خرید بک لینک

به پێی هه‌واڵی کوردپرێس، "که‌یهان که‌ڵهوڕ" ژه‌نیار و ئاوازدانه‌ری پێشه‌نگ که ئێستاکه خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌شتی کۆنسێرته‌کانی له ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکایه، سه‌باره‌ت به کۆنسێرته‌که‌ی وتی: مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ دێمه‌وه بۆ ئێران و مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له ته‌لاری وه‌حده‌ت کۆنسێرت پێشکه‌ش ده‌که‌م.

"محه‌مه‌دحسێن تووتوونچیان" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناوەندی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری قوقنووس و به‌ڕێوه‌به‌ری پلانە کارییەکانی که‌یهان که‌ڵهوڕ له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئیزنهکانی پێویست بۆ کۆنسێرتی که‌یهان که‌لهوڕ وه‌گیراوه و به‌ڕێزیان له رۆژانی 3، 4، 10، 11 و ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان له ته‌لاری وه‌حده‌ت کۆنسێرت پێشکه‌ش ده‌کات.

ڕاشیگه‌یاند: چه‌ندین پلانمان ئاماده کردووه بۆ ئه‌وه‌ی که که‌یهان که‌لهوڕ له شاره‌کانیش کۆنسێرتگهلێکی هه‌بێت و ورده‌کارییه‌کانی به‌و زووانه ڕاده‌گه‌یێنین.

که‌یهان که‌لهوڕ له ساڵی 1348ی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی کرماشانی و لایه‌نگری مۆسیقا له شاری تاران چاوی به جیهان هه‌ڵێنا. ئه‌و هونه‌ری موزیکی له ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه ده‌ست پێ‌کرد. ته‌مه‌نی 12 ساڵان بوو که به شێوه‌ی پیشه‌یی خه‌ریکی موزیک بوو و له ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆڕکێستڕای رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی کرماشان ده‌ستی به هاوکاری کرد.

که‌لهوڕ ماوه‌یه‌کی کورت له‌گه‌ڵ گرووپی "شه‌یدا" له ناوه‌ندی هونه‌ریی "چاوووش" هاوکاری هه‌بوو. له ته‌مه‌نی 17 ساڵییه‌وه نیشته‌جێی وڵاتی ئیتاڵیا بوو و دواتر به مه‌به‌ستی درێژه‌پێدانی خوێندن به‌ره‌و که‌نه‌دا به‌ڕێکه‌وت و له به‌شی ئاوازدانان له زانستگای کارڵتۆنی ئۆتاوا بڕوانامه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

هاوکاریی کردنی ئه‌و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و گرووپه‌کانی وه‌کوو "شوجاعه‌ت حسێن خان"، کۆوارتێتی کرۆنۆس، رێگای هه‌ورێشم، یۆیۆما و ئۆڕکێستڕای فیلارمۆنیکی نیۆیۆرک ئه‌وی کردە هونه‌رمه‌ندێکی جیهانی و بێجگه له نێو کورده‌کان و ئێرانییه‌کان، بیسهرانێکی زۆریشی له نێو خه‌ڵکانی وڵاتانی جیهان هه‌یه.

که‌یهان که‌ڵهوڕ و ئه‌رداڵ ئه‌رزه‌نجان له ساڵی 1389 له ته‌لاری وه‌حده‌ت کۆنسێرتێکی هاوبه‌شیان پێکه‌وه هه‌بوو که له لایه‌ن به‌رده‌نگی هونه‌ری موزیکه‌وه پێشوازییه‌کی باشی لێ‌کرا.

کۆدی بابه‌ت: 55731 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۶ | کاتژمێر: 11 : 15

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 6 ارديبهشت 1395 ساعت: 14:07

صفحه بندی