خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌دجه‌واد عهترچیان، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌عرفه و تڕانزیتی ڕێکخراوی ڕێگاوبان و گواستنه‌وه و گه‌یاندنی جادەیی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌ڕای شیکردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ئێستای سنووره‌کانی ئێران و تورکیا، له گه‌شه‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی جادەیی ئێران به‌دوای واژۆی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه و گه‌شه‌ی که‌رتی تایبه‌تی چالاک له‌م بواره باس ده‌کات، که لە خوارەوە کۆی ده‌قی ئەو دیمانەیە دەخوێننەوە:

* جه‌نابی عهترچیان به ئاوڕدانه‌وه له ڕێککه‌وتننامه ئه‌نجام دراوه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا له بواری ئاسانکاری له تڕانزیتی کاڵا، بارودۆخی هه‌نارده‌کردنی کاڵا له نێوان دوو وڵات به چ شێوه‌یه‌که؟

- له ئێستادا ئێران سێ سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه که به‌داخه‌وه به‌هۆی کێشه‌ی ئه‌منی له تورکیا هه‌نارده‌کردنی کاڵا له دوو سنووری سه‌رڤ و ڕازی مومکین نییه، به‌ڵام هاتووچۆی موسافیر و کاڵا له ڕێگای سنووری بازرگان هه‌ر وه‌کوو جاران ماوه‌ته‌وه.

* ڕۆژانه چ ڕێژه‌یه‌ک لۆری له سنووری هاوبه‌شی ئێران و تورکیا هاتووچۆ ده‌که‌ن؟

- به شێوه‌ی ئاسایی ڕۆژانه 350 تا 400 لۆری ئێرانی و تورکیا دێنه سنووره‌کانی ئێران و ڕۆژانه 250 لۆری ئێرانی و تورک له سنووری بازرگانی ئێران ده‌چنه ناو خاکی تورکیا. به‌گشتی ڕۆژانه نزیک به 700 لۆری له سنووری بازرگان له هاتووچۆ دایه.

* ئاڵۆزاییهکانی ئێستا له تورکیا کاریگه‌ری له‌سه‌ر هاتووچۆی لۆرییه‌کان له نێوان دوو وڵات داناوه؟

- له ساڵی ڕابردوو به‌هۆی ئه‌و نائاڵۆزاییانه که له ناوچه ڕۆژهه‌ڵاتی و باشوورییه‌کانی تورکیا ئه‌نجام درا، ئاماری هاتووچۆی لۆرییه‌کان له سنووری دوو وڵات، دابه‌زینی به‌رچاوی بوو.

ئاماره‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خات که له ساڵی 2015، 48 هه‌زار و 200 لۆری به‌ره‌و تورکیا و ئه‌وبه‌ری سنووره‌کانی تورکیا هاتووچۆیان کردووه. ئه‌م ئاماره له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی 2014 نزیک به له‌سه‌دا 10 دابه‌زینی هاتووچۆ پیشان ده‌دات. هه‌روه‌ها هاتووچۆی لۆرییه‌کانی تورکیا به‌ره‌و ئێران له ساڵی 2015 نزیک به 75 هه‌زار و 500 ده‌زگا بووه که ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی 2014 له‌سه‌دا 4.5 دابه‌زینی بووه. به‌م بۆنه‌وه وادیاره یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دابه‌زینی هاتووچۆ، شه‌ڕ و ئاڵۆزاییهکانی له خاکی تورکیا بووه.

* ئایا ئه‌م دابه‌زینی هاتووچۆوه هۆکارێکی دیکه‌ی هه‌یه؟

- به‌له‌به‌رچاوگرتنی هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات و ڕێژه‌ی سووته‌مه‌نییه‌ک که لۆرییه‌کان ده‌بێ پێیان بێت، لۆرییه ئێرانییه‌کان هه‌وڵیان داوه ڕێگایه‌کی دیکه بۆ چوون به‌ره‌و ئه‌ورووپا هه‌ڵبژێرن، وه‌کوو هاتووچۆ له ڕێگای وڵاتانی بلاڕووس و پۆله‌ندا. هه‌ر بۆیه له‌م بابه‌ته‌ش وه‌کوو یه‌کێکی دیکه له هۆکاره‌کانی دابه‌زینی هاتووچۆی لۆرییه ئێرانییه‌کان له سنووری تورکیا ناوده‌برێت.

* ئایا به‌رجام کاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوکارییه‌کانی گواستنه‌وه‌ی و گه‌یاندنی نێوان ئێران و تورکیا داناوه؟

- کاریگه‌ری زۆری ڕێککه‌وتنه‌کانی ژێنێڤ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا ده‌بێت. به‌خته‌وه‌رانه ئێران له مێژه‌وه هاوکارییه‌کی گونجاوی له‌گه‌ڵ تورکیا بووه. ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جار ئه‌م هاوکارییانه هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی بووه، به‌ڵام ئه‌م کێشه و گرفتانه به هاوکاری دۆستانه چاره‌سه‌ر کراوه. هه‌ر بۆیه ئێمه چ پێش له به‌رجام و چ پاش له‌وه‌ش هاوکاری ئابووریمان به‌تایبه‌ت له به‌شی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی جادەیی له‌گه‌ڵ تورکیا بووه. به‌ڵام ناتوانین نکۆڵی لەوە بکه‌ین که به‌رجام کاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات داناوه، چونکه یه‌کێک له پێشمه‌رجه‌کانی گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌کان له نێوان دوو وڵات، گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی گواستنه‌وه و گه‌یاندنه.

* له سه‌فه‌ری ئه‌مدواییانه‌ی ڕۆحانی بۆ تورکیا ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک له نێوان دوو وڵات واژۆ کرا که یه‌کێک له بڕگه‌کانی زۆربوونی هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه کشتوکاڵی و خوارده‌مه‌نییه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا بووه، به‌ڕای ئێوه گواستنه‌وه و گه‌یاندنی جادەیی ئێمه به‌رگه‌ی زیادکردنی هه‌نارده‌کان ده‌گرێت؟

- له ئێستادا هه‌م لۆرییه‌کانی تورکیا ده‌توانن له خاکی ئێران هاتووچۆ و بارهه‌ڵگری بکه‌ن و هه‌میش لۆرییه ئێرانییه‌کان له خاکی تورکیا. به‌م بۆنه‌وه هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانی نێوان دوو وڵات په‌یوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌یه. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه پارێزگا سنوورییه‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌توانن به‌ڕێککه‌وتن، به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانی خۆیان بۆ ئه‌م وڵاته هه‌نارده بکه‌ن که به‌خته‌وه‌رانه پۆتانسیه‌لی ئه‌وه بوونی هه‌یه و ده‌توانین به جیده‌وه بیر له گه‌شه‌ی ئه‌م به‌شه بکه‌ینه‌وه.

* قاچاخی سووته‌مه‌نیش له سنووره هاوبه‌شه‌کان به‌ره‌و تورکیا ئه‌نجام ده‌بێت؟

- له ئێستادا ڕێژه‌ی قاچاخی سووته‌مه‌نی دابه‌زینی زۆری هه‌یه. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که نرخی سووته‌مه‌نی پێشکه‌شکراو له ئێران له‌سه‌دا 10 خوارتر له نرخی ئه‌و سووته‌مه‌نییه که له تورکیا پێشکه‌ش ده‌کرێت، هه‌ر بۆیه ڕێژه‌ی قاچاخی سووته‌مه‌نی له ڕێگای ده‌روازه فه‌رمییه‌کان و لۆرییه‌کان دابه‌زینی زۆری بووه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ جار لۆرییه تورکیایه‌کان باکی دوو جداره دابمه‌زرێنن که ئه‌م کاره چاوه‌ڕوان ناکرێت، چونکه لۆرییه‌کان کاتێک که بارهه‌ڵگری ده‌که‌ن پۆڵمپ ده‌کرێن و بۆ وه‌رگرتنی سووته‌مه‌نی زیاتر ده‌بێ پۆڵمپهکه بکرێته‌وه که به‌دڵنیاییه‌وه به‌رپرسان له ده‌روازه فه‌رمییه‌کان چاودێری ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و له ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاوه‌ها شتێک له‌گه‌ڵی مامه‌ڵه ده‌که‌ن. به‌م بۆنه‌وه چاوه‌ڕوان ناکرێت شوفێری لۆرییه‌کان ئاوه‌ها مه‌ترسییه‌ک به له‌به‌رچاوگرتنی ڕێژه‌ی خواری نرخی سووته‌مه‌نی له دوو وڵات، قبووڵ بکه‌ن.

* به‌ڕای ئێوه ڕێککه‌وتنه ئه‌نجام دراوه‌کان له تورکیا له نێوان دوو وڵات تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌توانێت کاریگه‌ر بێت له‌سه‌ر هاوکارییه‌کانی ئێمه له به‌شی گواستنه‌وه و گه‌یاندن؟

- تورکیا هاوبه‌شێکی سه‌ره‌کی بازرگانی ئێرانه. ئامانج دراوه بۆ هه‌نارده‌کردنی ساڵانه 30 میلیارد دۆلار کاڵای بازرگانی بۆ ئه‌م وڵاته که به‌شێکی زۆر له‌م کاڵایانه له به‌شی هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان و به‌شێکی دیکه له به‌شی هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه نانه‌وتییه‌کان ده‌بێت. کاڵا نانه‌وتییه‌کان ده‌بێ له ڕێگای گواستنه‌وه و گه‌یاندنی جادەیی و هێڵی ئاسنی بگواسترێته‌وه که ئه‌رکی زۆری ئه‌وه له سه‌رشانی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی جادەییه. به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانی ئێستا زیاتر له‌سه‌دا 98ی کاڵاکانی نێوان ئێران و تورکیا له ڕێگای گواستنه‌وه و گه‌یاندنی جادەیی ده‌گوازرێته‌وه. به‌ر هه‌ر حاڵ له ڕێگای جادەوه ئاسانتره، ده‌ستگه‌یشتنی خاوه‌نانی کاڵا به بازرگانان له ڕێگای گواستنه‌وه و گه‌یاندنی جادەیی ئاسانتره. هه‌ر بۆیه به له‌به‌رچاوگرتنی ڕێککه‌وتنه ئه‌نجام دراوه‌کان له نێوان دوو وڵات و چاره‌سه‌رکردنی هه‌ندێ له له‌مپه‌ڕه‌کان له لایه‌ن تورکه‌کان و کرانه‌وه‌ی دوو سنووری سه‌رڤ و ڕازی ده‌توانێت هیواده‌ری زۆربوونی ئاڵوگۆڕی کاڵا له نێوان دوو وڵات بێت.

* به ڕای ئێوه ئه‌م ڕێککه‌وتنه ئه‌نجام دراوه له سه‌فه‌ری ڕۆحانی بۆ تورکیا تا چ ڕاده‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی که‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت؟

- به هه‌رحاڵ چالاکی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی جادەیی له لایه‌ن که‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌بێت. ده‌وڵه‌ت ته‌نیا له به‌شی سیاسه‌ت دانه‌ریی، به‌رنامه‌ڕێژی و لابردنی له‌مپه‌ڕ و کێشه و گرفته‌کان ده‌ستێوه‌ردانی هه‌یه به جۆرێک که وه‌زاره‌تی ڕێگا و شارسازی به‌رده‌وام له هه‌وڵ دایه هه‌ندێ له له‌مپه‌ڕه‌کانی نێوان دوو وڵات له‌م به‌شه، چاره‌سه‌ر بکات. هه‌ر بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه زۆربوونی هاوکارییه ئابووری نێوان دوو وڵات ده‌بێته‌هۆی زۆربوونی ڕێژه‌ی گواستنه‌وه‌ی کاڵا که هه‌م بابه‌ته گه‌شه‌یه‌کی زۆر بۆ که‌رتی تایبه‌تی چالاک له‌م بواره ده‌ڕه‌خسێنێت.

وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: شیلان محه‌مه‌دی

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 7 ارديبهشت 1395 ساعت: 0:53

صفحه بندی