خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قێ له کوردستان، ئایه‌توڵڵا سه‌یدمحه‌مه‌د حسێنی شاهروودی له دیدار له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له یاریزانانی پارێزگادا، وێڕای پیرۆزبایی جه‌ژنه‌کانی مانگی ره‌جه‌ب، ڕایگه‌یاند: له ئیسلامدا سڵامه‌تی و ته‌ندروستیی جه‌سته پێگه و بایه‌خێکی تایبه‌تی هه‌یه و سڵامه‌تی جه‌سته‌یی به یه‌کێک له هۆکاره‌کانی گه‌شه‌ی تاک دێته ئه‌ژمار.

ناوبراو وێڕای ئاماژه‌دان به چه‌ند ئایه‌تێک له قورئانی پیرۆز، وتی: خوداوه‌ندی به‌رز و بێ هاوتا له چه‌ندین ئایه‌تی قورئاندا به موسڵمانان ئامۆژگاری ده‌دات که تا ده‌توانن به‌هێز بن و له لێکدانه‌وه‌کاندا هاتووه که مه‌به‌ست له هێز، هه‌ر چه‌شنه هێزێکی چه‌کداری و جهستهییە.

نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قێ له پارێزگای کوردستان به ئاماژه‌دان به بۆنه‌کانی مانگی پیرۆزی ره‌جه‌ب روونیکرده‌وه: شکست و سه‌رکه‌وتن له هه‌ندێک کات و شوێندا یه‌کجار هه‌ستیاره و هه‌م بۆ تاکه‌که‌س و هه‌م بۆ که‌سانی ده‌ورووبه‌ر یه‌کجار گرینگه و لاوانی ئێمه ده‌بێ له شکسته‌کان وه‌کوو پردێک بۆ گه‌یشتن به سه‌رکه‌وتن که‌ڵک وه‌ربگرن.

ئایه‌توڵڵا حسێنی شاهروودی وتیشی: ئاماده‌یی جه‌سته‌یی یه‌کجار گرینگه، ئه‌گه‌ر که‌سانی ناو کۆمه‌ڵگایه‌ک له لایه‌نی جه‌سته‌ییه‌وه لاواز بن، دوژمن چاوی تەماحی ده‌بڕێته ئه‌وان و لاوانی ئێمه ده‌بێ له لایه‌نی جه‌سته‌ییه‌وه به ڕاده‌یه‌ک به‌هێز و به‌توانا بن که دوژمنان له‌وان بترسن.

ناوبراو وێرای ئاماژه به ناوه‌رۆک و بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌کان له سڵامه‌تی جه‌سته‌ییدا بیری هێنایه‌وه: تەندروستی و ئاسایش دوو نیعمه‌تن که مرۆڤ زۆر جار سه‌رنجیان پێنادا و کاتێک له ده‌ستیان ده‌دا، له سه‌رنج نه‌دانی خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه.

نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قێ له پارێزگای کوردستان زیادی کرد: له بارودۆخی سه‌ختی دونیای ئێستادا که زلهێزانی جیهانی هه‌ر ساتێک خه‌ریکی پیلانگێڕان و نه‌خشه کێشانه بۆ تێکدانی ئه‌منییه‌ت و هێمنایه‌تی له وڵاتانی ئیسلامی‌دان، هه‌بوونی ئاسایش و ئه‌منییه‌ت زۆر گرینگه و ئێمه له‌به‌ر هه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له وڵات‌دا، ده‌بێ شوکرانه‌بژێری خوداوه‌ند بین.

ئه‌و وێڕای داکۆکی له ده‌وری ئه‌خلاق وه‌کوو تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیار و به‌رچاوی لاوانی ئێرانی و له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و خاڵه له لایه‌ن یاریزانان و وەرزشکارانەوە، وتی: هاندان و به‌دواداچوون له به‌شی وه‌رزشدا ده‌بێته هۆی گه‌شه‌کردن و پشکوتنی به‌هره وه‌رزشییه‌کان به تایبه‌ت له لاوان و مێرمندالاندا که ده‌توانن چه‌ندین شانازی لە ئاستی کوردستان، وڵاتی ئێران و ته‌نانه‌ت له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ده‌ست بێنن.

حسێنی شاهروودی جەختی لەوە کردەوە: پرس و بابەتی ماڵی و ئابووری له په‌ره‌سه‌ندنی به‌هره وه‌رزشییه‌کاندا کاریگه‌ره، به‌ڵام وه‌رزش نابێ بکه‌وێته ژێر کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی بابه‌ته‌کانی ئابووری و ماددییه‌وه و نه‌بوونی پاڵپشتییه‌کانی ماڵی و دارایی نابێ ببێته بیانوویه‌ک بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی چالاکیی یاریزانه‌کان.

کۆدی بابه‌ت: 55607 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۳ | کاتژمێر: 22 : 4

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 4 ارديبهشت 1395 ساعت: 1:05

صفحه بندی