خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانی شاری سه‌قز، ده‌ستی دایه ڕوونکردنه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی ئه‌م کۆڕبه‌نده و وتی: ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له به‌ره‌وپێشچوونی ئامانجه‌کانی فێرکاری به‌پێی ئامانجه‌کانی به‌ڵگه‌ی بنه‌ڕه‌تیی گۆڕانکاریی له فێرکاری و په‌روه‌رده و ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌کان له باشترکردنه‌وه‌ی کاری فێرکاری و ڕاهێنانی به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌کان له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆڕبه‌نده‌یه.

ئه‌ندازیار محه‌مه‌د بروومه‌ند وتی: لێکدانه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان و کێشه‌کانی ئیداره‌ی په‌روه‌رده و ڕاهێنان له ڕێگای زانستییه‌وه و که‌ڵکوه‌رگرتن له زانستی گشتیی و که‌سانی بلیمه‌ت، له ڕوانگه‌کانی ئه‌م به‌ڕێوه‌بردنه بووه و هه‌وڵه‌کانمان له‌پێناو به‌رزڕاگرتنی پێوه‌ره‌کانی فێرکاری ئه‌م شاره‌یه.

هه‌ناردنی 120 وتار بۆ ناوه‌ندی بڕیاردانی ئه‌م کۆڕبه‌نده

له درێژه‌دا، خالد مێهر پوور، بڕیارده‌ری زانستیی کۆڕبه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی فێرکاری ده‌ستی به ڕاگه‌یاندنی ڕاپۆرتێک له پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆڕبه‌نده وتی: پاش ده‌رکردنی بانگهێشت، 120 وتار بۆ ناوه‌ندی بڕیاردانی کۆڕبه‌نده‌که نێردراوه که 7 وتار به شێوه‌ی وته‌دان و 6 وتاری دیکه‌ش به‌شێوه‌ی پووسته‌ر وه‌رگیردراون و 2 وته‌دانی تایبه‌تیش له کۆڕبه‌نده‌که‌دا ده‌درێت.

نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌قز و بانه له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فێرکاری له سه‌قزی وه‌کوو کارێکی گرینگ ناوبرد و وتی: به بڕوای زۆرێک له خاوه‌ن بیران، فەرهەنگ ده‌بێته بنه‌مای گه‌شه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، له‌به‌رچاوگرتنی مژاره‌کانی فه‌رهه‌نگ و فێرکاری له پێشکه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی کۆمه‌ڵگا، کارێکی پێویسته و ده‌بێت ئاکام و ڕێگه‌چاره‌کانی ئه‌م کۆڕبه‌نده گرینگه به‌کار بگیردرێن و له‌پێناو باشترکردنه‌وه‌ی بارودۆخی فێرکاری به‌کار بهێندرێن.

ئه‌ندازیار موحسێن بیگله‌ری، مامۆستایانی وه‌کوو نموونه‌ی ئه‌خلاقیی و کۆمه‌ڵایه‌تی ناساند و وتی: ئه‌گه‌ڕ ڕوانگه‌کان، به‌رنامه‌کان و چالاکییه فێرکارییه‌کان به‌شێوه‌ی باش و گشتی دیزاین و به‌ڕێوه ببرێن، ده‌بنه هۆی پێشکه‌وتنی مادی و مه‌عنه‌وی کۆمه‌ڵگا و ئاڵوگۆڕی ئه‌رێنییان ده‌بێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به هه‌ندێک له کێشه‌کان و خه‌ساره ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا کرد و داوای له مامۆستایان کرد که هه‌وڵێکی زۆرتر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و خه‌ساره‌کان بده‌ن.

بیگله‌ری به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که گۆڕانکاریی بنه‌مایی له ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ژیان و ئاسووده‌یی مامۆستایان پێویسته، وتی: له‌م پێناوه‌دا، ئیراده‌ی ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس پێویسته.

له درێژه‌دا، دوو وته‌ی زانستی له‌لایه‌ن دوکتۆر موسته‌فا قادری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستیی زانستگای کوردستان به مژاری "نووسینی به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌کان له زانستی مامۆستایان" و دوکتۆر یه‌حیا مه‌عرووفی، سه‌رۆکی زانستگای فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای کوردستان خوێنرایه‌وه.

کۆدی بابه‌ت: 55636 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۴ | کاتژمێر: 12 : 27

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 4 ارديبهشت 1395 ساعت: 15:40

صفحه بندی