاند: هێزه چه‌کدارییه‌کانی (YPS) که له ناو شاره‌که‌دا له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی سوپای تورکیا خه‌ریکی شه‌ڕ و پێکدادان بوون، له رێگای به‌کارهێنانی چه‌کی ده‌ستکردی خۆیان هێزه‌کانی سوپای تورکیایان کرده ئامانج. یه‌کێک له چه‌که ده‌ستکرده‌کانی ئه‌وان تفه‌نگێکه به ناوی "شیاری زاگرۆس" که هه‌م به‌رزتره له تفه‌نگی "قه‌ناسه" و هه‌میش له‌و به‌هێزتره به جۆرێک که زۆربه‌ی هێزه‌کانی سوپای تورکیا به‌م چه‌که ده‌کرێنه ئامانج.

هێشتا له ڕێژه‌ی به‌رکه‌وتووانی ئۆپراسیۆنه‌که و کوژراو و بریندارانی دوو لایه‌ن له شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی ئه‌مڕۆ هه‌واڵێک له به‌ر ده‌ستدا نییه.

شایانی باسە که هه‌موو رۆژێک ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌کان له ناو شاری نوسەیبین به‌ر گوێ ده‌که‌وێت و هه‌ر ئێستاکه‌ش ته‌قینه‌وه‌کان درێژه‌ی هه‌یه.

هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که چوار هێزی تایبه‌تی سوپای تورکیا له که‌مینی هێزه چه‌کدارییه‌کانی (YPS) کوژراون.

کۆدی بابه‌ت: 55611 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۳ | کاتژمێر: 22 : 6

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 4 ارديبهشت 1395 ساعت: 1:05

صفحه بندی