به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس دوای کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه هه‌ریه‌که له نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکووک و هادی عامری سه‌رۆکی رێکخراوی به‌در و به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی حه‌شدی شه‌عبی که ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند که شه‌ڕ کۆتایی پێهاتووه و رێگه ناده‌ن که‌س ئاژاوه له شاره‌که له نێوان پێکهاته‌کاندا دروستبکات.
نه‌جمه‌دین که‌ریم ره‌تیکرده‌وه که کێشه و شه‌ڕ هه‌بێت له نێوان هه‌ردوو لادا و جه‌ختیشی کرده‌وه: هه‌ندێک لایه‌نی تێکده‌ر کار بۆ دروستکردنی کێشه ده‌که‌ن، که ئه‌م شه‌ڕه له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سدا نییه.
پارێزگاری که‌رکووک ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که له ئێستاوه ئاگربه‌ست ده‌ستی پێکردووه و نابێت شه‌ڕه‌که به‌رده‌وام بێت.
پارێزگاری که‌رکووک وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که رێگاچاره‌یه‌کی دوورودرێژ داده‌ڕێژن بۆ کۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه، ئاشکراشیکرد که هه‌رکه‌س تاوانبار بێت له شاره‌که دووری ده‌خه‌نه‌وه جا ئه‌و که‌سه کورد بێت یان تورکمان.
هه‌ر له‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا هادی عامری وێڕای جه‌ختکردنه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وان هه‌رگیز نایانه‌وێت شه‌ڕ له نێوان پێکهاته‌کاندا دروستبێت له خورماتوو، داواشیکرد: ئه‌و تاوانبارانه‌ی که ئه‌و شه‌ڕه‌یان دروستکردووه سزا بدرێن.
عامری وتی: ئه‌م دۆخه‌ی خورماتوو له به‌رژه‌وه‌ندی داعشدایه و شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌واندایه نه‌ک له‌گه‌ڵ کورد.
وتیشی ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا رێکه‌وتووین و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک شه‌رکردن له نێوان کورد و سه‌رجه‌م پێکهاته‌کاندا ره‌تده‌که‌ینه‌وه.
کۆدی بابه‌ت: 55759 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۶ | کاتژمێر: 14 : 36
برچسب:
نویسنده: استخدام کار