به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک کۆماری، حه‌سه‌ن ڕۆحانی، به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له دووهه‌مین کۆڕبه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ژینگه، دین و فه‌رهه‌نگ به ئامانجی زۆرترکردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێو فه‌رهه‌نگه‌کان بۆ گه‌شه‌ی به‌رده‌وام، وتی: بیروبڕوای ئایینی وه‌کوو هانده‌رێکی گرینگی که‌لتووری ده‌توانێت کۆڵه‌که‌یه‌کی کاریگه‌ر له پێشچوونی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئامانجه گه‌وره‌کانی مرۆڤایه‌تی بێت.
ڕۆحانی، زۆرتربوونی حه‌شیمه‌ت و هه‌نگاوهه‌ڵهێنانی مرۆڤ به‌ره‌و پیشه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پاراستنی ژینگه‌ی وه‌کوو هۆکاره‌کانی گوشار خستنه‌سه‌ر سرووشت و تێکدانی ژینگه له جیهاندا ناوبرد و ڕایگه‌یاند: له کاتێکدا که وه‌ها چاوه‌ڕوانی ده‌کرا که هاوکات له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی پیشه‌یی، مرۆڤه‌کان به یارمه‌تی زانست، ئه‌ندێشه و بیر، بارێک له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵبگرن، به‌ڵام له ڕاستیدا و به تێپه‌ڕبوونی کات، پیشه نه‌ته‌نیا یارمه‌تیده‌ری سروشت و ژینگه نه‌بوو، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت ده‌ستیشی دایه تێکدانی.
سه‌رۆک کۆماری ئێران زیادیشی کرد: که‌ڵک وه‌رگرتنی زۆری مرۆڤه‌کان له سووته‌مه‌نی نه‌وت و شه‌ڕی به‌رده‌وام له ئاستی جیهانیدا، زۆرترین خه‌ساره‌کانی به‌تایبه‌ت له سه‌ده‌کانی 17 هه‌تا 20 به سروشت گه‌یاند و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی و ناڤۆکی له‌و سه‌رده‌مه‌دا، هۆکاری له‌ناوچوونی مرۆڤ و تێکچوونی ژینگه بوو.
ڕۆحانی به جه‌ختکردنه‌سه‌ر پێویستی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به سه‌رچاوه نوێیه‌کان، به‌کارهێنانی زانست به ته‌نیایی و به‌بێ به‌رنامه‌ڕێژیی وه‌کوو گه‌شه‌ی ناسه‌قامگیر ناو برد و وتی: گه‌شه‌یه‌ک به‌رده‌وام و سه‌قامگیره که به‌هۆیه‌وه، مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر ڕێگای ڕۆیشتن به‌ره‌و پیشه‌یی بوون و به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌ی زۆر، له‌به‌رانبه‌ر گۆی زه‌وی و ژینگه‌دا هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بکه‌ن.
سه‌رۆک کۆماری ئێران به جه‌ختکردنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به گه‌شه‌ی به‌رده‌وام به‌بێ ئاشتی و هاوسه‌نگی ناکرێت، زیادی کرد: ئێمه ده‌بێت هه‌م له‌گه‌ڵ توندوتیژی و توندئاژۆیی و تیرۆریزم به‌رنگاری بکه‌ین و هه‌م له به‌رانبه‌ر تێکدانی ژینگه‌دا ڕاوه‌ستین، چون جیهانی ئێمه ده‌بێت به‌بێ توندوتیژی و توندئاژۆیی و که‌ڵکوه‌رگرتنی خراپ له نهعمهته سروشتییه‌کان و زێده‌ڕۆیی له هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سروشتدا بێت.
ناوبراو، ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌می وه‌کوو ده‌وڵه‌تی ژینگه ناوبرد و زیادی کرد: مژاری ژینگه، مژارێکی کورت خایه‌ن نییه و ده‌بێت له درێژخایه‌ندا بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسه ژینگه‌ییه‌کان له وڵات‌دا به‌رنامه‌ڕێژی و کار بکه‌ین.
سه‌رۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: ڕێبه‌رانی ئایین و فیرقه جۆراوجۆره‌کان به هه‌بوونی هێزێکی کاریگه‌ر که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا هه‌یانه، به‌داخه‌وه له چه‌ن ده‌یه‌ی ڕابردوودا، نه‌یانتوانی له بواری ڕاکێشانی بیروڕای خه‌ڵک بۆ ژینگه به باشی کار بکه‌ن.
ناوبراو ژینگه، ئاشتیی جیهانی، به‌رنگاری له‌گه‌ڵ توندئاژۆیی و تیرۆریزمی وه‌کوو هۆکاری یه‌کگرتوویی نێوان ئایینه‌کان ناوبرد و وتی: کاتێک کهتیرۆریستان هه‌وڵیان بۆ که‌وتنی به‌غدا و دیمه‌شق ده‌دا، ئێران به باوه‌شی ئاوه‌ڵاوه هات به هانای هاواری یارمه‌تیخوازی دراوسێیه‌کانی خۆیه‌وه و ئه‌گه‌ر ئێران نه‌ده‌بوو، ئه‌مڕۆ به‌جێگای گرووپی تیرۆریستی داعش، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی داعش ڕووبه‌ڕوو ده‌بووینه‌وه.
ڕۆحانی هیوای خواست که ئایینه ئاسمانییه‌کان و چلاکوانانی فه‌رهه‌نگی و ژینگه‌یی ئه‌رکی خۆیان له‌پێناو هاندانی خه‌ڵک بۆ هه‌ڵسوکه‌وتی شیاو له‌گه‌ڵ سرووشت و پاراستنی ژینگه به‌جێ بهێنن.
کۆدی بابه‌ت: 55654 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۵ | کاتژمێر: 8 : 42
برچسب:
نویسنده: استخدام کار