به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس له قامیشلۆ، ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو ئاگربڕی نێوان هێزه ده‌وڵه‌تییه‌کانی سووریا و هێزه‌کانی YPG به نێوبژیڤانی هه‌ندێ له گرووپه متمانه‌پێکراوه‌کانی دوو لایه‌ن ڕاگه‌یێندرا و دوو لایه‌ن جه‌ختیان کرده سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان به شێوه‌ی ئاشتییانه.
ئه‌م پێکدادانه که له سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌ستیپێکردبوو و تاکوو ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو درێژه‌ی هه‌بوو، کوژرانی 3 هێزی YPG و 7 هێزی ئاسایش و 17 خه‌ڵکی سڤیلی به‌دواوه بوو. له‌لایه‌کی دیکه‌وه 31 که‌س له هێزه ده‌وڵه‌تییه‌کانی سووریا کوژران و 102 که‌س له‌وان له لایه‌ن هێزه‌کانی YPG به‌دیل گیراون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له هێزه ده‌وڵه‌تییه‌کانی سووریا به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: هۆکاری ده‌ستپێکردنی پێکدادان، ده‌ستگیرکردنی چه‌ندین که‌س له هێزه ده‌وڵه‌تییه‌کان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی کانتۆنی جزیره ڕاگه‌یێندراوه.
عه‌بدولکه‌ریم سارۆخان، سه‌رۆک وه‌زیرانی کانتۆنی جزیره له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس ئه‌م پڕۆپاگه‌نده‌یه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و زیادی کرد: ئه‌م بابه‌ته دووره له ڕاستی و هه‌ڵسوکه‌وتی هێزه ده‌وڵه‌تییه‌کان له دوو لایه‌نه‌وه شیاوی شرۆڤه‌کردنه: 1- هێزه‌کانی ناسراو به به‌رگری نیشتمانی هه‌میشه به ده‌ستگیرکردنی هێزه‌کانی ئێمه ده‌یانه‌وێت گوشار بخه‌نه سه‌ر ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڤیازی له ئێمه وه‌ربگرن، هه‌روا که له کاتی ده‌ستپێکردنی پێکدادانی ڕۆژی سێشه‌ممه به ده‌ستگیرکردنی پۆلیسێکی ته‌رافیک و کوشتنی سێ که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش شه‌ڕیان ده‌ستپێکرد 2- دووهه‌مین هۆکار به ته‌واوه‌تی ستراتژیکه و ئه‌وان ماوه‌یه‌که به پڕچه‌ککردنی هێزه‌کانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که و هاندانیان ده‌یانه‌وێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی قامیشلۆ دابنن.
له‌م پێکدادانه‌دا زیندانی شاری قامیشلۆ و گه‌وره‌ترین نانه‌وایی شار له‌لایه‌ن هێزه‌کانی YPGه‌وه کۆنتڕۆڵ کرایه‌وه.
هه‌روه‌ها له چوارگۆشی ئه‌منیی که شوێنی نیشته‌جێبوونی هێزه ده‌وڵه‌تییه‌کان و فه‌رمانبه‌ران و بنه‌ماڵه و لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه، بارودۆخی نائاسایی ڕاگه‌یێندرا و دانیشتووانی گه‌ڕه‌کی ناوه‌ندی شار و نزیک له چوارگۆشی ئه‌منیی به بۆنه‌ی نائه‌منی و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی پێکدادانه‌کان ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژه که له خانووه‌کانیان نایێنه ده‌ره‌وه.
هاووڵاتییه‌کی نزیک له‌و گه‌ڕه‌که به ده‌ربڕینی داخ و ئه‌سه‌فی خۆی له‌م پێکدادانه ڕوونی کرده‌وه: هه‌ردوو لایه‌ن ئاوڕێک له خه‌ڵکی سڤیل ناده‌نه‌وه. خه‌ڵک هیچ تاوانێکیان نییه و نابێت له شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی دوو لایه‌ن ئاواره بن. له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا چه‌ندین که‌س له خه‌ڵکی سڤیل له‌م پێکدادانه کوژراون و ئه‌مه بۆ شارێکی ئارام وه‌کوو قامیشلۆ کاره‌ساتباره.
له ئێستادا جگه له چوارگۆشی ئه‌منیی، فڕۆکه‌خانه‌ی شاری قامیشلۆ له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه ده‌وڵه‌تییه‌کانی سووریادایه.
هێزێکی سیاسی کانتۆنی جزیره که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت، له وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره‌ی هه‌واڵنێری کوردپرێس که بۆچی ئه‌م دوو ناوچه‌یه کۆنتڕۆڵ ناکه‌نه‌وه، زیادی کرد: له ڕووی سیاسییه‌وه هه‌ندێ کێشه له‌ئارادایه که ته‌نیا هاوپه‌یوه‌ند به کۆنتڕۆڵ کردنی سه‌ربازی ئه‌م دوو ناوچه‌یه نییه.
ناوبراو وتیشی: کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌م دوو ناوچه‌یه ئاسانه به‌ڵام به بۆنه‌ی بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستانی سووریا ئه‌م کاره ئه‌نجام نادرێت.
کۆدی بابه‌ت: 55629 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۴ | کاتژمێر: 11 : 19
برچسب:
نویسنده: استخدام کار