خرید بک لینک

کوردپرێس/ له کاتێکدا که عه‌بادی له مانگی فێبریوێری هه‌ندێ به‌رنامه‌ی بۆ گۆڕاندنی کابینه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، یه‌کێک له ده‌ره‌نجامه نه‌خوازراوه‌کانی هه‌وڵی عه‌بادی یه‌کده‌نگ کردنی لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی کورد له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئامانجه ڕاگه‌یێندراوه‌کانی ناوبراو بوو. کورده‌کان له دژی هه‌وڵه‌کانی عه‌بادی بۆ فریودانی لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئێستا و هه‌ڵبژاردنی وه‌زیرانی تێکنۆکرات بۆ کابینه‌که‌ی به بێ ناساندنی ئه‌وان له‌لایه‌ن گرووپه سیاسییه‌کان وه‌ستاونه‌ته‌وه.

تارق گه‌ردی، نوێنه‌ری په‌رله‌مانی عێراق له پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP)، که گه‌وره‌ترین پارتی کوردی له په‌رله‌مانی عێراقه، به ئه‌لمانیتۆری وت: "یه‌کده‌نگی کوردی به بۆنه‌ی تێگه‌یشتنی له‌رزۆک بوونی بارودۆخی ئێستا له عێراق و هه‌رێمی کوردستانه. کورده‌کان ڕه‌زامه‌ندن به‌وه‌ی که ده‌بێ بنه‌مای به‌شداری سیاسی له ڕێکخراوه‌کانی به‌غدا ڕچاو بکرێت چونکه ئێمه کورده‌کان ته‌نیا لایه‌نی سیاسی نین به‌ڵکوو به‌شێکی سه‌ره‌کی له‌م وڵاته‌ین."

پێنج حزبی کوردی په‌رله‌مانی به‌غدا 63 کورسی له مه‌جلیسی 328 که‌سیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. حزبی دیموکراتی کوردستان 25 کورسی، و کورسییه‌کانی دیکه له نێوان چوار حزبی دیکه و له‌وان یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی و گرووپی ئیسلامی کوردستان (کۆمه‌ڵ) دابه‌ش کراوه.

ئه‌گه‌رچی عه‌بادی له کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ڕۆژی 31ی مانگی مارچ ناوی 14 که‌سی وه‌کوو بژارده‌کانی خۆی بۆ وه‌ده‌سته‌وه گرتنی پۆسته وه‌زاریه‌کان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام له ڕاستیدا له‌گه‌ڵ دژایه‌تی پارته کوردییه‌کان به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه. کورده‌کان دژ به هه‌ڵبژاردنی وه‌زیران به بێ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌وان بوون و به دابه‌زینی پشکی پێدراو له‌لایه‌ن عه‌بادی به کورده‌کان ناڕازی بوون. له ئێستادا، نه‌زار سه‌لیم نه‌عمان دۆسکی، کاندیدی عه‌بادی بۆ سه‌رۆکایه‌تی وه‌زاره‌تی گرینگی نه‌وت ڕایگه‌یاندووه له ئه‌گه‌رێکدا که پارته کوردییه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له ناوبراو پشتیوانی نه‌که‌ن، به‌ربژێربوونی خۆ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه قبووڵ ناکات.

کورده‌کان ته‌نانه‌ت پێشنیاریان داوه که ئه‌گه‌ر عه‌بادی ئه‌وه‌نده حه‌ز ده‌کات که کابینه‌یه‌کی تێکنۆکراتی ناحزبی پێک‌بێنێت، خودی ناوبراویش ده‌بێ ده‌ست له کار بکشێته‌وه چونکه ناوبراو یه‌کێک له ڕێبه‌رانی باڵای حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامییه و به‌م بۆنه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ پێوه‌ر که خۆی بۆ کابینه‌که‌ی دیاری کردووه، یه‌ک ناگرێته‌وه.

پیشاندانی یه‌کده‌نگی ئێستای کوردی له به‌غدا له حاڵێکدایه که که‌لێنێکی قووڵ له نێوان پارته کوردییه‌کان له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسی هه‌ستیار له هه‌رێمی کوردستان له‌ئارادایه.

له ناو ئه‌م ناکۆکییانه چاره‌نووسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه. گۆڕان و کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی بۆ دوو ساڵی دیکه له‌لایه‌ن ڕێکخراوێکی ده‌وڵه‌تی به ناوی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی داد دژایه‌تیان کردووه.

ئه‌م شه‌ڕه سیاسییه بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رکردایه‌تی بارزانی له ڕۆژی 12ی ئه‌کته‌وبری 2015 هه‌نگاوی نائاسایی ڕێگری له هاتنی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێته‌ختی کوردستان، هه‌ولێر، و ده‌رکردنی چوار وه‌زیری گۆڕان له کابینه‌ی کوردی هه‌ڵبگرێت.

له‌و کاته‌وه تاکوو ئێستا، په‌رله‌مان له حاڵه‌تی داخستندایه. جارێکی دیکه گۆڕان بۆ بارودۆخی ئۆپۆزیسیۆنی خۆی له هه‌رێمی کوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و خوازیاری پێداچوونه‌وه له حکوومه‌ته. گۆڕان پێش له ده‌رکردنیی له ده‌وڵه‌ت به به‌ده‌سته‌وه‌بوونی چوار وه‌زاره‌تخانه له 21 وه‌زاره‌تخانه‌ی هه‌رێم، دووهه‌مین حزبی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی ئیئتیلافی کوردی له هه‌ولێر بوو.

به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی نه‌گونجاوی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ردوو حزبی گۆڕان و کۆمه‌ڵ و حزبی دیموکراتی کوردستان و گرووپه‌کانی دیکه‌ی کوردی له به‌غدا دژ به هه‌وڵه‌کانی عه‌بادی بۆ چاکسازی ده‌وڵه‌تی عێراقن. له ڕاستیدا، وێده‌چێت پارته کوردییه‌کان توانای خۆیان بۆ پۆڵێنبه‌ندی کردنی ناکۆکییه‌کانیان به‌هێزتر کردۆته‌وه.

ئه‌حمه‌د عه‌لی، هاوکاری توێژه‌ر له زانکۆی ئه‌مریکی عێراق له سلێمانی به ئه‌لمانیتۆری وت: "له ئێستادا له‌لایه‌ن پارته کوردییه‌کانی عێراق ستراتژییه‌ک بۆ دڵنیابوونه‌وه له هه‌ڵوێستێکی یه‌کده‌نگ له به‌غدا له‌ئارادایه. وێده‌چێت ئه‌م هه‌ڵوێسته له ڕکابه‌رییه سیاسییه‌کان له ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو خۆی مابێته‌وه."

ئه‌گه‌رچی گۆڕان، له به‌رانبه‌ر کاره‌کانی عه‌بادی، ته‌ڤلی یه‌کده‌نگی کوردی له به‌غدا بووه، سروه عه‌بدولواحد، ئه‌ندامێکی ئه‌و پارته وتی: ئه‌وان له چاکسازییه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پشتیوانی ده‌که‌ن.

ناوبراو به ئه‌لمانیتۆری وت: "هه‌وڵه چاکسازییه‌کانی ناوبراو باش و گونجاون.

ناوبراو زیادی کرد: "ئه‌و شته‌ی که ئێمه له چاکسازییه‌کانی عه‌بادی دژایه‌تی لیت،ه‌گه‌ڵ ده‌که‌ین ئه‌مه‌یه که نابێت ژماره‌ی به‌رپرسانی کورد له ڕێکخراوه‌کانی به‌غدا که‌متر له 20 له‌سه‌دی پۆسته‌کان بێت."

له 14 وه‌زیری ناسێندراو له‌لایه‌ن عه‌بادی بۆ کابینه‌ی نوێ ناوبراو، ته‌نیا دوو وه‌زیری کورد هه‌ن.

عه‌بدولواحد وتیشی که پارته‌که‌ی، هاوشێوه‌ی لایه‌نی کوردییه‌کانی دیکه دژ به بڕیاری عه‌بادی "بۆ هه‌ڵبژاردنی وه‌زیران بۆ ئێمه‌یه. له هه‌موو شوێنێکی جیهان، لایه‌نه سیاسییه‌کان کاندیداکانی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن و ئه‌وانن که له ڕووی سیاسییه‌وه نوێنه‌ری خه‌ڵکن."

ئه‌ندامانی کوردی په‌رله‌مان که ئه‌لمانیتۆر له‌گه‌ڵیاندا گفتوگۆی کرد، ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ری زۆره که کاندیداکانی عه‌بادی بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی هه‌ندێ پۆستی وه‌زاری له‌لایه‌ن لایه‌نه‌کانی مه‌جلیسه‌وه ڕه‌ت بکرێنه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن له ئێستادا عه‌بادی یان ده‌بێ که‌سانێکی "تێکنۆکرات" که له‌لایه‌ن گرووپه سیاسییه‌کان ناسێندراون، قبووڵ بکات و یان له‌گه‌ڵ مه‌ترسی نه‌دانی ده‌نگی متمانه له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ره‌وڕوو ببێته‌وه.

له نێوان یه‌کده‌نگی نوێ کورده‌کان له به‌غدا، هه‌ندێ له سیاسه‌توانان خوازیاری که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م یه‌کده‌نگییه وه‌کوو ده‌رفه‌تێک بۆ باشتربوونه‌وه و چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کانیان له ناوماڵی خودی کورده‌کانن.

گۆڕان به نیشانه‌ی پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی خۆی له بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان، به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌ی پارته کوردییه‌کان ناکات که له ناوخۆی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، و ته‌نیا له‌و کۆبوونه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌کات که له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مان وتی: داخوازی بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنی کورد له به‌غدا و سه‌پاندنی ئیراده‌ی پارتێک له کوردستان ناتوانێت درێژه‌ی ببێت.

ناوبراو ڕه‌خنه‌ی خۆی ڕوو له پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له ده‌وڵه‌تی ناوچه‌یی کوردستان ڕاگه‌یاند.

ناوبراو له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسی: "چاکسازییه بنه‌ماییه‌کان ده‌بێ له گۆڕه‌پانی سیاسی، ئیداری و ئابووری ئه‌نجام بدرێت. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ، له ڕووی ئه‌ندامان، ڕێکخراوێکی هاوسه‌نگ بێت و ده‌سه‌ڵاتخوازی ئێستا کۆتایی پێبێت."

سه‌رچاوه کوردییه‌کان ده‌ڵێین له ئێستادا عه‌بادی به پارته کوردییه‌کان ئیزنی هه‌ڵبژاردنی سێ وه‌زیری بۆ کابینه‌ی نوێی داوه هه‌ڵبه‌ت به‌م مه‌رجه‌ی که ئه‌و کاندیدایانه که‌سانێکی "تێکنۆکرات" و توانا بن.

ئه‌گه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ماوه‌ی جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌ی چاکسازییه‌کانی خۆی هیوای ئه‌وه‌ی پێبدرێت که ده‌توانێت له‌سه‌ر ناکۆکییه قووڵه‌کانی نێوان پارته کوردییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان سه‌رمایه‌دانه‌ری بکات و ده‌ستووری کاری خۆی به‌ره‌وپێشه‌وه ببات، ده‌ره‌نجامێک به پێچه‌وانه‌ی کاره‌کانی ناوبراو وه‌ده‌ست هاتووه.

هه‌وڵه چاکسازییه بنه‌ماییه‌کانی کابینه‌ی عه‌بادی ته‌نیا کاردانه‌وه‌ی توند و وه‌ڵامی یه‌کده‌نگ له‌لایه‌ن کورده‌کانی به‌دواوه بوو.

سه‌رچاوه: ئه‌لمانیتۆر

وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 55647 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۴ | کاتژمێر: 13 : 55

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 4 ارديبهشت 1395 ساعت: 18:41

صفحه بندی