خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە هاوکات لە گەڵ رۆژی کرێکار لە دیدار لە گەڵ هەزاران کرێکار، بە بەرزنرخاندنی وەفاداری و پابەندبوونی کۆمەڵگای کرێکاری هەمبەر بە شۆڕش و نیزام، جەختیان لە "چارەسەریی کێشەکانی کۆمەڵگای کرێکاری"، "تۆکمەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی"، "زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی شلگێرانەی قاچاخی کاڵا" و "رێگری لە هاوردەی کاڵای هاوچەشنی بەرهەمی ناوخۆیی" کردەوە و بە ئاماژە بە درێژەداربوونی دوژمنایەتیی ئەمریکاییەکان، زیادیان کرد: ئەمریکاییەکان جێی متمانە نین، بە پێداگری لە سەر پەرەدان بە گەمارۆوەکانی دیکە بۆ سەر ئێران، هەوڵ دەدەن بە ورووژاندنی هەستی ترس لە ئێران، تەگەرەبخەنە بەردەم دانوستانە ئابوورییەکانی وڵات لە گەڵ دەرەوە.

رێبەری شۆڕش لە سەرەتای وتەکانیان ڕێزنان لە کرێکاران، کار و هەوڵدان لە کۆمەڵگایان وەک "بایەخ" ناساند و وتیان: هەر کەس لە کۆمەڵگادا هەوڵ دەدات، لە بەرپرس و وەزیر و مامۆستای زانکۆ و خوێندکارەوە بگرە تا بەرپرسان و دیتران تێکرا بە مانای گشتی کرێکارن و "بایەخ" بەرهەم دەهێنن و پێویستە هەموان کات و هێزی خۆیان بە ئەنجامدانی دروستی بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان تەرخان بدەن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وێرای سپاس کردن لە کۆمەڵگای کرێکاری بۆ وەفاداری و ئاگادارییان هەمبەر بە پرسەکانی شۆڕش و نیزام، ڕوانیانە بابەتی "ئەرکی کرێکاری، ناوەند و نووسینگە ئابوورییەکان و بەرپرسانی جێبەجێ کردنی سیاسەتگەلی ئابووری خۆڕاگرانە" و وتیشیان: پەیامی سەرەکیی "ئابووری خۆڕاگرانە: کردەوە و داپەڕ" ئەوەیە کە بەرپرسان دەبێ بۆ یەکە یەکەی بڕگەکانی سیاستگەلی گشتیی ئابووری خۆراگرانە، پلان داڕێژن و بە شێوەی دروست و ڕاستەقینە جێبەجێی بکەن.

بەڕێزیان دوای داکۆکی لە بەرزکردنەوەی کواڵیتی کار، زیادیان کرد: بە هەندوەرگرتنی "بەرزکردنەوەی لێهاتوویی" یەکێکە لەو بابەتە گرینگانە کە لە بەرزکردنەوەی کوالیتیی کاری کرێکاراندا کاریگەریی بێوێنەی هەیە کە دەوڵەت لەو بواردەدا بەرپرسیارێتیی دیار و بەرچاوی هەیە.

رێبەری شۆڕش یەکێکی دیکە لە پرسە کاریگەر و گرینگەکان لە بەرزکردنەوەی کوالیتیی کاری کرێکاران، دابین کردنی ئاسایشی پیشەیی کریکاران خوێندەوە و جەختیان کرد: دابین کردنی ئاسایشی پیشەیی کرێکاران لە ئەستۆی بەرپرسان و هەروەها خاونکاران دایە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، "داخرانی کارگەگەلی بەرهەم هێنەری"یان وەک نەخۆشییەکی گەورە هەڵسەنگاند و وتیان: هەندێ جار داخرانی کارگەکان بە هۆی کێشەگەلێکی وەک کەمایەسی نەخدینەیی و ئیمکانات و سوانەوەی جیهازات بووە کە لەوبارەدا، خاوەنکار خەتابار نییە و بەرپرسانی هاوپەیوەند لە بەشی پیشەسازی و بازرگانی، بانکەکان، بەرپرسانی تەکنۆلۆژیا و شەریکەگەلکی زانستبنیات، دەبێ بەرپرسیارێتیی خۆیان بە جێ بێنن.

بەڕێزیان "پەرەدان بە بەرهەمی کرێکاری ئێرانی"، "تەندروستیی فەزای کار" و "بەرزکردنەوەی پشکی مووچەی کرێکار لە تێچووی بەرهەم هێنان"یان وەک هۆکارە کاریگەرەکانی دیکە لە بەرزکردنەوەی کوالیتی کاری کرێکاران زانی و جەختیان لەوە کردەوە: بۆ تەواو ئەو بابەتانە، دەکرێت بە بەهرەوەرگرتن لە شێوەگەلی دروست و هەروەها ئەزموونی وڵاتانی دیکە، پلانی گونجاو دابرێژڕێت، تا هەم ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئەنگێزە و کوالیتی کاری کرێکاران و هەمیش خاوەکاران زیانیان پێنەگات.

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە ڕێزنان لەو خاوەنکارانەی کە سەرمایەکانیان لە بری سەرمایەدانەریی بێکەڵکەڵەیانە لە بانکەکان، دەخەنە ناو مەیدانی بەرهەم هێنان و کارخوڵقاندن، زیادیان کرد: "هاوکاریی سۆزدارانەی کرێکاران و خاوەنکاران"، "هەوڵی بەرپرسان بۆ ئاسانکاری لە سەرمایەدانەری لە کەرتە جۆراوجۆرەکان" و "تەیارکردنی بەستێنی هەناردە و بەرگری لە مافی هەناردەکاران لە وڵاتانی دەرەوەیی" بەشێکن لە مافی خاوەنکاران کە دەبێ ڕەچاو بکرێت.

بەڕێزیان پاش داکۆکی کردن لە "بایەخ و گرینگیی بەرهەمی ناوخۆیی"، وتیان: بەرهەم هێنانی ناوخۆیی دەبێ وەک پرسێکی پیرۆز ئاوری لێبدرێتەوە و پشتیوانی کردنی وەک "ئەرک"ێک لێک بدرێتەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە ڕەخنەگرتن لە "هاوردەی ملیاردیی هەندێک کەرەسەی ناپێویست"، ئاماژەیان بە قاچاخی کاڵا کرد و ڕایانگەیاند: دەبێ بەتواناترین کەسەکان بکەینە بەرپرسی ئەو کارە و دەوڵەتیش دەبێ وێرای تۆکمەترکردنی دەزگا هاوپەیوەندەکان، بە تەواو هێزەوە بەرەنگاری قاچاخی ڕێکخراوەیی ببێتەوە.

وتیشیان: هەڵبەت مەبەست لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا، بەرەنگاربوونەوەی کۆڵبەرە لاوازەکان لە هەندێ لە ناوچەکان نییە کە خەریکی هاوردەی کەرەسەگەلێکی چکۆلەن، بەڵکوو مەبەست قاچاخچیانی گەورەیە کە بە دەیان و سەدان کانتینێر، شمەکی قاچاخ هاوردەی وڵات دەکەن.

رێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە بەشێکی دیکە لە وتەکانیان بە ئاماژە بە تەگەرەخستنەوە و دوژمنایەتیی دوژمنان و لە ڕیزی پێشەوەیان ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنیستی، وتیان: ئەمریکاییەکان گەلی جار لە دوورەوە گلەیی دەکەن کە بۆچی هەمبەر بەوان ڕەشبینین؟ دیارە ئێمە ئەو بابەتانە کە دەبنە هۆی ڕەشبینیمان دەبینین و ناتوانین چاوپۆشیان لێبکەین.

ئایەتوڵڵا خامنەیی "دەستێوەردانی ئەمریکاییەکان لە مامەڵەگەلی بانکی لە گەڵ ئێران"یان وەک نموونەیەکی بەرچاو لە هۆکارە خەملێنەرانی ڕەشبینی ناوبرد و وتیشیان: هۆی ئەوەی کە بانکە گەورەکانی جیهان ئامادەی هاوکاری لە گەڵ ئێران نین، "ئێران ترسی"یەکە کە ئەمریکاییەکان خستوویانەتە ڕێ و درێژەی پێدەدەن.

بەڕێزیان دوای ئاماژە بەوەی کە ئەمریکاییەکان لە سەر کاغەز دەنووسن و دەڵێن "بانکەکان لە گەڵ ئێران مامەڵە بکەن" و بە کردەوە بە جۆرێکی دیکە دەجووڵێنەوە بۆ ئەوەی پەرە بە "ئێران ترسی" بدەن، زیادیان کرد: ئەمریکاییەکان دەڵێن ئێران وڵاتێکی پشتیوانکەری تیرۆریزمە و مومکینە بە هۆی پشتیوان کردنی تیرۆریزم، گەمارۆ بدرێتەوە.

جەختیان لەوەش کردەوە: ئەم وتەیە بە جۆرێک گەیاندنی ئەم پەیامە بە بانک و لایەنە دەرەوەییەکانە کە لە پێناو مامەڵە لە گەڵ ئێراندا هەوڵ مەدەن و لە ئەنجامدا، بانک و سەرمایەدانەرانی دەرەوەیی لە دانوستان کردن لە گەڵ ئێران دەترسن و دەکشێنەوە.

رێبەری باڵای شۆڕشی ئێسلامی ئاماژەیان بە یەکێکی دیکە لە شێوەکانی "ئێران ترسی"ی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ رێگری لە هاوکاریی بانک و سەرمایەدانەرانی دەرەوەیی کرد و وتیان: ئەوان ئیدعا دەکەن کە هۆی هاوکاری نەکردنی وڵاتانی دەرەوەیی، بارودۆخی ناوخۆیی ئێرانە، لە کاتێکدا ئێستا ئێران هێمنترین وڵاتی ناوچەیە و بارودۆخی ئێران بە جۆرێکە کە لە خودی ئەمریکا و تەنانەت وڵاتانی ئەورووپیش هێمنترە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی داکۆکیی بەردەوامی بەرپرسانی ئەمریکایی بۆ پاراستنی پێکهاتە و سیستەمی گەمارۆوەکانی ئێرانی وەک یەکێکی دیکە لە دەرکەوتە ڕاشکاوەکانی "ئێران ترسی لە پێناو پێشگری لە ئامادەبوونی بازرگانانی بیانی" خوێندەوە و ڕایانگەیاند: ئێمە لە گەڵ ئاوەها دوژمنێک بەرەوڕووین و بۆ هەر چالاکییەک ئەنجامی دەدەین، دەبێ بوونی ئاوەها دوژمنێک بە گریمانە بگرین.

بەڕێزیان بە ئاماژە بە پێشکەوتنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ٣٧ ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای دوژمنایەتیی ئەمریکا، جەختیان لەوەش کردەوە: ئەگەر ئەم دوژمنایەتییە سەد ساڵی دیکەش درێژەی هەبێت، بە کوێریی چاویان تا سەد ساڵی دیکەش پێشدەکەوین.

رێبەری باڵای شۆڕش تەواو بەرپرسانی سێ دەزگا، ڕێکخراو و دامودەزگاکانی شۆڕش و هەروەها گەلی ئێرانی بانگهێشتی ناسینی پێگە و دەسەڵاتی وڵات و توانستەکانی کرد و زیادیان کرد: رێگای بەردەممان ڕاست و هەموار نییە، بەڵام بەردەڵانیش نییە و گەر پشت بە دەسەڵات و توانستی خۆممان ببەستین، بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن و پێشکەوتی زیاتر مسۆگەر دەکەین.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆتایی وتەکانیان ئاماژەیان بە بەڕێوەچوونی قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە رۆژی هەینی ١٠ی گوڵان لە هەندێک لە شارەکاندا کرد و وتیان: گرینگیی قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکان کەمتر لە قۆناغی یەکەم نییە و تەواو دەنگدەرانی خاوەن مەرجی دەنگدان پێویستە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدار بن.

کۆدی بابهت: 55943 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۱۰ | کاتژمێر: 4 : 2

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: جمعه 10 ارديبهشت 1395 ساعت: 7:37

صفحه بندی