خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غوڵامعه‌لی خۆشڕوو، باڵوێز و نوێنه‌ری هه‌میشەیی ئێران له ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ڕۆژی پنجشه‌ممه، نامه‌ی سکاڵای محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ڕاده‌ستی بڕیارده‌ری گشتیی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه کرد.

له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه:

ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له چه‌ن ساڵی ڕابردوو له ڕێگای ڕێگه‌پێدان و له ڕاستیدا بزواندنی سکاڵاکه‌رانی تایبه‌ت بۆ تۆمارکردنی دۆسیه له دادگا ناوخۆییه‌کانی ئه‌مریکا به دژی ده‌وڵه‌ته بیانییه‌کان، وه‌کوو کۆماری ئیسلامیی ئێران، به شێوه‌ی به‌رده‌وام، ڕێکوپێکی و مافه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خستووه‌ته ته‌نگه‌ژه و مه‌ترسییه‌وه. دادگاییکردنه پێکهێنراوه‌کان به‌بێ ئاماده‌بوونی داواکراو، حوکمی سکاڵاکه‌ران به‌بێ ئاماده‌بوونی داواکراو ده‌رکراوه و چه‌ندین پاگه‌نده بۆ ده‌ست هاویشتن بۆ داراییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران کراوه.

هه‌تا ئێستا له‌م ڕێگایه‌وه و به پێ‌زانین به‌وه‌ی که هه‌ر وڵاتێک که بۆ خۆی ڕێز دابنێت، به‌تایبه‌ت ئێران، به دڵنیاییه‌وه هیچ کات خۆی له به‌ر دادوه‌ریی دادگا ناوخۆییه‌کانی وڵاتێکی بیانی دانانێت. به‌بێ ئاماده‌بوونی ئێمه، حوکم بۆ ملیاردها دۆلار پاره‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تییه‌کان به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی مافی یان ڕاسته‌قینه ده‌رکراوه.

ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌مریکا، دارایییه‌کانی ئێرانی به‌شێووه‌یه‌کی نایاسایی ڕاده‌گرێت؛ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانه‌ری ئه‌و وڵاته، یاسایه‌ک بۆ زه‌وت کردنی ئه‌م دارایییانه په‌سه‌ند ده‌کات؛ و له ئاکامدا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئه‌مریکا، حوکمی بێ بنه‌ما و به بێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌کان بۆ زه‌وتکردنی دارایییهکانمان ده‌ر ده‌کات.

ده‌رکردنی حوکمی ئه‌م دواییانه‌ی دادگایه‌ک له نیۆیۆرک له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێرشه تیرۆریستییه‌کانی 11ی سێپتێمبری 2001 ته‌نیا وه‌کوو نموونه‌یه‌ک ده‌توانێت به باشی ڕاده‌ی بێ متمانه‌یی سیسته‌می دادوه‌ری ئه‌مریکا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران نیشان بدات.

به گشتیی، ئه‌مریکا له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیا ڕاستییه به‌رچاوه‌کان، به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ بنه‌ڕه‌تیترین بنه‌ماکانی مافه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان، بنه‌مایه‌کی ناڕاست و نیوه مافی پێک هێناوه و له ڕێگای ئه‌م بنه‌مایه‌وه، مه‌به‌ستی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به شێوه‌یه‌کی نایاسایی به داراییه‌کانی ئێران له ئه‌مریکا و بانکه بیانییه‌کان و ته‌نانه‌ت دارایییه فه‌رهه‌نگییه‌کانی ئێران هه‌یه که له‌لای مۆزه‌خانه ئه‌مریکییه‌کان وه‌کوو ئه‌مانه‌ت ڕاگیراوه.

بنه‌مای حه‌سانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان، یه‌کێک له کۆڵه‌که‌کانی سه‌ره‌کی ڕێک و پێکی یاسایی نێونه‌ته‌وه‌یی و مافه فه‌رمانییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه که له‌م ماوه‌دا به شێوه‌ی کۆنڤانسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به حه‌سانه‌ی یاسایی ده‌وڵه‌ته‌کان و دارایییه‌کان په‌سه‌ند کراوه. جیاوازبوونی ئه‌م بنه‌مایه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه، هه‌موو سیسته‌مه یاسایی و دیوانه‌کانی دادی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسێندراوه. جگه له "چالاکییه بازرگانی"یه‌کان که ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه، هه‌موو ئیدعاکان به دژی ده‌وڵه‌تێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ده‌بێت به‌پێی سازوکاره پێش بینی کراوه‌کان له ڕێککه‌تنه دوو یان چه‌ن لایه‌نه‌کان تاوتوێ بکرێت یان به شێوه‌یه‌کی شیاو له ڕێگای دادگا نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، بڕیاره نایاساییییهکانی دادگا ئه‌مریکییه‌کان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌وه، وه‌کوو بڕیاری په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر یه‌ک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار دارایی بانکی ناوه‌ندیی ئێران له به‌رژه‌وه‌ندیی سکاڵاکه‌رانی تایبه‌ت ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.

به ده‌گمه‌ن وه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یه‌کمان له دژی یاسای ده‌سه‌ڵات، سه‌لامه‌ت و کارکردی درووستی سیسته‌مه مافی و دارایییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هاوده‌نگی گفتوگۆ و ڕێککه‌وتن له جیاتی سهپاندنهسهر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دیوه و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و کاریگه‌رییه خراپانه که به‌هۆی کاره نایاسایییه‌کانی ئه‌مریکا، له به‌ڕێزتان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌یه که به به‌کارهێنانی هه‌موو هه‌وڵ و تواناکانی خۆتان، داوا له ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بکه‌ن که پابه‌ند به‌ڵێنه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان بێت، پێشێلکردنی بنه‌مانی بنه‌ڕه‌تیی حه‌سانه‌ی یاسایی ده‌وڵه‌ته‌کان ڕابگرێت، دارایییه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌کانی ئێران له بانکه‌کانی ئه‌مریکا ئازاد بکاته‌وه و له به‌ڕێوه‌بردنی به‌ڵێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردان له مامه‌ڵه دارایی و بازرگانییه‌کانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له چوارچێوه‌ی به‌ڵێنه‌کانی به‌رجام، به خێرایی و بۆ هه‌تاهه‌تایه ڕابگرێت. تکایه فه‌رمان بده‌ن ئه‌م نامه‌یه له ده‌ستوری کاری کۆمه‌ڵگای گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژێر ناوی "حکوومه‌تی یاسا له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی" و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو بێته‌وه.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 13 ارديبهشت 1395 ساعت: 22:08

صفحه بندی