به پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کورته فیلمی "ئازمایش" به‌رهه‌می "محه‌مه‌دڕه‌زا میناپوور" له دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سه‌حه‌ر که له شاری مهنچستهری بەریتانیا به‌ڕێوه‌چوو، توانی خه‌ڵاتی "باشترین فیلم له ڕوانگەی بینه‌ران" و خه‌ڵاتی "باشترین ئه‌کته‌ری منداڵ" به ده‌ورگێڕانی "ئاریا بوداغی" به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌م کورته فیلمه پێشتر له به‌شی کێبڕکێی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی Haover له وڵاتی ئاڵمان و له به‌شی کێبڕکێی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمیTuzla له وڵاتی بۆسنی وه‌رگیرابوو.
کورته فیلمی "ئازمایش" به‌رهه‌می ساڵی 1393ی هه‌تاوییه که کاری وێنه‌گرتنه‌که‌ی له گوندی مووسێ سه‌ر به شاری بۆکان ئه‌نجام دراوه و سناریۆکەی له لایه‌ن "محه‌مه‌دڕه‌زا میناپوور" نووسراوه.
ماوه‌ی ئه‌م کورته فیلمه 14 خوله‌که و دەڕوانێتە ژیانی قوتابییه‌کی هۆگری زانین که ده‌یهه‌وێت به‌و میکرۆسکۆپهی که مامۆستاکه‌یان بۆ فێرکردنی وانه‌ی زانستی علووم و سروشت هێناویه‌تی بۆ قوتابخانه‌ی ئاوایی، تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بدات.
ده‌وری سه‌ره‌کیی کاره‌کته‌ری ئه‌و فیلمه ئه‌کته‌ری مێرمنداڵی بۆکانی "ئاریا بوداغی" ده‌یگێڕێت و چه‌ند ئه‌کته‌رێکی دیکه‌ی وه‌کوو "خالید زار‌ع دووست"، "سه‌لام که‌ریمی" و "ناسر میرزایی" له‌م کورته فیلمه‌دا ده‌وریان گێڕاوه.
وێنەگرتنی ئه‌م کورته فیلمه له لایه‌ن "سه‌لاح که‌ریمی" ، ده‌نگهه‌ڵگرتن له لایه‌ن "فه‌رهاد محه‌مه‌دپوور"، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر و به‌رنامه‌داڕێژ "مه‌هدی شه‌هسه‌واری" و مۆنتاژه‌که‌ی له لایه‌ن "موسه‌یب حه‌نایی" ئه‌نجام دراوه.
"محه‌مه‌دڕه‌زا میناپوور" له دایکبووی شاری بۆکان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کورته فیمی ئێرانه که دروست کردنی دوو فیلمی به‌ڵگه‌یی و یه‌ک ئه‌نیمه‌یشێن و هه‌روه‌ها ده‌نگهه‌ڵگری، ده‌نگدانان و دیزاینی ده‌نگی 18 کورته فیلمی چیرۆکی، به‌ڵگه‌یی و ئهنیمیشێنی له کارنامه‌ی هونه‌ریی خۆیدا هه‌یه.
ئه‌و تاکوو ئێستا توانیویه‌تی خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی داوه‌رانی فێستیڤاڵی ئهنیفێست رۆزافا له وڵاتی ئاڵبانی و خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی به‌ڵگه‌یی له مێهرەجانی پارێزگایی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا بۆ فیلمی به‌ڵگه‌یی "فه‌ردا نزدیک است" (سبه‌ی نزیکه) به ده‌ست بهێنێت.
کۆدی بابه‌ت: 56119 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۱۳ | کاتژمێر: 21 : 5
برچسب:
نویسنده: استخدام کار