خرید بک لینک

کتێبی شێعری منداڵانی "زیلانه" له نووسینی کچی مێرمنداڵی کوردستانی له سه‌قز ڕوونوێنی کرا
بەشی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- له ڕێوڕەسمێکدا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له لایه‌نگرانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و خه‌ڵکی فه‌رهه‌نگ دۆستی شاری سه‌قز کتێبی شێعری منداڵانەی "زیلانه" له نووسینی کچە مێرمنداڵی سه‌قزی ڕوونوێنی کرا.

به پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌م ڕێوڕەسمهدا که له شوێنی هۆڵی ژماره 1ی کتێبخانه‌ی گشتیی شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو، کتێبی شێعری منداڵانی "زیلانه" هۆنراوه‌ی "ئه‌وین میکائیلی" که به زمانی کوردی بۆ منداڵان نووسراوه، ڕوونوێنی کرا.

له ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی له‌م کتێبه "ئیبڕاهیم ئیسماعیل پوور" شاعێر و نووسه‌ر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که ئیم به‌رهه‌مه جیاوازتره له به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵان، ڕایگه‌یاند: تا ئێستا شاعێران و نووسه‌رانی گەورەساڵ بۆ ئه‌ده‌بی منداڵان ده‌یاننووسی، به‌ڵام "زیلانه" له لایه‌ن منداڵێکه‌وه نووسراوه و ئه‌مه لایه‌نی جیاوازکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه پڕبایه‌خه‌یه.

له دڕێژەدا "عه‌بدولڕه‌حمان فه‌هیمی" له مامۆستایانی بواری ئه‌ده‌بی منداڵان له لێدوانێکدا ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی به پڕبایه‌خ وه‌سف کرد و ڕایگه‌یاند: کتێبی "زیلانه" وه‌کوو به‌رهه‌مێکی پێشەنگ له بواری ئه‌ده‌بی منداڵدا ده‌توانێت مزگێنیده‌ری ئاماده‌بوونی منداڵان له خوڵقاندنی به‌رهه‌مگه‌لێکی پڕبایه‌خ له داهاتوودا بێت.

هه‌روه‌ها "فاتمه حیجازی" له شاعێران و نووسه‌رانی بواری ئه‌ده‌بی منداڵان له‌م ڕێوڕەسمهدا ڕایگه‌یاند: ئه‌م به‌رهه‌مه وه‌کوو یه‌که‌مین هه‌نگاو یه‌کجار به‌نرخه و وه‌کوو نموونه‌یه‌ک له توانایی منداڵانی ئه‌م نیشتمانه ده‌توانێت مزگێنیی داهاتوویه‌کی دره‌وشاوه بۆ ئه‌ده‌بی کوردی له بواری منداڵاندا بێت.

شایانی باسه "ئه‌وین میکائیکی" له ساڵی 1383ی هه‌تاوی لەدایکبووە و کۆمه‌ڵه شێعره‌کانی ناو کتێبی "زیلانه" تایبه‌تە بە بەرهەمەکانی ته‌مه‌نی 9 و 10 ساڵیی ئه‌و.

کۆدی بابه‌ت: 55955 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۱۰ | کاتژمێر: 16 : 33

ناردنی بۆچوون

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: جمعه 10 ارديبهشت 1395 ساعت: 21:50

صفحه بندی