به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ جه‌میل بایک، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی په‌که‌که له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌شی ئینگلیزی بی بی سی وتی: په‌که‌که کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا نییه به‌ڵام ئاماده‌ی ته‌سلیم بوونیش نییه.
ناوبراو زیادی کرد: په‌که‌که ئاماده‌یه که به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا زۆرتر بکاته‌وه چونکه ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت په‌که‌که ته‌سلیم بێت و خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات به‌ڵام کورده‌کان تاکوو کۆتایی ده‌وه‌ستێنه‌وه و تا ئه‌و کاته‌ی که ڕه‌وتی تورکیا به‌م شێوه‌یه بێت په‌که‌که درێژه به شه‌ڕه‌که ده‌دات.
به‌ڵام هاوکات، ئیلنوور چۆیک، ڕاوێژکاری ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌ر جۆره دانوستانی ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ی ڕه‌ت کرده‌وه.
ناوبراو به بی بی سی وت: په‌که‌که ده‌یه‌وێت له ناو تورکیا وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنێت.
ناوبراو جه‌ختی کرد: له ئێستادا هیچ به‌ختێک بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌که‌که له‌ئارادا نییه.
جه‌میل بایک وتی: ئێمه ویستی دابه‌ش کردنی وڵاتی تورکیامان نییه. ئێمه ده‌مانه‌وێت به شێوه‌یه‌کی ئازادانه له ناو سنووره‌کانی تورکیا بژین و تا ئه‌و کاته‌ی که مافی کورده‌کان به فه‌رمی نه‌ناسێندرێت درێژه به شه‌ڕکردن ده‌ده‌ین. سازش نه‌کردنی تورکیا بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شه‌ڕ نه ته‌نیا له کوردستان به‌ڵکوو له ناوچه‌کانی دیکه‌ی تورکیا ئاماده بین. ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت که کورده‌کان ته‌سلیم بن. ناوبراو ده‌یه‌وێت هه‌موو کورده‌کان بکوژێت و ئه‌و بابه‌ته ناشارێته‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به مافی کورده‌کان ته‌نیا له ڕێگای دانوستانه‌وه وه‌ده‌ست دێت به‌ڵام په‌که‌که ته‌نیا له کاتێکدا ئاماده به ئه‌نجامدانی دانوستانه که تورکیا سیاسه‌تی جینۆسایدی خۆی وه‌لاوه بنێت.
ڕاوێژکاری ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانیش ده‌ڵێت: دانوستان ته‌نیا له کاتێکدا ده‌ستیپێده‌کات که په‌که‌که بکرێته ده‌ره‌وه. دانوستان له‌گه‌ڵ په‌که‌که یان پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) و یان هاوشێوه‌ی ئه‌وان ئه‌نجام نابێت به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی بیری کورده‌کان و که‌سانێکی جیدی ئه‌نجام ده‌بێت.
فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی په‌که‌که له‌باره‌ی بارودۆخی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری په‌که‌که زیادی کرد: له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو نه دیدارێک له‌گه‌ڵ ناوبراو ئه‌نجام نه‌دراوه و نه زانیارییه‌ک له‌باره‌ی ناوبراو هه‌یه. له بارودۆخێکی وه‌هادا ناکرێ دانوستان ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو به بێ ئاماژه به که‌س یان گرووپێکی تایبه‌ت زیادی کرد: ئێمه بانگهێشت به دانوستان کراوین. هه‌ندێ نامه نێردراوه که ئێمه شه‌ڕه‌که ڕابوه‌ستێنین و ئێمه وه‌ڵامی ئه‌وانمان داوه‌ته‌وه.
هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که له‌باره‌ی بۆمبدانهرییهکانی ناو تورکیا و تۆمه‌ت خستنه پاڵ په‌که‌که یان گرووپی تهیرێن ئازادیا کوردستان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره زیادی کرد: ئه‌م بۆمبدانه‌رییه په‌یوه‌ندییه‌کی به په‌که‌که‌وه نییه. گرووپی تهیرێن ئازادیا کوردستان (TAK) ئه‌و بۆمبدانهرییهی ئه‌نجام داوه. ئه‌و گرووپه ڕێکخراوێکی جیا له په‌که‌که‌یه.
کۆدی بابه‌ت: 55750 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۶ | کاتژمێر: 14 : 42
برچسب:
نویسنده: استخدام کار