خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، "نەوای تەموور" ناوی کۆنسێرتێکی دووژەنیاریی تەموور و تومبەکە کە لە رۆژانی 10 و 11 گوڵان (شەممە و یەکشەممە) لە هۆڵی سیمۆرغی بۆکان و هۆڵی وەحدەتی مەهاباد، بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، شارەداری و شۆڕای ئیسلامی ئەو دوو شارە بەڕێوەدەچێت.

عەزیز کەنگەرلوو بەڕێوەبەر و ژەنیاری ئەم کۆنسێرتە سەبارەت بە ناوەڕۆکی "نەوای تەموور" بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند: ئەم کۆنسێرتە لە رۆژانی سەرەتایی ئەمساڵی هەتاوییەوە پلانی بۆ داڕێژراوە، بڕیارە ئاوردانەوەیەکی داهێنەرانە لە مەقاماتی کۆنی کوردی و تەموور لەوان ئەڵڵا وەیسی، غەریبی، خورشیدی و ... بێت کە لە لایەن مامۆستا عەلی ئەکبەر مورادی داڕێژراونەتەوە.

ناوبراو زیادیشی کرد: بە پێی هاوئاهەنگییەکان بڕیارە ئەم کۆنسێرتە لە رۆژانی کۆتایی مەنگی گوڵان (24 و 25) لە شارەکانی مەریوان و سنەش ئاراستە بکرێت.

عەلی ئەکبەر مورادی مەقام زان، ژەنیار و گۆرانیبێژی کورد لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٦ هەتاوی لە گاوارەی سەر بە پارێزگای کرماشانە و هەر لە هەرەتی منداڵییەوە لە خزمەت کەسانێکی وەک سەید وەلی حسێنی و سەید مەحموودی عەلەوی فێری وانەی تەموور بووە. دواتر لە ساڵی ١٣٥٩ گرووپی تەموورەی شەمسی دامەزراندووە و هەوڵێکی زۆری بووە لە پێناو ناساندن و پەرەپێدانی ئەو ئامێرە مۆسیقایی ئایینییە.

مورادی وێرای بەشداری لە چەندین فستیڤاڵی موسیقایی جیهانی لە وڵاتانی بەریتانیا، ئامریکا، بەلژیک، کەنادا، ئاڵمانیا و ئیسپانیا، بە پێی هەڵبژاردەی گۆڤاری بریتانیی "signe line" یەکێکە لە باشترین ٥٠ کەسایەتیی ژەنیار لە جیھاندا.

عەزیز کەنگەرلوو لەدایکبووی ساڵی ١٣٦١ هەتاوی لە شاری بۆکانە و لە تەمەنی دە ساڵانەوە لە بەردەستی مامۆستایانی ناوچەیی و ناسراوەی ئامێری تومبەک، دەستی داوەتە ژەندنی ئەو ئامێرە و کتێبێکیشی لە بواری ژەندنی ئامێری تومبەک بە هاوکاری ئومید دەباغی بڵاوکردووەتەوە.

ناوبراو هاوکات بە هاوکاری ئەنجومەنی مۆسیقای ئاوای کۆن کارێکی توێژینەوەییان لەسەر ڕیتم لە کوردستانی ئێران ئامادەکردووە، کە بەم زووانە بڵاودەبێتەوە.

کۆدی بابهت: 55744 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۶ | کاتژمێر: 12 : 46

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 6 ارديبهشت 1395 ساعت: 15:35

صفحه بندی